[size=24]ئةو دةستانه ت قةت بة ئاكرى دؤزةخ نةسوتى ان اشاءالله
سةركةوتو بيت لة زيانت[/size]
خوا مندالی صللح به قسمت بكه
بارك االله
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چیرۆكەكانى پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=24]ئةو دةستانه ت قةت بة ئاكرى دؤزةخ نةسوتى ان اشاءالله
سةركةوتو بيت لة زيانت[/size]
خوا مندالی صللح به قسمت بكه
بارك االله
[size=24]ئةو دةستانه ت قةت بة ئاكرى دؤزةخ نةسوتى ان اشاءالله
سةركةوتو بيت لة زيانت[/size]
خۆشبی سلامهت بی
[size=24]ده ستهكانت خۆش ماندونهبی بابهتێكی به سووده ماندوبونی پێوهدیاره[/size]
عَنْ صُهَيْبٍ (رض الله عنه) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) قَالَ: « كَانَ مَلِكٌ فِيمَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ وَكَانَ لَهُ سَاحِرٌ فَلَمَّا كَبِرَ قَالَ: لِلْمَلِكِ إِنِّى قَدْ كَبِرْتُ فَابْعَثْ إِلَىَّ غُلاَمًا أُعَلِّمْهُ السِّحْرَ، فَبَعَثَ إِلَيْهِ غُلاَمًا يُعَلِّمُهُ فَكَانَ فِى طَڕيقِهِ إِذَا سَلَكَ رَاهِبٌ فَقَعَدَ إِلَيْهِ وَسَمِعَ كَلاَمَهُ فَأَعْجَبَهُ فَكَانَ إِذَا أَتَى السَّاحِرَ مَرَّ بِالرَّاهِبِ وَقَعَدَ إِلَيْهِ فَإِذَا أَتَى السَّاحِرَ ضَرَبَهُ فَشَكَا ذَلِكَ إِلَى الرَّاهِبِ فَقَالَ إِذَا خَشِيتَ السَّاحِرَ فَقُلْ حَبَسَنِى أَهْلِى، وَإِذَا خَشِيتَ أَهْلَكَ فَقُلْ حَبَسَنِى السَّاحِرُ، فَبَيْنَمَا هُوَ كَذَلِكَ إِذْ أَتَى عَلَى دَابَّةٍ عَظِيمَةٍ قَدْ حَبَسَتِ النَّاسَ فَقَالَ: الْيَوْمَ أَعْلَمُ آلسَّاحِرُ أَفْضَلُ أَمِ الرَّاهِبُ أَفْضَلُ فَأَخَذَ حَجَرًا فَقَالَ: اللَّهُمَّ إِنْ كَانَ أَمْرُ الرَّاهِبِ أَحَبَّ إِلَيْكَ مِنْ أَمْڕ السَّاحِڕ فَاقْتُلْ هَذِهِ الدَّابَّةَ حَتَّى يَمْضِىَ النَّاسُ، فَرَمَاهَا فَقَتَلَهَا وَمَضَى النَّاسُ فَأَتَى الرَّاهِبَ فَأَخْبَرَهُ فَقَالَ لَهُ الرَّاهِبُ أَىْ بُنَىَّ أَنْتَ الْيَوْمَ أَفْضَلُ مِنِّى، قَدْ بَلَغَ مِنْ أَمْڕكَ مَا أَرَى