تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامه نوێكه‌ی بنووسه و بینێره
ده‌توانیت: BBCode وێنه خه‌نده به‌كار ببه‌یت
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م
K O S R A T نووسی:فارسه‌كان بۆ ئه‌وه ئاهه‌نگ ئه‌گێرن گوایه له‌ده‌ست سته‌مكارێكی كورد ڕزگاریان بووه ئاخر
كورد كه‌ی خۆی به‌ڕێوه بردووه تاكو بچێ خاكی تر داگیر بكات ده‌سه‌ڵاتداری بكات بێجگه له ده‌وڵه‌تی ماد
كه بۆچه‌ندین هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌رێمی كوردستانی ئێستا كورد هه‌موو كات ژێر ده‌سته بووه........
WALLA RASTA HAR ZHERDATAE 3USMANI U SAFAWE BWEN
ئه م باسی پێش زمانی پیغه مبه‌ر عیسا ده‌كات علیهم سلام
فارسه‌كان بۆ ئه‌وه ئاهه‌نگ ئه‌گێرن گوایه له‌ده‌ست سته‌مكارێكی كورد ڕزگاریان بووه ئاخر
كورد كه‌ی خۆی به‌ڕێوه بردووه تاكو بچێ خاكی تر داگیر بكات ده‌سه‌ڵاتداری بكات بێجگه له ده‌وڵه‌تی ماد
كه بۆچه‌ندین هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌رێمی كوردستانی ئێستا كورد هه‌موو كات ژێر ده‌سته بووه........
WALLA RASTA HAR ZHERDATAE 3USMANI U SAFAWE BWEN
[right][/right][size=24]چ حه‌قت هه‌یه ba8[/size]
SanyNaseh نووسی:[size=24]كــوا ســـهرچــــــــــاوه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟[/size]
alfredo pacino نووسی:نازانم كێ نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌یه كه وا به‌وشێوه بێ سه‌رو به‌ریه قسه‌ی كردووه
نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته ئه‌ڵێ نه‌ورۆز له میسڕ سه‌رهه‌ڵداوه ئاخر توخوا عه‌قڵ ته‌قه‌بولی ئه‌وه ئه‌كا
كه له میسڕه‌وه گوازرابێته‌وه بۆ ئێره..؟ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چه‌ندین گه‌ل و ئایین له‌ورۆژه‌دا ئاهه‌نگ ده‌گێرن
له‌وانه‌یه هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌بێ كه 21/3 یه‌كه‌م رۆژی به‌هاره و كه‌س و هه‌وا خۆش ئه‌بێ دڵی مرۆڤ به جاری ئه‌كرێته‌وه..
هه‌ر نه‌ته‌وه‌و گه‌لێ به شێواز و هۆكاری خۆی ئاهه‌نگ بگێڕێ یانی گه‌ر من به‌بۆنه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه ئاهه‌نگ بگێرم
و یه‌كێكی تر به‌هۆی شتێكی تره‌وه ئه‌بێ بوترێ من و ئه‌و به‌یه‌ك هۆكاری هاوبه‌ش ئاهه‌نگ ده‌گه‌رێین.. بێگومان نه‌خێر..
دواتر نازانم كێ نه‌ورۆزی كردووه به جه‌ژن خه‌ڵك هه‌ر ئه‌ڵێن نه‌ورۆز نه پێشگر نه پاشگری بۆ زیاد ئه‌كه‌ن..
