تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ترس لە خەیاڵمدا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

زۆر سوپاس  ده‌ستی تۆش خۆش بێت

6

زوریش به مانایة دةست خؤش گولی یانة

5

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

4

دةست خؤش بةريزم

3

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

2

ده سته كانت خؤش به راستي  برمانايه

1

[center]http://chra.tv/news/images/stories/author/yadali.jpg

لە یەكەم هەنگاوی ژیاندا، خەیاڵی ترسێكی تۆقێنەر جارجار بەرۆكی بە خەونەكانم ئەگرت

ئەترسام؛ لە دووركەوتنەوەم لە قوڕ وخۆڵی كۆڵان، لە چەپەڵیەكی ئاشكرا

ئەترسام لە سات ورۆژگارێك كە گەورەبووم، ناچار بم لاسایی ئینسان بكەمەوە

ئەترسام دایكم فێرە درۆم بكا، بابم فێرە شەڕ؛

پەپولە كۆچەریەكان فێری ئەشقێكی ئەبەدیم بكەن

ئەترسام هەورێكی پڕ لە راز هۆگری خۆیم بكا

ترسی سەرەتایەكی درەنگ وەخت وكۆتایەكی ناوەخت بەرۆكی بەرنەداوم

من لە ناو ترسا ژیاوم

وێڵ بوونی پەیمان وهەتیوو بوونی سوێندەكان؛

پارانەوە نابەدڵەكان وهەستە سجن کراوەکان بوونەتە جیڕەی دەرگای ژوورەكەم

لە درەنگانی شەودا زەنگی بێدەنگیەکی لێوانلێو لە بێوەفایی لێ ئەدا

من ترسنۆكترین مەخلوق بووم

هەمیشە ترسم هەبووە لە ژەهری وشە وچڕنوكی دەنگێكی ترسنۆكی دوور،

لە منداڵیمدا؛

ترسێكی بەردەوام ئەیتۆقاندم نەوەكو رۆژێك كە گەورە بووم؛

ئافرەتێك بە فرمێسكێكی هەنسكاوی، گاڵتە بەهەست وئەقلم بكا،

تەنیایەك دوای ئاشنایی تەنیام بكا،

هاودەمێك لە خاچم بدا

ئەترسام لە دانانی یەكەم هەنگاو، نەکا لەنیوەی رێگا لاقی پێیەکەی دیکەم لە بیرم بکا

ترسم هەبوو لە ئاوابوونی خۆر لە دواساتەكانی خۆرئاوابوون،

من تۆقیوی ترسێكی سپی نامۆم، جار ناجارێ لە بیرەوەریە کاڵەبووەکانم ئەدا

من ترساوم لە قەدەر، مانگم لێ ون بكا؛

دەنگم كپ بكا، رازەكانم لاڵ بكا

بێ ئاگام بكا لە فرسەتەکان، دیسان لەگەڵ ئینسانێك ئاشنام بكا

من ئەترسم لە ئینسان، ئەی ئینسان تۆ چیت لە دڵدایە؟

چیت لە پلاندایە، چیت لە ناو رازەكانت شاردۆتەوە؟

من لە تۆ بە گوومانم ئەی ئینسان، تۆ نامۆی بە راستی!

ترسم هەیە؛ بۆ گومانەکانم هەمووی راستین، بۆ خەیاڵ کرۆکی واقعە؟!!



یاد علی _ رانیە


[/center]

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ترس لە خەیاڵمدا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