وَإِنَّكَ سَتُبْتَلَى، فَإِنِ ابْتُلِيتَ فَلاَ تَدُلَّ عَلَىَّ، وَكَانَ الْغُلاَمُ يُبْڕئُ الأَكْمَهَ وَالأَبْرَصَ وَيُدَاوِى النَّاسَ مِنْ سَائِڕ الأَدْوَاءِ فَسَمِعَ جَلِيسٌ لِلْمَلِكِ كَانَ قَدْ عَمِىَ فَأَتَاهُ بِهَدَايَا كَثِيرَةٍ فَقَالَ مَا هَا هُنَا لَكَ أَجْمَعُ إِنْ أَنْتَ شَفَيْتَنِى فَقَالَ إِنِّى لاَ أَشْفِى أَحَدًا إِنَّمَا يَشْفِى اللَّهُ فَإِنْ أَنْتَ آمَنْتَ بِاللَّهِ دَعَوْتُ اللَّهَ فَشَفَاكَ، فَآمَنَ بِاللَّهِ فَشَفَاهُ اللَّهُ فَأَتَى الْمَلِكَ فَجَلَسَ إِلَيْهِ كَمَا كَانَ يَجْلِسُ فَقَالَ لَهُ الْمَلِكُ مَنْ رَدَّ عَلَيْكَ بَصَرَكَ قَالَ: رَبِّى، قَالَ: وَلَكَ رَبٌّ غَيْڕى قَالَ: رَبِّى وَرَبُّكَ اللَّهُ، فَأَخَذَهُ فَلَمْ يَزَلْ يُعَذِّبُهُ حَتَّى دَلَّ عَلَى الْغُلاَمِ فَجِىءَ بِالْغُلاَمِ فَقَالَ لَهُ الْمَلِكُ أَىْ بُنَىَّ قَدْ بَلَغَ مِنْ سِحْڕكَ مَا تُبْڕئُ الأَكْمَهَ وَالأَبْرَصَ وَتَفْعَلُ وَتَفْعَلُ، فَقَالَ إِنِّى لاَ أَشْفِى أَحَدًا إِنَّمَا يَشْفِى اللَّهُ، فَأَخَذَهُ فَلَمْ يَزَلْ يُعَذِّبُهُ حَتَّى دَلَّ عَلَى الرَّاهِبِ فَجِىءَ بِالرَّاهِبِ فَقِيلَ لَهُ ارْجِعْ عَنْ دِينِكَ، فَأَبَى فَدَعَا بِالْمِئْشَاڕ فَوَضَعَ الْمِئْشَارَ فِى مَفْڕقِ رَأْسِهِ فَشَقَّهُ حَتَّى وَقَعَ شِقَّاهُ ثُمَّ جِىءَ بِجَلِيسِ الْمَلِكِ فَقِيلَ لَهُ ارْجِعْ عَنْ دِينِكَ، فَأَبَى فَوَضَعَ الْمِئْشَارَ فِى مَفْڕقِ رَأْسِهِ فَشَقَّهُ بِهِ حَتَّى وَقَعَ شِقَّاهُ ثُمَّ جِىءَ بِالْغُلاَمِ فَقِيلَ لَهُ ارْجِعْ عَنْ دِينِكَ، فَأَبَى فَدَفَعَهُ إِلَى نَفَرٍ مِنْ أَصْحَابِهِ فَقَالَ اذْهَبُوا بِهِ إِلَى جَبَلِ كَذَا وَكَذَا فَاصْعَدُوا بِهِ الْجَبَلَ فَإِذَا بَلَغْتُمْ ذُرْوَتَهُ فَإِنْ رَجَعَ عَنْ دِينِهِ وَإِلاَّ فَاطْرَحُوهُ فَذَهَبُوا بِهِ فَصَعِدُوا بِهِ الْجَبَلَ فَقَالَ اللَّهُمَّ اكْفِنِيهِمْ بِمَا شِئْتَ، فَرَجَفَ بِهِمُ الْجَبَلُ فَسَقَطُوا وَجَاءَ يَمْشِى إِلَى الْمَلِكِ فَقَالَ لَهُ الْمَلِكُ مَا فَعَلَ أَصْحَابُكَ قَالَ: كَفَانِيهِمُ اللَّهُ، فَدَفَعَهُ إِلَى نَفَرٍ مِنْ أَصْحَابِهِ فَقَالَ اذْهَبُوا بِهِ فَاحْمِلُوهُ فِى قُرْقُورٍ فَتَوَسَّطُوا بِهِ الْبَحْرَ فَإِنْ رَجَعَ عَنْ دِينِهِ وَإِلاَّ فَاقْذِفُوهُ، فَذَهَبُوا بِهِ فَقَالَ اللَّهُمَّ اكْفِنِيهِمْ بِمَا شِئْتَ، فَانْكَفَأَتْ بِهِمُ السَّفِينَةُ فَغَڕقُوا وَجَاءَ يَمْشِى إِلَى الْمَلِكِ فَقَالَ لَهُ الْمَلِكُ مَا فَعَلَ أَصْحَابُكَ قَالَ كَفَانِيهِمُ اللَّهُ، فَقَالَ لِلْمَلِكِ إِنَّكَ لَسْتَ بِقَاتِلِى حَتَّى تَفْعَلَ مَا آمُرُكَ بِهِ، قَالَ: وَمَا هُوَ قَالَ: تَجْمَعُ النَّاسَ فِى صَعِيدٍ وَاحِدٍ وَتَصْلُبُنِى عَلَى جِذْعٍ ثُمَّ خُذْ سَهْمًا مِنْ كِنَانَتِى ثُمَّ ضَعِ السَّهْمَ فِى كَبِدِ الْقَوْسِ ثُمَّ قُلْ بِاسْمِ اللَّهِ رَبِّ الْغُلاَمِ، ثُمَّ ارْمِنِى فَإِنَّكَ إِذَا فَعَلْتَ ذَلِكَ قَتَلْتَنِى. فَجَمَعَ النَّاسَ فِى صَعِيدٍ وَاحِدٍ وَصَلَبَهُ عَلَى جِذْعٍ ثُمَّ أَخَذَ سَهْمًا مِنْ كِنَانَتِهِ ثُمَّ وَضَعَ السَّهْمَ فِى كَبِدِ الْقَوْسِ ثُمَّ قَالَ: بِاسْمِ اللَّهِ رَبِّ الْغُلاَمِ، ثُمَّ رَمَاهُ فَوَقَعَ السَّهْمُ فِى صُدْغِهِ فَوَضَعَ يَدَهُ فِى صُدْغِهِ فِى مَوْضِعِ السَّهْمِ فَمَاتَ فَقَالَ النَّاسُ آمَنَّا بِرَبِّ الْغُلاَمِ آمَنَّا بِرَبِّ الْغُلاَمِ آمَنَّا بِرَبِّ الْغُلاَمِ، فَأُتِىَ الْمَلِكُ فَقِيلَ لَهُ أَرَأَيْتَ مَا كُنْتَ تَحْذَرُ قَدْ وَاللَّهِ نَزَلَ بِكَ حَذَرُكَ قَدْ آمَنَ النَّاسُ، فَأَمَرَ بِالأُخْدُودِ فِى أَفْوَاهِ السِّكَكِ فَخُدَّتْ وَأَضْرَمَ النِّيرَانَ وَقَالَ مَنْ لَمْ يَرْجِعْ عَنْ دِينِهِ فَأَحْمُوهُ فِيهَا، أَوْ قِيلَ لَهُ اقْتَحِمْ، فَفَعَلُوا حَتَّى جَاءَتِ امْرَأَةٌ وَمَعَهَا صَبِىٌّ لَهَا فَتَقَاعَسَتْ أَنْ تَقَعَ فِيهَا فَقَالَ لَهَا الْغُلاَمُ يَا أُمَّهِ اصْبِڕى فَإِنَّكِ عَلَى الْحَقِّ » أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (7436).