دواتر بۆخۆت ئه‌توانی له مێژوونوسان بپرسی كه نه‌ورۆز هی چ گه‌لێكه ئه‌وان به‌به‌ڵگه بۆتی ئه‌سه‌لمێنن كه هی كورده
من باسی ئه‌وه ناكه‌م چه‌ند گه لو ئاینن له‌م رۆژه‌دا ئاهه‌نگ ده‌گێرن به‌ڵكو باس له‌وه ئه‌كه‌م
نه‌ورۆز هی كوردانه من عیلاقه‌م نییه كه‌وا فارسه‌كان بۆچی ئاهه‌نگ ده‌گێرن ،، لهیهكێكم بیست
كه‌وا فارسه‌كان بۆ ئه‌وه ئاهه‌نگ ئه‌گێرن گوایه له‌ده‌ست سته‌مكارێكی كورد ڕزگاریان بووه ئاخر
كورد كه‌ی خۆی به‌ڕێوه بردووه تاكو بچێ خاكی تر داگیر بكات ده‌سه‌ڵاتداری بكات بێجگه له ده‌وڵه‌تی ماد
كه بۆچه‌ندین هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌رێمی كوردستانی ئێستا كورد هه‌موو كات ژێر ده‌سته بووه........
[size=24]برام ئه وبابه‌ته بێ سه رو شوین نیه هه موو له سه رچاوهوهرگیراوه ئه م بابه‌ته له‌لایه‌ن كاك نێردراوە ڕەوەند بلاو كریتهوه وهكتابه جوان بیخینه‌وه ئه و جاشت بنوسه
ڕوژیكهوهكو میسڕ برام ئێمه موسلمامنین دوو جه‌ژنمان ههیهنابیت تقلیدی هیچ دینك كبنهوه ولله برام زۆر خه‌ڵك دهلاین جه‌ژنی نه‌ورۆز نه‌ورۆز ئی گه‌لی كورده برا م باسی پێش زه‌مانی پێغمبه‌ر عیسا ئه كات [/size]
[size=24]كــوا ســـهرچــــــــــاوه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟[/size]
نازانم كێ نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌یه كه وا به‌وشێوه بێ سه‌رو به‌ریه قسه‌ی كردووه
نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته ئه‌ڵێ نه‌ورۆز له میسڕ سه‌رهه‌ڵداوه ئاخر توخوا عه‌قڵ ته‌قه‌بولی ئه‌وه ئه‌كا
كه له میسڕه‌وه گوازرابێته‌وه بۆ ئێره..؟ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چه‌ندین گه‌ل و ئایین له‌ورۆژه‌دا ئاهه‌نگ ده‌گێرن
له‌وانه‌یه هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌بێ كه 21/3 یه‌كه‌م رۆژی به‌هاره و كه‌س و هه‌وا خۆش ئه‌بێ دڵی مرۆڤ به جاری ئه‌كرێته‌وه..
هه‌ر نه‌ته‌وه‌و گه‌لێ به شێواز و هۆكاری خۆی ئاهه‌نگ بگێڕێ یانی گه‌ر من به‌بۆنه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه ئاهه‌نگ بگێرم
و یه‌كێكی تر به‌هۆی شتێكی تره‌وه ئه‌بێ بوترێ من و ئه‌و به‌یه‌ك هۆكاری هاوبه‌ش ئاهه‌نگ ده‌گه‌رێین.. بێگومان نه‌خێر..
دواتر نازانم كێ نه‌ورۆزی كردووه به جه‌ژن خه‌ڵك هه‌ر ئه‌ڵێن نه‌ورۆز نه پێشگر نه پاشگری بۆ زیاد ئه‌كه‌ن..
دواتر بۆخۆت ئه‌توانی له مێژوونوسان بپرسی كه نه‌ورۆز هی چ گه‌لێكه ئه‌وان به‌به‌ڵگه بۆتی ئه‌سه‌لمێنن كه هی كورده
من باسی ئه‌وه ناكه‌م چه‌ند گه لو ئاینن له‌م رۆژه‌دا ئاهه‌نگ ده‌گێرن به‌ڵكو باس له‌وه ئه‌كه‌م
نه‌ورۆز هی كوردانه من عیلاقه‌م نییه كه‌وا فارسه‌كان بۆچی ئاهه‌نگ ده‌گێرن ،، لهیهكێكم بیست
كه‌وا فارسه‌كان بۆ ئه‌وه ئاهه‌نگ ئه‌گێرن گوایه له‌ده‌ست سته‌مكارێكی كورد ڕزگاریان بووه ئاخر
كورد كه‌ی خۆی به‌ڕێوه بردووه تاكو بچێ خاكی تر داگیر بكات ده‌سه‌ڵاتداری بكات بێجگه له ده‌وڵه‌تی ماد
كه بۆچه‌ندین هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌رێمی كوردستانی ئێستا كورد هه‌موو كات ژێر ده‌سته بووه........
[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش ماندونه‌بی بۆ ئاماده كردنی ئه‌م بابه‌ته ماندوبونی پێوه‌دیاره[/size]
ئاشكرایە كە میلەتى كورد یەكێكە لە میللەتە موسڵمانەكان، وە هەر لەسەرەتاى گەیشتنى ئیسلام بۆ ناوچە كوردیەكان ئەم میللەتە باوەشیان بۆ ئەم ئاینە پیرۆزە كردەوە تا ئەو ڕادەیەى كۆمەڵێك زاناى پایەبەرز لە نێو ئەم میللەتە موسڵمانە دەركەوتن بە شێوەیەك كە كتێبەكانیان بە سەرچاوەى گرنگى ئیسلام دائەنرێن لەوانەش (ابن خلكان و ابن صلاح شهرزوري و ابن قتيبة الدينوري وابن حاجب و زۆرى تریش) كە بەڵگەى سەلمێنەرن بۆ دڵسۆزى كورد بۆ ئاینى ئیسلام ئەمە جگە لەوەى یەكێك لە سەركردە هەرە ناوداروكانى مێژووى ئیسلام (صلاح الدين الايوبي)یە كە كوردە، بەڵام بەداخەوە لەم سەردەمە نەوەكانى صلاح ا‌لدین ڕێگایەكیان گرتۆتە بەر جیاواز لەو ڕێگایەى ئەم سەركردە گەورەیە گرتبویە بەر لە بەرەنگارى كردنى گاور و خاچ پەرستان و گێڕانەوەى زۆرێك لە وڵات و شارە داگیر كراوەكانى ئیسلام بۆ ژێر سایەى ئاڵاى ئیسلام وەك (میسر و شارى قودس و... هتد) بەڵكو نەوەكانى ئەم سەركردەیە هاوكارن بۆ دوژمنانیان، لەنمونەى ئەم هاوكاریانەش لاسایى كردنەوەى گاور و خاچ پەرستانە كە لە ڕاستیدا لاسایى كردنەوەیەكى كوێرانەیە چونكە دڵنیام ئەگەر حەقیقەتى شتەكان بزانن هەرگیز ڕۆڵەى كورد لەو كەسانە نین كوێرانە لاسایى خەڵكى خراپ بكەنەوە، لەو شتانەش كە بێ‌ئاگان لێى ڕۆژى نەورۆزە كە تیایدا بەشێوەیەك ڕۆڵە موسڵمانەكانى كوردیان تێگەیاندوە كە جەژنێكى نەتەوەییە. بەڵام بەداخەوە هیچ وانیە چونكە ئەم ڕۆژە جەژنى ئەو كەسانەیە كە هەر لەكۆنەوە تا ئێستا چاویان لەسەر خاكى پڕ بەرەكەتى كوردستان بووە و هاوكار بوون لە داگیر كردنى و دابەش كردنى ئەم خاكە پڕ بەرەكەتە، لەوانەش ئاگرپەرستان و خاچ پەرستان و گاوران كە هەمویان دوژمنى ئیسلام و كوردن دەبێ ئەوەشمان لەیاد بێت كە كورد یەكێكە لە میللەتە موسڵمانە كان كە پەیوەستن بە جێبەجێ كردنى فەرز و سونەتەكان و وە هیچیان لەو وڵاتانە كەمتر نىیە كە خۆیان بە موسڵمان ئەزانن، بۆیە لێرەدا بە پێویستى ئەزانم حەقیقەتى ئەم ڕۆژە (نەورۆز) بۆ كوردان ڕون بكەمەوە بۆ ئەوەى شارەزابن لە ڕاستى یەكان.
