تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

2

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

1

[center]http://chra.tv/news/images/stories/a-uvwxyz/zoya2.jpg
chra.tv
كارۆخ مەلائەسعەد:"گۆرانیبێژ (زۆیە) كە خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستانە و چەند ساڵێكە هاتووەتە نێو گۆڕەپانی هونەری كوردییەوە و، چەندین گۆرانی و كلیپی سەركەوتووانەی بەرهەم هێناوە ــ وەك شارەزایانی بواری هونەری دەڵێن ــ ئێستا بۆ یادەكانی ڕاپەرین و نەورۆز تەشریفی هێناوەتە باشوری كوردستان و خەریكە خۆی ئامادە دەكات بۆ سازكردنی چەند كۆنسێرتێك لە پایتەختی باشووری كوردستان.



(زۆیە) لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” گوتی: “بۆیە هاتوومەتە باشووری كوردستان، بۆ ئەوەی كۆنسێرتێك ساز بكەم.

لەسەر داواكاریی وەزارەتی ڕۆشنبیری هاتووم و بە خۆشحاڵییەوە داواكەیانم قەبووڵ كرد، چونكە بۆ من و هەموو كوردێك ئەو یاد و جەژنانە زۆر گرنگن.”

لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا گوتیشی:”لەم كۆنسێرتانەی كە بەڕێوەیان دەبەم، زیاتر گۆرانییە فۆلكلۆرییەكان دەچڕم، چونكە من لە رادەبەدەر گۆرانییە رەسەنەكانم خۆش دەوێن.”

گوتیشی: “لە ماوەیەكی نزیكدا ئەلبوومێكی گۆرانی بڵاو دەكەمەوە، كە لەو ئەلبوومەمدا دوو گۆرانیم بە زاراوەی سۆرانی چڕیوە.”

ئەو زۆر حەزی لە دەنگی (عەزیز وەیسی) و (چۆپی فەتاح)ـە، هاوكات بیری لەوەش كردووەتەوە لە داهاتوودا لەگەڵ هونەرمەندێكی باشوور دووێت بكات.

لێمان پرسی ئاخۆ زەماوەندت كردووە؟ ئەو گوتی: “چەند ساڵێك دەبێت ژیانی هاوبەشم پێك هێناوە و دوو منداڵیشم هەیە.”

ئەو هونەرمەندە دڵخۆش بوو بەو خۆشگوزەرانی و ئاوەدانییەی لە كوردستاندا هەیە و پێی وایە كوردستان لە هەموو بوارەكاندا بەردەوام لە نوێبوونەوە دایە، چونكە هەر جارێك كە دێت بۆ باشوور، گۆڕانكاری تازە بەدی دەكات.”





[/center]