ده ست خؤش خودا خيرتاتن بنوسيت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » سێ ئامۆژگارى بۆكچانى خوێندكار پێش پهشيمانى » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده ست خؤش خودا خيرتاتن بنوسيت
xwa ba dwrman kat
ئی تۆش
ده ست خؤش خودا خيرت بنوسيت
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
خوشكانى ئازيزم ئاگادارى ئه‌م سێ فه‌رمانه خواييه به وفهرامۆشيان مه‌كه بۆئه‌وه‌ى په‌شيمان نهبيتهوه، چونكه په‌شيمان بوونه‌وه سه‌رئه‌نجامى ههمووتاوانێكه..
1- ئاگاداربه چوونه ده‌ره‌وه‌ى ئافره‌ت بهڕازاوهيى وبۆن خۆشى بۆ مزگه‌وت وناو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ وزانكۆ وپهيمانگاكان وقوتابخانه‌كان حه‌رام ونادروست ورێپێنهدراوه:- پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى ((المرأة عورة ،فإذا خرجت استشرفها الشيطان ))رواه الترمذي (1093).....واته:- ئافره‌ت ههموولاشهى جيگاى سه‌رنج وتێڕوانينه ، وه‌كاتێك كه‌له‌ماڵ ده‌چێته ده‌ره‌وه ئهگهرخۆى باش دانه‌پۆشێ ئه‌وا شه‌يتان ده‌ى ڕازێنێتهوهو خه‌ڵكى به‌هۆيه‌وه تووشى فيتنه ده‌كات .. وه‌هه‌روه‌ها فه‌رموويه‌تى ((ايما امراة استعطرت ثم خرجت فيوجد ريحها فهي زانية ، وكل عين زانية))رواه ابوداود (3642) و الترمذي (2710) و النسائي (5036) و الدارمي (2532) و أحمد (18757) بألفاظ متقاربة.....واته:- ههرئافرهتێك خۆى بۆن خۆش بكات وپاشان بڕواته ده‌ر له‌ماڵ وه خه‌ڵكى بۆنى ئه‌و عه‌تره بكه‌ن كه له‌خۆى داوه ئه‌وا ئه‌و ئافره‌ته وه‌ك داوێن پيس وايه ، وه‌به‌هۆى ئه‌و بۆنه خۆشه‌وه سه‌رنجى خه‌ڵك بۆلاى خۆى ڕاده‌كێشێ وخه‌ڵكى تووشى زيناى چاو ده‌كات.. وهپێويسته له‌ماڵه‌كانتاندا بمێننه‌وه ونهچنهدهرهوه بۆكارێكى پێويست نه‌بێت ،خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رمووێت((وقرن في بيوتكن ولاتبرجن تبرج الجاهلية الأولى))الاحزاب (33).. واته :- له ماڵه‌كانى خۆتاندا بمێننه‌وه ، وهزينهت وجوانى خۆتان ده‌رمه‌خه‌ن ((له‌ناو خه‌ڵكى نامه‌حره‌مدا)وه‌كو خۆده‌رخستنى ئافره‌تانى سه‌رده‌مى نه‌فامى يه‌كه‌م((پێش ئيسلام))..
2- ئاگاداربه ته‌نيايى ژن وپياوێك كه‌كه‌سى يه‌كتر نه‌بن (محرم)نه‌بن ، واتا حه‌ڵاڵى يه‌ك نه‌بن.حه‌رام وناشهرعى ونادروسته:-
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى((لايخلو رجل بامرأة إلامعها ذومحرم ولا تسافر المرأة إلا مع ذي محرم))رواه البخاري (2784) و مسلم (2391) و أحمد (1833)..واته:- دروست نيه بۆهيچ پياوێك له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا دابنيشێت به‌ته‌نيا مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌و ئافره‌ته كه‌سێكى نزيكى خۆى له‌گه‌ڵدا بێت واته مه‌حره‌مى هه‌روه‌ها دروست نيه بۆهيچ ئافره‌تێك كهسهفهربكات به‌بێ كه‌سێكى مه‌حره‌مى)..
وه‌هه‌روه‌ها فه‌رموويه‌تى((والذي نفسي بيده ماخلا رجل بامرأة إلا دخل الشيطان بينهما))رواه الطبراني.
واته:-سوێند به‌و خوايهى كهڕۆحى منى به‌ده‌سته ههرپياوێك له‌گه‌ڵ ههرئافرهتێكدا له‌شوێنێكدا پێكه‌وه‌بن به‌ته‌نها واته مه‌حره‌مى يه‌ك نه‌بن ئه‌وا شه‌يتان سێ يهم كهسيانهو ، ده‌كه‌وێته نێوانيانهوهو تووشى خراپه‌يان ده‌كات))..