[حەقیقەتى (نەورۆز)]
زۆربەى سەرچاوەكان ئەڵێن ئەم ڕۆژە (نەورۆز) سەرەتاى سەرهەڵدانى ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانى (4700 - 270) پێش زاین. واتە پێش دامەزراندنى دەوڵەتى (ماد) بە چەن هەزار ساڵێك. وە نەورۆز سەرەتا بەناوى (شم النسیم) ناسراو بووە، بنچینەى ئەم وشەیە (شمو)ى فیرعەونیە كە وشەیەكى هیرۆگلیفیە ولاى دێرینەكان ئاماژەى پێ دەكرێت بۆ سەرەتاى دروست بوونى ژیان، چونكە لەو باوەڕەدا بوون ئەو ڕۆژە یەكەم ڕۆژى دەست پێكردن وهاتنە كایەى جیهانە. واتە یەكەم ڕۆژێكە ژیانى دنیا تیایدا دەستى پێكردوە، وە پێى دەوترا جەژنى (شموس) واتە (زیندوبونەوەى ژیان) بەڵام لەگەڵ بەسەر چوونى ساڵ و لەسەردەمى (قبطيەكان) ناوەكەى گۆڕا بۆ ناوى(شم) پاشان وشەى (نسیم) ى بۆ زیاد كرا و بوە (شم النسیم). چونكە پەیوەست بوو بە خۆش بوونى كەش و هەوا لەو ڕۆژە كە سەرەتاى بەهارە. وەك سەرەتا ئەم جەژنە لاى فیرعەونیەكان باو بووە لەوانیشەوە گوازراوەتەوە بۆ میلەتانى تر.
وشەى (شم) واتە: بۆن كردن
وشەى (نسیم) واتە: هەواى بۆن خۆش
هەمووى واتە: بۆنكردنى هەواى خۆش.
لەم ڕۆژەدا فیرعەونیەكان چەندین داب و نەریتیان هەبووە و پەیڕەویان كردوە لەوانەش لەو ڕۆژەدا بەیانى زوو لەخەو هەڵدەسان و ئەچون بۆ سەر ڕوبارى نیل بۆ ئاو خواردنەوە و هێنانى ئاو بۆ شۆردنى ناو ماڵیان وەك نەریتێكى تایبەت بەو ڕۆژە، پاشان دیوار و پەنجەرەى ماڵیان بە گوڵ ئەرازاندەوە و نانى خۆشیان ئەخوارد و بەخێزانى لەماڵ دەر ئەچوون ڕویان ئەكردە باخچەكان بۆ گەڕان و پیاسە كردن، واتە ئەم ڕۆژەیان تایبەت ئەكرد وەك ئەمڕۆى خۆمان كە خەڵكێكى زۆر تایبەتى ئەكات بۆ سەفرە كردن و دەرچوون لەماڵ كە بەداخەوە بەبێ ئەوەى بەخۆیان بزانن لاسایى فیرعەونیەكان ئەكەنەوە. هەروەها لەم ڕۆژەدا هێلكە و نۆك و پیازیان ئەخوارد وەك نەریتێكى تایبەت بەو ڕۆژە، هەروەها پیازیان ئەخستە ژێر سەرینەكانیان و لە بەردەرگاى ماڵەكانیشیان هەڵیان دەواسى چونكە پێیان وابوو كە شەیتانەكان ڕاوئەنێ و هۆكاریشە بۆ شیفاى هەندێ نەخۆشى.
پاشان لە فیرعەونیەكانەوە گەیشتە میلەتانى تر و ئاینەكانى تر لەوانەش:
1 ـ یهودیەكان / یەهودیەكانى میسر وەكو فیرعەونیەكان لە ڕۆژى نەورۆز جەژنیان ئەگێڕا بەڵام كە وڵاتى میسریان بە جێهێشت ئەم جەژنە لەناویان كاڵ بووەوە و بەرەو لەناوچوون ئەچوو تەنانەت بۆ ماوەیەكى زۆر لەیادیان كرد. پاشان جارێكى تر سەر لەنوێ كردیانەوە بە جەژن و ڕۆژى دەربڕینى خۆشى بەڵام ئەم جارەیان بەناوێكى تر و لە پۆشاكێكى ئاینى پەیوەست بە ئاینەكەى خۆیان كردیانە جەژنى ڕۆژى ڕزگار بوونى مو‌سا لەدەست فیرعەون و دارودەستەكەى. ناویان لێنا (عید بساح).