هاوەڵى خۆشەویست (صُهَيْب(رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: لە ئوممەتانى پێش ئێوە پادشایەك هەبوو، وە ئەو پادشایەش ساحیرێكى هەبوو، جا كاتێك ساحیرەكە بەساڵدا چوو (پیربوو)، بە پادشاكەى ووت: من بەساڵدا چووم و پیربوومەو مردنیشم نزیك بۆتەوە، لاوێكم بۆ بنێرە بۆئەوەى سیحرى فێربكەم، پادشاكەش لاوێكى بۆنارد، وە ڕۆژانە لاواكە دەچوو بۆلاى ساحیرەكە لە ڕێگاكەیدا ڕاهیبێك هەبوو، هەركات لاوەكە دەگەیشتە شوێنى ڕاهیبەكە دادەنیشت وگوێى لێدەگرت، وە قسەكانى لەلا پەسەند بوو، وە هەركات بهاتایە بۆلاى ساحیرەكە لێى دەداو بە لاوەكەى دەووت: بۆ درەنگ هاتووى؟ لاوەكەش هات بۆلاى ڕاهیبەكەو سكاڵاى كرد ڕاهیبەكە ووتى: هەركات چوویت بۆلاى ساحیرەكە بڵێ ماڵەوە درەنگ ناردومێتى، وە هەركات گەڕایتەوە بۆ ماڵەوە بڵێ ساحیرەكە درەنگ ناردوومێتیەوە، لاوەكە بەم شێوەیە بەردەوام بوو تاكو ڕۆژێكیان سەیرى كرد لەسەر ڕێگاى خەڵك ئاژەڵێكى ترسناكى گەورە ڕێگاى لە خەڵكى گرتووەو كەس ناتوانێت تێپەڕێت، بۆیە لاوەكەش ووتى: ئەمڕۆ دەزانم و بۆم دەردەكەوێت كە ئایا بەرنامەو مەنهەجى ساحیرەكە ڕاست و ڕەوایە یان بەرنامەو مەنهەجى ڕاهیبەكە، بۆیە بەردێكى هەڵگرت و ووتى: ئەى پەروەردگار ئەگەر بەرنامەو مەنهەجى ئەو ڕاهیبەت لەلا خۆشەویستترە لە بەرنامەو مەنهجى ئەو ساحیرە، ئەوا بەم بەردە ئەو ئاژەڵە بكوژرێت وبمرێت، بەڵكو خەڵكى ڕزگاریان بێت و تێپەڕن، لاوەكەش بەردەكەى تێگرتء ئاژەڵەكەى كوشت، ئینجا خەڵكى تێپەڕین و ڕزگاریان بوو، وە لاوەكە بەڕاهیبەكەى ووت: كە ئەوكارەى كردووە، ڕاهیبەكەش ووتى: ئەى ڕۆڵە تۆ باشترو خێرترى لەلاى خوا لەمن، بەڵام تاقی دەكرێیتەوە، وە ئەگەر تاقی كرایتەوە ناوى من وشوینى من بەكەس مەڵێ، وە لاوەكەش (كوێرو زكماك ونەخۆشى بەڵەكى و وهەموو نەخۆشیەك دووعاى بۆ دەكردوو بە ئیزنى خوا چاك دەبوونەوە)، پادشا وەزیرێكى هەبوو هەردوو چاوى كوێر بوو كاتێك گوێ بیستى ئەوە بوو كە لاوێك هەیە دووعا بۆ كوێر دەكات و چاك دەبێتەوە، بۆیە دیارى و خەڵاتێكى زۆرى لەگەڵ خۆى بردو چوو بۆلاى لاوەكە وە پێى ووت: شیفام بدەو چاوەكانم چاك بكەرەوە، لاوەكەش ووتى: من كەس چاك ناكەمەوەو شیفاش لاى من نییە تەنها ئەوەى كە شیفاى خەڵك دەدات خواى پەروەردگارە، ئەگەر باوەڕى پێبهێنى ئەوا بۆت دەپاڕێمەوەو خواش شیفات دەدات، وەزیرەكەش باوەڕى هێنا بەخواى گەورەو چاوى چاك بووەوە، پاشان وەزیرەكە هات بۆلاى پادشاكەو لاى دانیشت هەروەك چۆن جاران لەلاى دادەنیشت، پادشاكەش كەبینیتى چاوى چاك بۆتەوە بە وەزیرەكەى ووت: كێ چاوەكانى بۆ گێڕایتەوە؟ وەزیرەكەش ووتى: پەروەردگارم، پادشاكە ووتى: جگە لەمن پەروەردگارێكى تر هەیە؟ وەزیرەكەش ووتى: پەروەردگارى من وتۆ (الله) یە، ئینجا پادشاكە بەردەوام سزاو ئەشكەنجەى وەزیرەكەى دەدا تاكو وەزیرەكە شوێنى لاوەكەى بە پادشاكە ووت، ئینجا ناردیان بەدواى لاوەكەداو هێنایان بۆلاى پادشا، پادشاكە كاتێك كە لاوەكەى بینى پێى ووت: ئەى ڕۆڵە سیحرەكەت گەیشتۆتە ئەو ڕادەیە كە (كوێرو زكماك و نەخۆشى بەڵەكى) چاك بكەیتەوە؟ هەرزەكارەكەش ووتى: من هیچ كەس چاك ناكەمەوە، تەنها خواى پەروەردگار شیفاى خەڵك دەدات، ئینجا بەردەوام سزاو ئەشكەنجەى لاوەكەیان دەدا تاكو شوێنى ڕاهیبەكەیانى پێ ووت، ئینجا ڕاهیبەكەیان هێناو پێیان ووت: لەو دینەى خۆت پەشیمان ببەوەو بگەڕێوە؟ ڕاهیبەكەش ووتى: پەشیمان نابمەوە، ئینجا مشارێكیان هێناو لەناوەڕاستى سەرى دایان نا وە كردیان بەدوو لەتەوە، ئینجا وەزیرەكەیان هێناو پێیان ووت: بگەڕێوەو پەشیمان ببەوە لەو دینە؟ وەزیرەكەش پەشیمان نەبۆوە، بەهەمان شێوە وەزیرەكەشیان كرد بەدوو لەتەوە، ئینجا لاوەكەیان هێناو پێیان ووت، بگەڕێوەو پەشیمان ببەوە لەو دینەى كەلەسەریت؟ لاوەكەش پەشیمان نەبووەوە، ئینجا پادشاكە فەرمانى كرد كە بیبەن بۆسەر شاخێك، ئەگەر پەشیمان بووەوە ئەوا بیگەڕێننەوە ئەگەر پەشیمانیش نەبووەوە ئەوا لەسەر شاخەكەوە بیخەنە خوارەوە، كاتێك كە گەیشتنە سەر شاخەكە لاوەكە لە خوا پاڕایەوەو ووتى: خوایە ڕزگارم بكەى لەدەست ئەمانە بەوەى كە خۆت دەتەوێ، شاخەكە لەژێریان كەوتە لەرزەو كەوتنە خوارەوەو تەنها لاوەكە ڕزگارى بوو، پاشان هەرزەكارەكەش گەڕایەوە بۆلاى پادشاكە! پادشاكەش بە لاوەكەى ووت: چیت لەوانە كرد كەتۆیان برد؟ لاوەكەش ووتى: ئەو خوایەى كەمن دەیپەرستم ڕزگارى كردم لەدەستى ئەوان، ئەم جارەیان پادشاكە فەرمانى كرد كە بیبەنە ناوەڕاستى دەریا ئەگەر پەشیمان بووەوە ئەوا بیگەڕێننەوە، ئەگەر پەشیمانیش نەبووەوە ئەوا بیخەنە ناو دەریاكەوە، دوو بارە لاوەكە لەخوا پاڕایەوە كە ڕزگارى بكات، ووتى: ئەى پەروەردگار ڕزگارم بكەى لەدەستیان، خواى گەورە غەرقیانى كرد، لاوەكە گەڕایەوە بۆلاى پادشا، كاتێك پادشا بینیتى پێى ووت: چیت لەوانە كرد كەتۆیان برد! لاوەكەش ووتى: ئەو خوایەى كەمن دەیپەرستم ڕزگارى كردم لەدەست ئەوان، پاشان لاوەكە ووتى: تۆ ناتوانى من بكوژى تاكو ئەوەى كە پێت دەڵێم جێبەجێى نەكەى، پادشاكەش ووتى: ئەو شتە چیە؟ لاوەكە ووتى: خەڵكى كۆبكەوە لە یەك جێگەدا، پاشان بەدار خورمایەكەوە لە خاچم بدە، ئینجا ڕمێك لە ڕمەكانم دەربكەو بڵێ: بەناوى خوا خواى ئەو لاوە، پاشان ڕمەكەم تێبگرە، ئەگەر ئەتەوێ بم كوژى، پادشاكەش خەڵكى كۆ كردەوەو لاوەكەى لە خاچدا بەقەد دارخورمایەكەوە، پاشان لەبەر چاوى خەڵكى ڕمێك لە ڕمەكانى لاوەكەى هەڵگرت و ووتى: بەناوى خوا خواى ئەو لاوە، پادشاكە ڕمەكەى تێگرتء داى لەنێوان گوێىء چاووى، لاوەكە، وە دەستى خستە سەر شوێنى ڕمەكە تا ڕۆحى دەرچوو مرد، ئینجا خەڵكە كە ئەوەیان بینى هەموویان ووتیان باوەڕمان هێنا بە خواى ئەو لاوە، ئینجا بە