تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامه نوێكه‌ی بنووسه و بینێره
ده‌توانیت: BBCode وێنه خه‌نده به‌كار ببه‌یت
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م
شه‌ره‌فخان نووسی:برا گیان سڵاوی خوات لێبێ .
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌م گواسته‌وه بۆ په‌یجه‌كه‌م توشی ڕه‌خنه بووم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته منیش پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بابم لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌باره‌یه‌وه كرد ، ژماردمان ئه‌وانه‌ی قسه‌یان كردوه له بێشكه 5 كه‌سن نه‌وه‌ك سێ كه‌س .والله أعلم
ان شاءالله براده‌رێكمان هه‌یه زۆر زۆر شاره‌زایه له بواری فه‌رمووده (فه‌رمووده ناسه) پرسیاری ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌م ،له‌باره‌ی ئه‌م فه‌رموودیه .
له‌وانه‌شه وابی به‌س ئه‌مه سه‌رچاوه‌که‌یه فه‌رموو ئه‌زیزم
http://www.regayrasty.org/chirok/7.htm
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
ده‌سته‌كانت خۆش برا ، هه‌موویم خوێنده‌وه .سه‌ركه‌وتوبی .
شه ی‌دا نووسی:[size=24]جزاك الله ده سته كانت خۆش ماندونه‌بی زۆر به سودبوو[/size]
[size=24]جزاك الله ده سته كانت خۆش ماندونه‌بی زۆر به سودبوو[/size]
[center]چیرۆکی حه‌فته‌م
(ئه‌وانه‌ی له بێشكه‌دا هاتوونه‌ته قسه‌كردن)
له‌ئه‌بو هوره‌یره‌وه (خوای لێ ڕازی له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروو وسه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆی گێڕاینه‌وه و فه‌رمووی ته‌نها سێ كه‌س له‌بێشكه‌دا قسه‌یان كردووه.عیسای كوڕی مه‌ریه‌م (سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت) كه چیرۆكه‌كه‌ی مه‌شهووره, یه‌كێكی تریان به‌ناوی هاوڕێكه‌ی (جوریج) ه, كه ئه‌مه چیرۆكه‌كه‌یه‌تی (جوڕه‌یج) پیاوێكی خوا په‌رست بوو ، شوێنێكی بۆ خۆی ته‌رخان كردبوو ، خوا په‌رستی تیا ده‌كرد .جارێكیان دایكی هاته لای كه‌كاتێ نوێژی كوڕه‌كه بوو بانگی كرد (جوڕه‌یج) (جوڕه‌یج)....ئه‌ویش وه‌لاَمی نه‌دایه‌وه و له‌دڵی خۆیدا ووتی خوایه له‌لایه‌كه‌وه دایكم با‌نگم ده‌كات و له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌نوێژه‌وه خه‌ریكم ئیتر نوێژه‌كه‌ی نه‌بڕی و گوێی نه‌دایه دایكی . تاسێ ڕۆژ ئه‌مه دووباره بۆوه له‌سێ یه‌م ڕۆژدا دایكی له‌خوا پاڕایه‌وه ووتی خوایه كارێكی وا بكه پێش مردنی تووشی ئافره‌تێكی ڕه‌وشت نزمی بكه‌یت .
