زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونهری » ناز عەبدوڵا لە دوو رۆژدا دوو خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشرا » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
دهست خۆش ههربژیت
[center]
chra.tv
ھەریەکە لە رێکخراوی لارسا بۆ مافی مرۆڤ/عێراقی و سەنتەری رۆشنبیریی ھەناسە لە سلێمانی، لە دوو رۆژ و دوو بۆنەی جیاوازدا رۆژنامەنووس و بێژەر و پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنی (ناز عەبدوڵا)یان خەڵات کرد.
رێکخراوی لارسا بۆ مافی مرۆڤ، کە رێکخراوێکی عێراقییە و دوو ساڵە چالاکییەکانی لە ھەرێمی کوردستانیش پێشکەش دەکات، پاش ئەوەی رۆژی ٣/٣ پێشانگەیەکی فۆتۆگرافیی بە بەشداریی ٦٥ ھونەرمەندی کوردستانی و عێراقی و جیھانی بەبۆنەی یادی ھەڵەبجەوە کردەوە، رۆژی چوارشەممە ٧ی ئادار، رێورەسمێکی خەڵاتکردن و رێزلێنانی بۆ ٢١ رێکخراو و کەسایەتیی چالاکوان لە بواری کەیسی کیمیابارانی ھەڵەبجە و جینۆساید و ھەروەھا چالاکیی رێکخراوەیی و میدیایی و ئیداری ساز دا.
یەکێک لەو خەڵاتکراوانە، رۆژنامەنووس و بێژەر و پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنی (ناز عەبدوڵا) بوو، ئەویش لەپای چالاکییەکانی و بەشداریی خۆبەخشانەی لە بەڕێوەبردنی کۆڕ و کۆنفرانس و بۆنە و رێورەسمی یادکردنەوەکانی ئەو کارەساتانە و ئاھەنگە خێرخوازییەکان لەسەر ئاستی کوردستان.
رۆژی پێنجشەمە ٨ی ئاداریش، بەبۆنەی رۆژی جیھانیی ئافرەتانەوە، سەنتەری رۆشنبیریی ھەناسە، بە سپۆنسەریی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، ئاھەنگێکی خێزانیی لە ھۆڵی مۆنالیزای شاری سلێمانی رێکخست، تیایدا وێڕای خوێندنەوەی تێکستە شیعرییەکانی ئیسماعیل خورماڵی و خاتوو کاردۆنیای سپی و وتاری ئاری رەباتی سەرۆکی سەنتەری ھەناسە و وتاری کۆڕەک تیلیکۆم، ٢٥ ئافرەتی چالاک و ماندووی بوارە جیاجیاکانی ژیان لە کوردستان خەڵات کران، کە یەکێک لە خەڵاتەکانی بواری میدیا بەخشرایە (ناز عەبدوڵا) پێشکەشکار و بێژەری تەلەڤزیۆنی و بەڕێوەبەری زۆربەی ئاھەنگ و بۆنە نیشتمانی و نەتەوەیی و خێرخوازییەکان.[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونهری » ناز عەبدوڵا لە دوو رۆژدا دوو خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشرا » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]