پادشاكەیان ووت: ئەى پادشا ئەوەى كە تۆلێى دەترساى ئەوا گەورەتر ڕووى دا!! پادشاكەش فەرمانى كرد كە چاڵ هەڵبكەنرێت و ئاگرى تێدا بكرێتەوە، هەركەسێك پەشیمان بووەوە ئەوا لێى بگەڕێن، وە هەركەسێكیش پەشیمان نەبووەوە ئەوا بیخەنە ناو ئاگرەكەوە، وە بەردەوام خەڵكیان دەكردە ناو ئاگرەكەوە تاكو گەیشتە ئافرەتێك منداڵێكى شیرە خۆرەى پێ بوو، ئینجا بە ئافرەتەكەیان ووت: پەشیمان ببەوە؟ ئافرەتەكە لەبەر منداڵەكەى كەشیرەخۆرە، هەڵوێستەیەكى كرد كە ترسى هەبێت لەو منداڵە، بۆیە منداڵەكە هاتە قسەو بە دایكى ووت: ئەى دایە ئارام بگرە چونكە تۆ لەسەر حەق و ڕاستى.
چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا.
(1) هەموو منداڵێك لەسەر فیترەتێكى پاك لەدایك دەبێت.
(2) سیحر بە فێربوونە، وە ساحیرەكەش بە پادشاكەى ووت: لاوێكم بۆ بنێرن فێرى سیحرى دەكەم، خواى پەروەردگار لە قورئاندا دەفەرمووێت: { وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَكِنَّ الشَّيْاطِينَ كَفَرُواْ يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ } (102) سورة البقرة واتە: هەرگیز سولەیمان كافر نەبووە، بەڵكو شەیتانەكان كافربوون خەڵكیان فێرى سیحر دەكرد.
(3) دروستە بۆكەسێك درۆ بكات ئەگەر ڕووبەڕوى دوژمن بووەوە لەكاتى زەروریدا، پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: «لاَ يَحِلُّ الْكَذِبُ إِلاَّ فِى ثَلاَثٍ وَالْكَذِبُ فِى الْحَرْبِ» صَحِيح: أَخْرَجَهُ التِّرْمِذِيّ فِي السُّنَن (1939) وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (7723).
واتە: حەڵاڵ نییە بۆ هیچ كەسێك درۆكردن، مەگەر لە سێ كاتدا: لەكاتى جەنگدا، ئەو لاوەش درۆى لەگەڵ ساحیرەكە دەكرد بۆئەوەى لە فێڵیان ڕزگارى ببێت.
(4) پاڕانەوە لە خواى پەروەردگار بۆئەوەى ڕاستى و حەقت بۆ ڕوون بكاتەوەو گومانت نەهێڵێت، لاوەكە لە پەروەردگار پاڕایەوە بۆئەوەى ڕاستى و حەقى بۆ ڕوون ببێتەوە.
(5) لابردنى ناڕەحەتى ئازار پێگەیاندن لەسەر ڕێگاى خەڵكى، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: « وَإِمَاطَةُ الأَذَى عَنِ الطَّڕيقِ صَدَقَةٌ » صَحِيح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد فِي السُّنَن (1285) وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (8096).
واتە: لابردنى ئازار پێگەیاندن لەسەر ڕێگا خێرو صەدەقەیە.
باوەڕدارى ڕاستەقینە ئەو كەسەیە كە هۆكارو سەبەب بداتەوە پاڵ خواى پەروەردگار نەك بیداتە پاڵ خۆى بۆ ئەوەى بڵێن پایە بەرزو شكۆمەندە لەلاى خوا.
(6) زۆر جار ڕێك دەكەوێت (دەگونجێت) كە تەلەبە لەمامۆستاكەى باشترو چاكتر بێت، ئەگر چى تەلەبەكەش منداڵ بێت، وە پێویستە مامۆستاكەشى دان بەوەدا بنێت، وەك چۆن ڕاهیبەكە ووتى: (ئەى ڕۆڵە تۆ باشترو خێرترى لەلاى خوا وەك لەمن).