2 ـ خاچ پەرستان / خاچ پەرستان وەكو یهودیەكان جەژنیان ئەگێڕا ـ ئەمە لەكاتێكدا كە یهودیەكان هێشتا پیلانى كوشتنى عیسایان دانەڕشتبو ـ بەڵام كاتێك كە یهودیەكان لە پاش جەژنەكەى خۆیان پیلانى كوشتنى عیسایان داڕشت، خاچ پەرستان لەو باوەڕەدا بوون كە لە 7 ى ابریل ڕۆژى هەینى ساڵى (30) زاینى لە خاچیان داوە و پاشان عیساى مەیسح لە ڕۆژى یەكشەممە لە نێو مردوەكان هەستاوەتەوە. بۆیە ڕا جیاوازیان لا دروست بوو سەبارەت بەڕۆژى جەژن گێڕان بەم بۆنەیەوە تا لە ساڵى 325 زاینى (قسطنطين الاكبر) هات و ئەم ڕا جیاوازیەى یەكلا كردەوە و بڕیارى دا كاتى ناوەند بوون و خۆش بوونى كەش و هەواى بەهار بكرێتە ڕۆژى جەژن گێڕان كە دەكەوێتە 21 ى مارس.
وە لەكاتێكدا كە ڕۆژو گرتنى خاچ پەرستان پەنجا ڕۆژ بوو، ئەم جەژنە دەكەوتە ڕۆژانى ڕۆژوو گرتنیان، نەیاندەتوانى بە ئاروزوى خۆیان بخۆن و بخۆنەوە، بۆیە بڕیاریان دا ئەو جەژنە بگوێزنەوە بۆ دواى جەژنى زیندوو بونەوە (عید القیامة) بۆ ئەوەى هەلى ئەوەیان بۆ بڕەخسێت كە چێژ وەربگرن لەخواردن و خواردنەوە لەو ڕۆژەدا.
دواتر ئەم جەژنە تەشەنەى كرد و گەشتە زۆربەى وڵاتانى دونیا تەنانەت بابلى و ئاشوریەكانیش لەم ڕۆژە جەژنیان دەگێڕا، هەروەها لە لاى ڕۆمان و جیرمانەكان ناسراو بووە بە جەژنى (سەربڕینى كاوڕ)، لەهەمان كات دا لاى ڕۆمانیەكان بە جەژنى (مانگ) و لاى جیرمەنیەكانیش بە جەژنى (استر) واتە (خواى بەهار) ناسراو بووە
تەنانەت زۆرێك ئەڵێن كە (النَّیْروز): وشەیەكە لە بناغەدا فارسیە و كراوە بە عربی، (نیروز) یش واتە ڕۆژێكى نوێ، كە جەژنێكە لە جەژنەكانى فارسە ئاگر پەرستەكان بەڵكو بەیەكێك لەگەورەترین جەژنەكانیان دادەنرێت، تەنانەت (المقریزی) لە باسى نەورۆز ئەڵێ داهێنانى ئەم جەژنە لە نێو فارسەكان لەلایەن پادشایەك بووە بەناوى (جمشید) كە یەكێك بووە لە پاشاكانى فارسە ئاگر پەرستەكان ئەوەش لە پاش ئەوەى كە دەسەڵاتى بەسەر ناوچەكانى دەور و بەریا گرت و دوژمنى نەما ئەو ڕۆژەى كردە جەژن و ناوى لێنا (نوروز) واتە: ڕۆژى نوێ.
