تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

10

هةمو وتةكان زؤر زؤر جوان بون بةتايبةتى ئةوةى برنارد شؤ و موريس ميتر لينك
دةس خؤش سةربةرشتيار

9

ده‌ست خۆش بابه‌تێکی جوان بوو:)

8

[center]هه‌ربژیت برام،سه‌ركه‌وتووبیت[/center]

7

ده‌ سته‌ كانت خۆش جوانه‌:)

6

لة كؤتا ووتةى د.محمود فقئ(لةو كةسةنة نزيك مةبةرةوة كة كالتة بة هيواكانت دةكات)

5

شه‌ یدا نووسی:

[size=24]ماندونه‌بی ده‌ سته‌ كانت خۆش جوانه‌[/size]

4

بابەتێکی گرنگ بوو. سووپاس بۆ بڵاو کردنەوەی.

3

neutralسوپاس

2

[size=24]ماندونه‌بی ده‌ سته‌ كانت خۆش جوانه‌[/size]

1

http://www.nusin.net/dang/wp-content/uploads/2012/02/zanakan.jpg
[size=16]+ لیوناردو داوینچی بەر لەوەی گیانی دەرچێت گوتی ( من سووکایەتیم بە خەڵك کرد.بەرهەمەکانم نەگەیشتنە ئەو ڕادەیەی کە من بە تەمایان بووم )

+ لیوناردو داوینچی بەر لەوەی گیانی دەرچێت گوتی ( من سووکایەتیم بە خەڵك کرد.بەرهەمەکانم نەگەیشتنە ئەو ڕادەیەی کە من بە تەمایان بووم )

+ توماس کارلایل ،مێژوو نووس و نووسەری سکۆتلەندی ساتێك پێش گیان لە دەست دانی گوتی ( درووست هەستی کەسێكم هەیە کە لە سەرەمەرگایە. )

+ ماری ئەنتوانت شاژنی فەرانسە لە ڕۆژی لە داردرانیدا زۆر لە سەر خۆ بوو، کاتێك کە هەڵدەزنایە سەر سەکۆی سێدارەکە لە ناکاو خلیسکا و پێ‌ی نایە سەر پێ‌ی ئەو کەسەی وا ئەیویست حوکمەکەی جێبەجێ کات.کەچی ڕووی لە کابرا کرد و پێ‌ی گوت ( تکایە بمبوورە ئەوەی کە ڕوویدا بە ئەنقەست نەبوو )

+ نرون ئیمپراتۆری ڕۆم بەر لەوەی بکەوێتە سەر عەرد هاواری کرد (  ئەکتەرێکی گەورە لە دەروونمدا دەمرێت )

+ واسلاو نیجنسکی، ئەناتول فرانس ، جوزیە گاریبالدی و جۆرج بایرۆن هەموویان بەر لە مردن وشەی ( دایك ) یان بە زاردا هاتووە.

+ فردریکی یەکەم، پادشای ڕووسیە لە سەرە مەرگا قەشەیەکی بە ڕاسەرەوە بوو کە دوعای بۆ دەخوێند. کاتێك فردرێك بیستی کە قەشە وتی ( مرۆڤ بە ڕووتی دێتە دونیاوە و بە ڕووتیش دونیا جێ دەهێڵێ ) دەستی قەشەکە ڕادەکێشێ و پێ‌ی دەڵێ : ( مافی ئەوەت نی‌یە بە ڕووتی بمنێژیت و ئەمەوێت بە یونیفرمی تەواوەوە بمنێژن )

+ فیودو تایچف ، شاعیری ڕووسی وتی ( چ ئەشکەنجەیەکە، ئەو کاتەی کە مرۆڤ ناتوانێت وشەیەك بۆ ئەو وەسفی ئەو حاڵەی کە تێیدایە بدۆزێتەوە. )

+ ئاگوست لومیر ، کە یەکێك لە کاشفانی کامێرای فیلم هەڵگرتنە گوتی لە سەرە مەرگا وتی ( خەریکە لە فیلمەکە ئەڕۆمە دەرەوە )

+ کەس نازانێ ئەلبێرت ئەنیشتاین لە سەرە مەرگا چی گوتووە ، چوونکە ئەو پەرەستارەی  کە لە تەنیشتیدا بوو زمانی ئەڵمانی نەدەزانی

+ تئودور داستایوفسکی لە ڕۆژی ٢٨ ی ژانویەی ساڵی ١٨٨١ دا کاتێك لە خەو ڕادەبێ وا هەست دەکا کە ئەو ڕۆژە دووایین ڕۆژی ژیانێتی. لە سەر قەرەوێڵەی ڕادەکشێ و چاوەڕێ دەکا تا هاوسەرەکەیشی لە خەو هەڵدەستێ ، سەرەتا ئانا ی هاوسەری بڕوا بە قسەکانی ناکات . بەڵام تئودور هەر لە سەر قسەی خۆی پێداگرە کە دەمرێت و داوای لە هاوسەرەکەی کرد کە بانگی قەشەیەك بکات. کە قەشە هات و دوعای بە ڕاسەری یەوە خوێند ، گیانی دەرچوو.

+ لئو تولوستوی دوواین ڕۆژەکانی ژیانی خۆی لە لادێ‌یەکدا لە نزیك وێستگەیەکی چووکی شەمەندەفەر  بە سەر برد. دوواین ڕستەیەك کە تولستوی لە سەرە مەرگا وتوویەتی ئەمە بوو کە ( من عاشقی حەقیقەتم ) . هندێك لە کەسە نزیکەکانیشی دەڵێن کە تولستوی بەر لەوەی دوواین نەفەسی دەرچێت وتوویەتی ، دەرك بە مەرگ ناکەم .

+ برنارد شۆ دەڵێت : حەز ئەکەم هەتا دوواین هەناسەی ژیانم کەسێکی بە کەڵك بم و ئەو کاتە کە هیچ کەڵکێکم نامێنێ ، بمرم.هەروەها دەڵێ : یەکێك لە سەیرو سەمەرەکانی مەرگ ئەوەیە لە کاتێکدا کە ئێمە خۆمان بۆ ژیانێکی شیرین ئامادە کردووە، ئەو دەماندۆزێتەوە.لە دوواین ساتەکانی ژیانیشیدا هەر ئەم قسانەی دووپات کردەوە.

+ موریس میترلینگ لە دووایین ساتەکانی ژیانیدا وتوویەتی : ئەگەر مەرگ نەبایە، ژیان چێژی نەدەبوو.

وەرگێرانی لە فارسی‌یەوە: ئەحمەد خوسرەوی[/size]