ناوبانگی (جوڕه‌یج) له‌ناو به‌نی ئیسرایلی یه‌كاندا بلاَوبوبۆوه , هه‌مووان باسی خوا په‌رستی و پیاو چاكی ئه‌ویان له‌سه‌ر زار بوو ئافره‌تێكی ڕه‌وشت نزمی زۆر جوان به خه‌ڵكه‌كه‌ی ووت من ئاره‌زوو بكه‌م تووشی كاری خراپه‌ی ده‌كه‌م . ئه‌وه بوو چووه لای و زۆر خه‌ریك بوو، به‌لاَم ئه‌و هیچ ڕووی تێنه‌كرد تا له ئه‌نجامدا چووه لای شوانێك كه له‌و ناوه‌دا مه‌ڕی ده‌له‌وه‌ڕاند خۆی ته‌سلیم كرد و سكی پڕ بوو ,كه منداڵه‌كه بوو له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا وای بلاَوكرده‌وه كه ئه‌و مناڵه هی جوڕه‌یجه ، خه‌ڵكه‌كه‌ش بڕوایان پێ كردوو، به‌ره‌و لای چوون و خانووه‌كه‌یان به‌سه‌ردا ڕووخاندو كه‌وتنه لێدانی ، ئه‌ویش به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه لێی پرسین بۆچی وا ده‌كه‌ن ؟ ووتیان تۆ كاری خراپه‌ت كردووه و ئه‌م مناڵه هی تۆیه . ووتی كوا مناڵه‌كه‌م بۆ بهێنن ، بۆیان هێنا ئینجا ووتی مۆڵه‌تم بده‌ن با نوێژه‌كه‌م بكه‌م، پاش نوێژه‌كه‌ی ڕووی كرده مناڵه‌كه‌و ده‌ستی خسته سه‌ر سكی و پێی ووت ڕۆڵه كێ باوكته ؟ ئه‌ویش هاته قسه‌و ووتی فلاَنه شوان.....ئیتر خه‌ڵكه‌كه كه‌وتن به‌سه‌ر ده‌ست و پێی دا‌و پێیان ووت ئه‌م جاره خانووه‌كه‌ت له ئاڵتوون بۆ دروست ده‌كه‌ینه‌وه , ئه‌ویش له وه‌لاَمدا ووتی نه‌خێر ڕازی نیم ده‌بێت وه‌ك خۆی له قوڕو گڵ بۆم دروست بكه‌نه‌وه ئیتر ئه‌وانیش وه‌ك خۆی دروستیان كرده‌وه .سێ یه‌م منداڵ ئه‌و منداڵه‌یه
كه له‌كاتی شیر مژیندا پیاوێكی پۆشته و په‌رداخ به‌سواری ئه‌سپێكی ڕه‌سه‌نه‌وه به‌لایاندا تێپه‌ڕی دایكی له خوا پاڕایه‌وه كه‌كوڕه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌م پیاوه ده‌ربچێت . مناڵه‌كه ده‌می له شیر مژینه‌كه كرده‌وه و ووتی خوایه وه‌ك ئه‌مه‌م لێ مه‌كه. ئیتر ده‌ستی كرد به‌شیر خواردن پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) وای ده‌گێڕێته‌وه وه‌ك ئه‌وكاته ڕووی دابێت ، په‌نچه‌ی پیرۆزی ده‌مژی وه‌ك مناڵه‌كه . پاشان فه‌رمووی دایكه‌و مناڵه‌كه به‌لای ئافره‌تێك دا تێپه‌ڕین كه‌خه‌ڵكێكی زۆری لێ كۆببوونه‌وه لێیان ئه‌داو ئه‌یان ووت كاری خراپه‌ت كردووه , دزیت كردووه , ئه‌ویش ده‌ی ووت خوا ئاگاداره من هیچ كارێكم له‌وانه نه‌كردووه ئاگام لێ نییه. دایكه‌كه له خوا پاڕایه‌وه ووتی خوایه مناڵه‌كه‌م توشی كاره‌ساتی وه‌ها نه‌كه‌یت جارێكی تر مناڵه‌كه هاته قسه‌و ووتی خوایه پێم خۆشه منیش وه‌ك ئه‌م ئافره‌ته‌م لێ بێت.
ژنه به‌سه‌ر سوڕمانێكه‌وه ڕووی كرده منداڵه‌كه و پێی ووت زۆر سه‌یره كاتێك كه پاڕامه‌وه وه‌ك پیاوێكی پۆشته‌و په‌رداخ ده‌ربچیت كه‌چی تۆ پاڕایته‌وه كه‌وات لێ نه‌كات كاتێكیش پاڕامه‌وه وه‌ك ئه‌و ژنه خراپه‌ت لێ نه‌یه‌ت تۆ پاڕایته‌وه وه‌ك ئه‌وت لێ بكات ؟!
مناڵه‌كه هاته‌وه قسه و ووتی ئه‌و پیاوه پیاوێكی زاڵم و له خوا نه‌ترس بوو حه‌زم كرد وه‌ك ئه‌وم لێ نه‌كات ، ئه‌و ژنه‌ش ئافره‌تێكی داوێن پاك و ده‌ست پاك بوو ئه‌وان بوختانیان پێ ده‌كرد منیش حه‌زم كرد وه‌ك ئه‌وم لێ بێت.
(حدیث صحیح متفق علیه)
[/center]