نەورۆزیش: یەكەمین ڕۆژى ساڵنامەى فارسەكانە و بە نەورۆز ناسراوە لەهەمان كاتیش‌دا یەكەمین ڕۆژى ساڵى قیبتیەكانە و بە جەژنى (شم النسیم) ناسراوە !!!!!!!!!!
بەم شێوەیە بۆمان دەرئەكەوێ كە نەورۆز جەژنى ئەو میللەتانە بووە لە پێش ئیسلام كە باسمان كردن بەڵام لە ئیسلامدا بە جەژن دانەنراوە بۆیە بەشدارى كردن تیایدا ئەم حوكمانەى خوارەوەى هەن:
1 ـ جەژن لە ئیسلامدا پەرەستنێكە لە پەروەردگار نزیكمان ئەكاتەوە، لە ئیسلامیشدا تەنها دوو جەژن هەیە (ڕەمەزان و قوربان) جگە لەم دوو جەژنە جەژنەكانى تر داهێنراون و بەشدارى كردن و شادى كردن و پیرۆزبایى كردن تیایاندا قەدەغەیە بە بەڵگەى ئەم فەرموودەیە كە (أنس) دەیگێڕێتەوە و دەڵێت: كە پێغەمبەرى خوا هات بۆ مەدینە خەڵكى مەدینە دوو ڕۆژیان هەبوو تێیدا ئاهەنگیان دەگێڕا و یاریان دەكرد، پێغەمبەرى خوا لێى پرسین ئەم دوو ڕۆژە چین ؟ وتیان: لە سەردەمى نەفامیدا لەم دوو ڕۆژەدا ئاهەنگمان دەگێڕاو یاریمان دەكرد. پێغەمبەرى خوایش فەرمووى: خواى پەروەردگار ئەم دوو ڕۆژەى بۆتان گۆڕى بە دوو ڕۆژى لەوان باشتر كە هەردوو ڕۆژى جەژنى قوربان و ڕەمەزانە.
سەبارەت بە جەژنیش زاناى پایە بەرزى ئیسلام (ابن تيمية) فەرمویەتى: ((جەژنەكان لەو تایبەت مەندیانەن كە ئاینەكەیانى لەیەكتر پێ جیادەكرێتەوە))
2 ـ بەشدارى كردن تیایدا لاسایى كردنەوەیەكى كوێرانەیە و هیچ بەڵگەیەكى لەسەر نى یە، پێغەمبەرى خوایش صلى الله عليه وسلم ئاگادارى كردووینەتەوە لەوەى كوێرانە لاساى گاوڕ و خاچ پەرەستان و ئاگر پەرستان نەكەینەوە هەروەك فەرمویەتى: ئەو كەسەى لاسایى هەر نەتەوە و ئایینێك بكات، ئەویش لەوان دەبێت.
3 / بەشدارى كردن لە (نەورۆز) خۆ شوبهاندنە بە گاوڕ و خاج پەرەستان، سەبارەت بە خۆ شوبهاندنیش خواى پەروەردگار ئەفەرموێ: [ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءهُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءكَ مِنَ الْعِلْمِ إِنَّكَ إِذَاً لَّمِنَ الظَّالِمِينَ ] (البقرة: 145)، واتە: سوێند بێت بە خواى پەروەردگار ئەگەر تۆ دواى ئارەزووەكانى ئەوان بكەویت دواى ئەو زانینەى (سروش) كە بۆت هاتووە بە ڕاستى ئەو كاتە تۆ لە ستەم كاران دەبیت..
