تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

2

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

1

[center]چیرۆکی شه‌شه‌م
(به‌ڵه‌ك و كه‌چه‌ڵ و كوێر و ئه‌نجامی له‌ خۆبایی بوون)
ئه‌بو هوریره‌ (خوای لێ ڕازیبێت ) ده‌گێڕیته‌وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (دروود وسه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت(كه‌ فه‌رموویه‌تی سێ پیاوی به‌نی ئیسرائیلی هه‌بوون یه‌كێكیان به‌ڵه‌ك و گول ، دووه‌میان كه‌چه‌ڵ وسێ یه‌میان كوێر بوو , خوا وویستی تاقییان بكاته‌وه‌ فریشته‌یه‌كی له‌شێوه‌ی مرۆڤ دا نارده‌ لایان یه‌كه‌م جار چووه‌ لای به‌ڵه‌ك وگوله‌كه‌و لێی پرسی تۆ له‌م جیهانه‌دا چ شتێك هه‌یه‌ له‌هه‌موو شت لات خۆشتربێت ؟ ئه‌ویش ووتی حه‌ز ده‌كه‌م ڕه‌نگم جوان بێت و پێستم چاك بێته‌وه‌ و ئه‌وشتانه‌ی كه‌به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ خه‌ڵكی بێزم لێ ده‌كه‌نه‌وه‌ نه‌مێنن و منیش وه‌ك مرۆڤێكی جوانم لێ بێت . فریشته‌كه‌ ده‌ستێكی هێنا به‌سه‌ریا چی نه‌خۆشی پێوه‌ بوو هیچی نه‌ما بوو به‌مرۆڤێكی جوان ئینجا فریشته‌كه‌ لێی پرسی ئه‌ی له‌ماڵی دنیا حه‌زت له‌ چ شتێكه‌ ؟ ووتی حوشتر به‌فه‌رمانی خوا حوشترێكی سكپڕی پێ به‌خشی و دوعای بۆكرد به‌ره‌كه‌تی تێ بكه‌وێت.
دووای ئه‌و چووه‌ لای كه‌چه‌ڵه‌كه‌ و لێی پرسی كام شتت له‌ هه‌موو شتێك له‌ لا خۆشه‌ویستتره‌ ؟ ئه‌ویش ووتی قژێكی پڕو جوان و ئه‌و برینانه‌ی سه‌رم چاك ببێته‌وه‌و ئیتر خه‌ڵكی قێزم لێ نه‌كه‌نه‌وه‌ . به‌فه‌رمانی خوا چاك بۆوه‌و قژێكی پڕو جوانی لێ ڕووا ئینجا لێی پرسی ئه‌ی له‌ماڵ و سه‌روه‌تی دنیا حه‌ز له‌چی ده‌كه‌یت ؟ ووتی حه‌ز له‌ مانگا ده‌كه‌م به‌ فه‌رمانی خوا مانگایه‌كی ئاوسی پێ به‌خشی و دۆعای بۆ كرد به‌ره‌كه‌تی تێ بكه‌وێت .
دوواجار چووه‌ لای كوێره‌و پێ ی ووت چ شتێكت له‌ هه‌موو شت له‌لا خۆشتره‌ ؟ ئه‌ویش ووتی حه‌ز ده‌كه‌م چاوه‌كانم چاك ببنه‌وه‌ و منیش وه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌موو شتێك ببینم به‌ فه‌رمانی خوا چاوه‌كانی چاك بوونه‌وه‌ ئینجا لێی پرسی له‌سه‌روه‌تی دنیا چ شتێكت له‌ هه‌مووان لا خۆشه‌ویستتره‌ ؟ ووتی مه‌ڕ ئیتر به‌فه‌رمانی خوا دوو مه‌ڕی نێر و مێی پێ به‌خشی و خوا به‌ره‌كه‌تی خسته‌ سه‌روه‌تی هه‌موویان و بوونه‌ خاوه‌ن ئاژه‌ڵێكی زۆر .
پاش ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌مان فریشته‌ خۆی گۆڕی و خۆی وه‌ك ئه‌وان لێكرد پێش هه‌مووان چووه‌ لای گوله‌كه‌و ووتی پیاوێكی هه‌ژارم هیچ پاره‌م پێ نه‌ماوه‌ ناتوانم سه‌فه‌ره‌كه‌م ته‌واو بكه‌م پاش خوا هیوام به‌تۆیه‌ بۆ خاتری ئه‌و خوایه‌ی كه‌تۆی له‌ نه‌خۆشی چاككرده‌وه‌ و ئه‌م ڕه‌نگه‌ جوانه‌ی پێ به‌خشیت و ئه‌م هه‌موو سه‌روه‌ته‌ی پێ به‌خشیت ، حوشترێكم بده‌یه‌ تا سه‌فه‌ره‌كه‌می پێ ته‌واو بكه‌م . ئه‌ویش له‌ وه‌لاَمدا ووتی له‌م سه‌رده‌مه‌دا سواڵكه‌ر زۆر بوون من ناتوانم داواكه‌ت بێنمه‌ دی, فریشته‌كه‌ ووتی من وه‌ك له‌وه‌و پێش تۆم دیبێ وایه‌ تۆ گول بوویت و هه‌موو كه‌س قێزیان لێ ده‌كردیته‌وه‌ و هه‌ژار بووی خوا ئه‌م سه‌روه‌ته‌ی پێ دایت ؟ ووتی نه‌خێر ئه‌م سامانه‌م له‌ باو باپیرانه‌وه‌ بۆم به‌جێ ماوه‌. فریشته‌كه‌ش ووتی ئه‌گه‌ر درۆ بكه‌یت خوا وه‌ك خۆتت لێ بكاته‌وه‌,
دووایی چووه‌ لای كه‌چه‌ڵ و به‌هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵیدا دووا ئه‌ویش هه‌روه‌ك گوله‌كه‌ وه‌لاَمی دایه‌وه‌و هیچی نه‌دایه‌ به‌ویشی ووت ئه‌گه‌ر درۆ بكه‌یت خوا وه‌ك خۆتت لێ بكاته‌وه‌.
دوواجار چووه‌ لای كوێره‌كه‌ وهه‌مان داوای لێكرد و پێ ی ووت به‌ڵكو مه‌ڕێكم پێ ببه‌خشیت تا بتوانم سه‌فه‌ره‌كه‌م ته‌واو بكه‌م .كوێره‌كه‌ زۆر مه‌ردانه‌ و بێ له‌خۆ بایی بوون ووتی من كوێر بووم خوا چاومی چاككرده‌وه‌ ، هه‌ژار بووم خوا ئه‌م سه‌روه‌ته‌ی دامێ ئێستاش من ڕێگای هیچت لێ ناگرم من خاوه‌ن هیچ نیم , ئیتر فریشته‌كه‌ هاته‌وه‌ قسه‌و ووتی ماڵی خۆت بۆ خۆت ئه‌مه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی خوایی بوو خوا له‌ تۆ ڕازییه‌ و ڕق و غه‌زه‌بیشی داباری به‌سه‌ر دوو هاوڕێ كه‌تدا.
(حدیث صحیح متفق علیه)
[/center]