تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

زۆر سوپاس ده‌ستی تۆش خۆش بێت ئه‌زیز بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت

4

شعریکی پرمانابوو دةستت خوش

3

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

2

هه رده بيت  بكري 
بؤ زيا ني فه وتاوت
ده ست   خؤش

1

[center]
http://chra.tv/news/images/stories/a-hijklmn/kich-rubar.jpg
هه‌ر ده‌بێ بگری

بۆ ئه‌وه‌ی تۆیان هه‌رزانفرۆش کرد

کاسه‌ی کچینی پڕ ئاره‌زووتیان

به‌تاڵ و بۆش کرد.



هه‌ر ده‌بێ بگری

بۆ خامه‌ی نه‌خش و په‌ڕی ژاکاوت

بۆ لێوی دوێنێ و بزه‌ی فه‌وتاوت

بۆ ئه‌و گه‌نجینه‌ی

که‌ سه‌نگ بوو هه‌تبوو

بۆ ئه‌و جوانییه‌ی له‌ ڕووتا ڕه‌تبوو.



هه‌ر ده‌بێ بگری

ته‌مه‌نی ماوت له‌ گریان پڕکه‌ی

له‌شت تێکه‌ڵی وه‌رزی مردنکه‌ی،

له‌ زریان سڕکه‌ی.



یه‌خه‌ی که‌س مه‌گره‌

مه‌ڵێ ئه‌وانه‌ی به‌ هه‌رزانیان دام

دڵیان چه‌په‌ڵ بوو،

قینی تێزابوو،

که‌وتمه‌ به‌ر ڕێژنه‌ی مه‌رامی ڕه‌شیان

ئه‌وه‌ هه‌ر خۆتبووی

هه‌موو کات و سات

له‌ هه‌ڵکشین بووی به‌ره‌و باوه‌شیان.



هیوا سه‌عید- هه‌ولێر[/center]