زاناى پایە بەرز (ابن تيمية) سەبارەت بەڕاڤەى ئەم ئایەتە فەرمویەتى: ((ئەم ئایەتە ئاماژە بەوە دەدات كە پێچەوانە كردنەوەیان (واتە: گاور و خاچ پەرەستان) گشتى یە و لە هەموشتێكدایە)) كەواتە نەورۆزیش ئەگرێتەوە
هەروەها زاناى پایە بەرز (ابن تيمية) فەرمویەتى: ((خۆ شوبهاندن دەبێتە هۆى خۆشەویستى و حەزلێكردن و پشتیوانى و كردنیان بە دۆست دانانیان لە ناخدا، هەروەها خۆشەویستى ناخ دەبێتە هۆى خۆشوبهاندن لە ڕوكەشدا))
ئاشكرایشە نەورۆز پێش ئەوەى ببێتە جەژنێكى نەتەوەیى كوردى جەژنى فیرعەونى و گاور‌و خاچ پەرستان وفارسە ئاگر پەرستەكان بوە
4 ـ هەموو گەل و نەتەوەیەك خاوەن ئاینێكى تایبەتە بە خۆى هەموو ئاینێكیش خاوەن جەژنى تایبەتە بە خۆى وەك پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم بە (أبو بكر) ى فەرموو: " ئەى ئەبو بەكر هەموو گەلێك جەژنى تایبەتى خۆى هەیە ئەمیش جەژنى ئێمەیە، (واتە: ڕەمەزان و قوربان)، وە هەروەها خواى پەروەردگار ئەفەرموێ: [ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ] (سورة المائدة: 48)، واتە: هەریەكێك لە ئێوە شەریعەت و پەیڕەوێكى تایبەتمان پێ بە خشیون، بۆیە گەر جەژنێك تایبەت بوو بە گاور و خاج پەرەستان و ئاگر پەرستانەوە قەدەغەیە موسڵمان بە جەژنى خۆى بزانێت، وەك چۆن جەژنەكانى ئێمەش قەدەغەیە لە لاى ئەوان.
5 / جەژنەكان لەو تایبەت مەندیانەن كە ئاینەكانى پێ لەیەك جیادەكرێتەوە، كەوابوو جەژنەكان یەكێكن لەڕوەكانى جیاكردنەوەى موسڵمانان لەگاور و خاچ پەرەستان، خواى پەروەردگاریش ئەفەرمووێ: [ إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ ] (آل عمران: 19)، واتە: بەڕاستى دینى پەسەند كرا‌و لە لاى خواى پەروەردگار دینى ئیسلامە، ئایینى ئیسلامیش نەورۆز و جەژنە داهێنراوەكانى تر‌ى قەدەغە كردووە وە (ڤالنتاین و سەرى ساڵى زاینى و لەدایك بوونى پێغەمبەر و.... هتد) و لەئیسلامدا هیچ بنەوایەكیان نیە واتە لە لایەن خواى پەروەردگارەوە قەدەغەكراون.
6 / ئەو كردار و گوفتارانەى لەم جەژنە ئەنجام ئەدرێ ناشەرعیە.
7 / بەجەژن دانانى ئەو ڕۆژە دواى ئەو فەرمودانەى كە باسمان كردن بەدژایەتى كردنى ئاینى خوا حیساب دەكرێت وە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو ڕۆژە وەكو جەژنێك بەماناى ئەوە دێت كە خواى گەورە ئاینەكەى بە كاملى دانەبەزاندووە، و پێغەمبەى خوایش صلى الله عليه وسلم خیانەتى لە گەیاندنى ئاینەكەكردووە بۆیە تۆ لەبەردەم دوو وڵامداى یەكەم: دەزانى حەرامە و كەچى سەرپێچى پەروەردگارت ئەكەیت، كە ئەمەش سزایەكى سەختى لەدوایە. دووەم: واهەست ئەكەیت كە ئاینى ئیسلام كامل نیە و قەدەغەى ئەم جەژنانەى نەكردووە و لە كاتێكیشدا خواى گەورە ئەفەرموێ: [ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا ] (سورة المائدة: 3)، واتە: ئەمڕۆ ئاینەكەتانم بۆ تەواو (كامڵ) كردوە و چاكە و بەهرەى خۆم بەتەواوى ڕشتووە بەسەرتاندا، و ڕ‌ازى بووم كە ئیسلام ئاینتان بێت، بزانە ئیسلامى كردووەتە ئاینمان و (جەژنى رەمەزان و قوربان) یشى كردۆتە جەژن بۆمان كە هەمووى خۆشەویستى و گەیاندنى پەیوەندى خزمایەتى، بۆیە ئەگەر ئەتەوێ بەشدارى بكەى ئەم ئایەتە بخوێنەوە پاشان بڕیار بدە: [ وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] (آل عمران: 85)، واتە: هەر كەسێك دواى دینێك بكەوێت جگە لەدینى ئیسلام، ئەوە لێى وەرناگیرێت، و لە ڕۆژى دواییدا لە زەرەرمەندان دەبێت.