(7) هەركەسێك فەرمان بە چاكە بكات وڕێگرى لە خراپە بكات بەدڵنیایى تاقى دەكرێتەوە، وە پێویستیشە لەكاتى تاقیكردنەوەدا خۆگربێت، چونكە لەسەر ئەو تاقیكردنەوەیە پاداشتى گەورە دەدرێتەوە، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى:(يُبْتَلَى النَّاسَ عَلَى قَدْڕ دِينِهِم، فَمَنْ ثَخنَ دِينِه اشْتَدَّ بَلاَؤُهُ وَ مَنْ ضعف دينه ضعف بَلاَؤُهُ) صَحِيح: أَخْرَجَهُ اِبْن حِبَّانَ فِي صَحِيحِه (2982) وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (993).
واتە: تاقی دەكرێتەوە خەڵكى بەئەندازەى ئایینەكەیان، جا هەركەسێك باوەڕى بەهێزبێت ئەوا تاقیكردنەوەكەى قورس و گرانە، وە هەركەسێكیش باوەڕى لاواز بێت ئەوا تاقیكردنەوەكەى لاوازو ئاسان دەبێت.
(8) هەركەسێك هەڵەى كرد لە ووتەدا نابێت بەو شێوەیە لێى بگەڕێى بەڵكو دەبێت بۆى چاك بكەیتەوە، چ جاى لە بیروباوەڕدابێت، وەزیرەكە بە لاوەكەى ووت: شیفام بدە لاوەكەش ووتى: من شیفاى هیچ كەسێك نادەم بەڵكو خواى پەروەردگار شیفا دەدات.
(9) هەر دەبێت قسەى حەق و ڕەوا سەربكەوێت بەسەر ناحەقدا {وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُواْ السُّفْلَى وَكَلِمَةُ اللّهِ هِيَ الْعُلْيَا } (40) سورة التوبة
واتە: خواى گەورە بەرنامەو ئایینى بێ باوەڕانى دانەواندووەو ڕیسواى كردووە، وە بەرنامەو ئایینى خوا هەمیشە بەرزو بڵندە.
(10) ئەگەر ڕۆژت تەواو نەبووبێت (ئەجەلت نەهاتبێت) ئەوا هیچ كەسێك ناتوانێت بتكوژێت و تەنانەت زیانیشت پێبگەێنێت، پادشاكە هەرچەندە هەوڵى دا لاوەكە بكوژێت ولەناوى ببات بەڵام نەى توانى، تاكو خۆى ڕێگەى بە پادشاكە نیشاندا.
(11) خۆبەختكردن لە پێناوى خوا، ئەو لاوە لەبەر بەرژەوەندى هەموو خەڵكى ئامادەیە خۆى بەخت بكات، بۆ ئەوەى كە خەڵكى باوەڕبێنن و ڕزگاریان بێت لە شیرك و نەزانى.
(12) خواى گەورە باوەڕداران جێگیرو چەسپاو دەكات لەسەر ئایین، وە دەفەرمووێت: {يُثَبِّتُ اللّهُ الَّذِينَ آمَنُواْ بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا } (27) سورة إبراهيم
واتە: خواى گەورە باوەڕداران دامەزراوو جێگیر دەكات بە ووتەى ڕاست و ڕەوا لە ژیانى دونیایاندا، وە كاتێك ئەو ئافرەتە سەیرى منداڵكەى دەكات شیرە خۆرەو بێ گوناهە منداڵەكەش دێتە قسەو دەڵێت: ئەى دایە خۆگربە تۆ لەسەر حەقى، بۆیە بە خۆى منداڵەكەیەوە دەچێتە ناو ئاگرەكەوەو گوێى پێ نادات، چونكە لە پێناوى خواى گەورەیە.
(13) سەر ئەنجام وچارەنووسى باوەڕداران لە دواى مردنیان بۆ بەهەشتە، وە سەر ئەنجام وچارەنووسى بێ باوەڕەكان بۆ دۆزەخە.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چیرۆكەكانى پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]