3- ئاگادارى ئه‌و جل وبهرگانهبه كهلاشهت ده‌رده‌خات چونكه سه‌رپێچى كردنى فه‌رمانى خوايه، وه‌بزانه كهخۆداپۆشين واجبه:-
خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رمووێت((يا أيها النبي قل لازواجك وبناتك ونسا‌ء المؤمنين يدنين عليهن من جلاببهن ذلك ادنى أن يعرفن فلا يؤذين وكان الله غفوراَ رحيماَ ))الاحزاب (59) واته:- ئه‌ى موحه‌مه‌د (صلی الله علیه وسلم) ((بڵێ))به هاوسه‌رانت (خێزانه‌كانت)وه بهكچانت وبهئافرهتانى بڕواداران با عاباكانيان بده‌ن به‌سه‌رياندا (خۆيان وجوانيانى پێ داپۆشن)ئه‌وه نزيكتره بناسرێن (به‌داوێن پاك)تا به‌هۆيه‌وه ئازار نه‌درێن .وه‌خوا لێخۆش‌بوو وميهرهبانه)). وه‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى((ما تركت بعدي فتنة هي اضر على الرجال من النساء)) رواه البخاري (4706) و مسلم (4923) و أحمد (20751). واته:-له‌دواى خۆم هيچ فيتنهيهك نييه كهبمێنێتهوه وهكاريگهرى خراپءزۆرى هه‌بێ له‌سه‌ر پياوان له ئافره‌ت زيا تر...
وه‌ده‌م وچاو له گه‌وره‌ترين جوانيه‌كانى ئافره‌ته ، وهسهيركردن تيرێكه له تيره ژههراويهكانى ئيبليس، وه‌نابێت سه‌يرى ئافره‌ت بكرێت ته‌نها له‌چه‌ند بارودۆخێكدا نه‌بێت كه ڕێگه‌ى پێ دراوه ، وه‌ك سه‌يركردن به‌مه‌به‌ستى هاوسه‌رگيرى يان شايهتى دان يان چاره‌سه‌ركردن ، وه‌يه‌كێك له موعجيزهكانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌يه كه له‌م فه‌رمووده شكۆمهندهدا هه‌واڵى پێ داوين فه‌رموويه‌تى((صنفان من اهل النا ر لم ارهما قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس ،ونسا‌ء كاسيات عاريات مائلات مملات ،رؤسهن كأسنمة البخت المائلة لايدخلن الجنة ولا يجدن ريحها وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا ))رواه مسلم (3971) و أحمد (8311)...واته:- دوو كۆمه‌ڵ له‌خه‌ڵكى هه‌ن كه دۆزهخين من نهم بينيون واته له‌دواى من دێن، كۆمه‌ڵێكيان ئه‌وانه‌ن كه قامچيان به‌ده‌سته‌وه‌يه لهسهرشێوهى كلكى مانگا وهلهخهڵكى پێ ده‌ده‌ن ، كۆمه‌ڵى دووه‌م ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كهپۆشتهن وه‌له‌هه‌مان كاتدا ڕووتن (جلهكهيان ته‌نكه يان كورته يان ته‌سكه)وه كاتێ ده‌ڕۆن به‌ڕێگادا به‌له‌نجه‌و لاردهڕۆن ، وهقژى سه‌ريان تۆپه‌ڵ كردوه له‌دواوه هه‌روه‌ك ئه‌و بهرزاى يهى سه‌رپشتى ووشتر، ئه‌مانه ناچنه به‌هه‌شته‌وه‌و بۆنهكهشى ناكه‌ن له‌كاتێكدا كه بۆنى به‌هه‌شت له دوورى ئه‌وه‌نده‌و ئه‌وه‌نده ڕێوه ديت .
ئه‌م دوو پۆله پێغه‌مبه‌ر((صلى الله عليه وسلم)) نهى ديون له‌ژياندا ، له‌وانه ئافره‌تانێك پۆشته‌ن به‌و جل وبه‌رگه كورته‌ى كهلهبهرياندايه ، ڕووتن به‌وه‌ى لهشيان به‌ده‌رده‌كه‌وێت يان نيوه ڕووتن ، له‌وانه‌يه ڕووتى ئاشووبهكهى كه‌متربێت له‌و جلانه‌ى ئه‌وان له‌به‌رى ده‌كه‌ن ، شوێنه ناشيرينهكانيانى پێ داده‌پۆشن وشوێنه دڵڕفێنهكانيان ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌مه‌ش جل وبه‌رگى ئافره‌ته بێ باوه‌ڕه‌كانى ڕۆژئاوايه وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه موسوڵمان نين و خۆيان ده‌شوبهێنن به ئافره‌ته بێ باوه‌ڕه‌كان ئهوئافرهوتانه له‌سه‌ر ئيسلام ماڵن و وهلاسايى ئه‌و ئافره‌ته بێ باوه‌ڕانه ده‌كه‌نه‌وه له جل وبه‌رگدا ..
سایتی فه‌رمووده ئاماده‌كردنى / اندازیار.صلاح فائق مردان
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » سێ ئامۆژگارى بۆكچانى خوێندكار پێش پهشيمانى » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]