تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

5

shaho abubakr نووسی:

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

4

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

3

yikesسوپاس

2

smile smile

1

[center]http://www.zagrostv.com/files/articles/large/060212090606.jpg
لە دەرهێنانی جیهاد دڵپاک، دوای ماوەیەکی زۆر لە وێنەگرتنی زنجیرەدرامای (لاپەڕەکانی کەرکووک) ئێستە کۆتا بە وێنەگرتنی هاتووە و بڕیارە لەم حەوتووەدا بچێتە قۆناغی مونتاژکردنەوە.

جیهاد دڵپاک دەرهێنەری دراماکە بە ئاژانسی کوردستان  گوتی: زنجیرەدرامای "لاپەڕەکانی کەرکووک" لە 15 ئەڵقە پێک هاتووە، من لەم درامایەدا وەک دەرهێنەر و ئەکتەری سەرەکی رۆڵم هەیە، دراماکەش پڕۆژەیەکی هونەریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ شاری کەرکووک، ماوەی دوو ساڵ خەریکی پێداچوونەوەی دەقەکەی بووین، ئێستەش وێنەگرتنی تەواو بووە و دواتر دێتە مۆنتاجکردن و ئامادە دەبێ بۆ وەشان.

لەبارەی ستاف و ئەکتەرەکانی دراماکەش دڵپاک گوتی: هەموو ستافی نواندن و پشتی کامێرا و بەردەم کامێرا لە هونەرمەندانی کەرکووک پێک هاتوون، ئەکتەری تورکمان و عەرەبی رەسەنی ئەو شارەشمان لەگەڵدایە، ئەمەش هۆی تایبەتی خۆی هەیە، سیناریستەکەش کامەران مەنسوورە، کۆمەڵێک ئەکتەری بە ئەزموون و لاوی کەرکووک و هەندێ لە قوتابییان و مامۆستایانی بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی کەرکووکیش رۆڵیان لەم درامایەدا هەیە، نێزیکەی 100 ئەکتەریش بە رۆڵی سەرەکی و کۆمبارس لە دراماکەدا رۆڵ دەبینن، هەروەها سۆلینی کچم و رووناکی هاوسەریشم لەم درامایەدا رۆڵ دەبینن.

لەبارەی بودجەی دراماکەش ئەو دەرهێنەرە گوتی، بودجەی دراماکە پێشتر بۆ راگەیاندنەکان خستووەتە رووکە برێتییە لە 148 ملیۆن دیناری عێراقی، بودجەکەش لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە هاتووەتە دابینکردن.

مەریوان زەنگەنە ئەکتەر و دیکۆریستی دراماکە لەبارەی شێوازی دیکۆر و ریتمی دراماکە گوتی: من کاری دیکۆری دراماکەم بە شێوازێکی تایبەتمەند کردووە کە هیوادارم لە کاتی بینیندا جێگەی رەزامەندیی بینەران و هونەرمەندان بێ.



لە سه‌ر چیڕۆکی دراماکەش زەنگەنە گوتی: باس لە رووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ساڵی 1975ی کوردستان و کەرکزوک دەکا کە ئەوکات بەهۆی پیلانێکی ناودەوڵەتییەوە شۆڕشی کورد تووشی نسکۆ بوو، چیڕۆکەکەش تا ساڵی 1983 بەردەوام دەبێ، لەگەڵ ئەو لایەنە سیاسییەی دراماکەشدا پرسی خۆشەویستی و لایەنی کۆمەڵایەتی و باری ئابووریی کەرکووک لەو کاتەدا و لەم درامایەدا دەخرێتە روو.

زنجیرەدرامای "لاپەڕەکانی کەرکووک" یەکەمین ئەزموونی درامای تەلەڤزیۆنیی هونەرمەندی کورد جیهاد دڵپاکە، ئەم درامایە لە رێگەی چیڕۆکێکی خۆشەویستییەوە لە یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری کەرکووک مێژووی شۆڕش و کارەسات و لایەنە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو شارە دەگێڕێتەوە، دراماکە لە نووسینی کامەران مەنسوور، وێنەگرتنی سەروەر مەحموود، مونتاجی رێکەوت محەمەد، هۆنراوەی پێشەکی شێرکۆ بێکەس، ئاواز و موزیکی ئاکۆ عەزیز عینایەت، گوتنی گۆرانییەکەی محەمەد رەئووف کەرکووکییە.





zagrostv[/center]