زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » تۆ درەنگ دێیت و بە مەحاڵ سوێندم ئەدەی .. » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت
ده ست خؤش شةعریکی جوانة
دهستت خۆش بیت زۆر جوان بو
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت
دهست خۆش جوانه
هه ربزي ده ست خؤش
[center]
chra.tv
محەمەد ئەسعەد
تۆ درەنگ دێیت و بە دوا نیگاگانی گەڵا و
غەریبی ئێوارە ......سویندم ئەدەی
کە چیتر دڵم نەشکێ و
ئەم خەمەم بنێرمەوە بۆ لێوارەکانی دەریا
لەوێ شانەی پرچی دوا سەفەرم بکەن
لەوێ بە کۆڵێ لە چاوەڕوانی
قەسیدەی نەھاتنێکم بنووسن
ئاخر کێ ئەڵێ ئەم سنورانە
رێگا بە ئاوازە سەرشێتەکانم ئەدەن
بگەن بە جەنگەڵەکان
سەفەربکەن بەو شارانەی
ھەمیشە لە خەونمدان
ئاوێزان بن بەو ڕوبارانەی
ھەر لە تۆ ئەچن....... لە تۆ!
ھەڵفڕن لەگەڵ ئەو باڵندانەی
ھەمیشە خرۆشان ئەخەنە نێو
ڕوحی (با) ەوە...
تۆ درەنگ دێیت و
من ئەبێت بە تەنیا
بڕوانم لە ماچی سەرما
بە لێوی گەڵا وە
ئەبێت کە گریان تا کەناری
بوونم ھات... لە نەبوونی تۆدا ڕۆبچم
تۆ درەنگ دێیت و
منیش لە حوزنێکی تەنک ئەچم
بەسەر دڵی ئێوارەوە
شەقامەکە تەی ئەکەم و
لە بێدەنگی خۆم جێ ئەمینم
تۆ درەنگ دێیت و
ھەموو شتێکم ئەدەیتەوە
بە ئیشق..... ھەموو خەیاڵەکانم ئەبەیتەوە
ماڵی پەپولەکانی جاران
ئەو ماڵانەی باخچەکانیان لە دڵی سەما نابنەوە و
گیتارژەنێکی ئەفسانەیی
تریفەی مانگیان بۆ ئەکا بە میلۆدی و
ئیشقی منیان بۆ ئەکا بە حیکایەت
تۆ درەنگ دێیت و
ئەمخەیتەوە سوچی مەستبوونێکی تری
پەیڤە بریندارەکانی شەو
ئەمخەیتەوە سەر زاری گۆرانیەکی تر
دەستەکانم سەرپشک ئەکەی
لە شکاندنی ئێشی ھەرچی گوڵە
لە ئەندێشەی مەرکانەیەکدا
تۆ درەنگ دێیت و
سوێندم ئەدەی ..... لەودیوو پەنجەرەکەمەوە
دڵی خۆم وردو خاش نەکەم....
تۆ دێیت و ئیتر لە کوشتنی خۆمم
پەشیمان ئەکەیتەوە
تۆ درەنگ دێیت و بە گوزەری ھەورەکان و
نیازی باران بۆ ھاتن .......سوێندم ئەدەی
واز لە بێدەنگی بێنم.... لە مردن ببمەوە
سوێندم ئەدەی واز لە تەنیایی بێنم بۆ خۆی بژی و
لە نێو کزەی ئێوارەو باوشی تۆدا بمێنمەوە
سوێندم ئەدەی
بە نازی ئیشق و
کوچەی ژوانەکانی جاران
خەم بنێرمەوە نێو دڵی (با) و
تەنیایی بۆ کورسیەکانی باخ جێ بھێڵم
تۆ درەنگ دێیت و بەم ھەموو مەحاڵە سوێندم ئەدەی
تۆ درەنگ دێیت و
ڕۆژێک دێت بە ھیچم ڕاناگەی... بە ھیچ
ناچار دەست بە دیواری تەنیایی منەوە ئەگری و
سوێندم ئەدەی کە ئیتر درەنگ نەیەم.......[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » تۆ درەنگ دێیت و بە مەحاڵ سوێندم ئەدەی .. » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]