لە كۆتاییشدا گەیشتینە ئەنجامێكى ڕوون و ئاشكرا كە ئاینى پیرۆزى ئیسلام بۆ هەموو نەتەوە و گەلان بەبێ جیاوازى نەتەوایەتى دوو جەژنى داناوە جا دەبێت موسڵمانان پابەند بن بە ڕێنمایى ئاینەكەیانەوە بە تایبەت میللەتى كورد، چونكە:
1 ـ بناغەى ئەم جەژنە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى فیرعەونیەكان لە نێوان ساڵانى (4700 ـ 270) پێش زاین واتە بە سالانێكى زۆر پێش دامەزراندنى دەوڵەتى ماد كەوابوو لە دوو لاوە جەژنێكى تایبەت نى یە بە كوردەوە
یەكەم / دروست كراوى فرعەونیەكانە
دوەم/ پێش دامەزراندنى دەوڵەتى ماد باو بوە.
2 ـ هۆى بڵاو بونەوەى دەسەڵاتى (جمشید)ى پادشاى فارسەكان بەسەر ناوچەكانى دەورو بەر كە كوردستانیش لەو ناوچە داگیر كراوانە بووە كە پادشاى ناوبراو داگیرى كردوە. وەك ئەڵێ كە دوژمنانى نەما ئەو ڕۆژەى ناو نا (نیروز) واتە:ڕۆژێكى نوێ. كەواتە پادشاى ناو براو دامەزرێنەرى نەورۆز كوردى بە دوژمنى خۆى زانیوە.
3 ـ پێش ئەوەى بكرێتە جەژنى نەتەوایەتى كورد جەژنى فیرعەونیەكان بووە پاشان گوازراوەتەوە بۆ یهودیەكان لەوانیشەوە بۆ خاچ پەرستان لەوانیشەوە بۆ فارسە ئاگر پەرستەكان بۆ ئەوانى تر تا گەیشتوەتە كورد. هەموویشیان دوژمنى سەرسەختى كورد و ئیسلامن
4 ـ لە ئاینى خاچ پەرستان ڕۆژى جەژنەكە گۆڕاوە بۆ پاش ڕۆژوو گرتن واتە لە ڕۆژى ڕاستەقینەى خۆى نەماوە.
5 ـ جەژنى ئاشورى و بابلى و ڕۆمان و جیرمان و فارسە ئاگر پەرستەكان بووە.
هەربۆیە لە كۆتاییدا ئەڵێم: بەشدارى كردن لەم جەژنە واتە زیندو كردنەوەى دابوو نەریتى بت پەرەستى و ئاگر پەرەستى و لاسایى كردنەوەى فارس و گاور و خاچ پەرستانە كە هەرهەمویان دوژمنى سەرسەختى كورد و ئیسلامن و كوردیش نەتەویەكى موسڵمانە ئەم جەژنەش هیچ بنەوایەكى لە ئاینى كورد دا نیە بەڵكو هاوەڵان و زانایان بە جەژنیان نەزانیوە.
ئەم ڕوونكردنەوەیە وەك دڵسۆزیەك بۆ میللەتى كوردى خۆشەویست و ئاینى پیرۆزى ئیسلام ئەگینا باسەكە زۆر لەمەزیاتر هەڵدەگرێت بە هیواى ئەوەى لە ئایندەدا زۆر بە ئەكادیمیانە ئەم بابەتە لێكۆڵینەوەى دەربارە بكرێت.