تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

زؤرسوباس

6

K O S R A T نووسی:

zaniyar baswdn dast xosh

5

زؤرسوباستان ده كه م

4

ده‌ست خۆش شتێکی ئاشکرابوو سوده کان

3

zaniyar baswdn dast xosh

2

ده ست خؤش

1

چه‌ند نهێنییه‌كی‌ نوێ‌ ده‌رباره‌ی‌ مۆبایله‌كه‌ت ‌
ره‌نگه‌ هێشتا چه‌ند زانیارییه‌ك هه‌بێت ده‌رباره‌ی‌ گرنگی‌‌و به‌كارهێنانه‌كانی‌ مۆبایله‌كه‌ت كه‌ چۆن ده‌توانێت له‌هه‌ندێك كاتی‌ زۆر تایبه‌تدا فریات بكه‌وێت یان سودێكی‌ زۆری‌ هه‌بێت بۆت.

فریاكه‌وتنی‌ خێرا: له‌زۆرینه‌ی‌ ووڵاتانی‌ جیهاندا ژماره‌ 112 تایبه‌ته‌ به‌ داواكاری‌ هاوڵاتیان بۆ فریاكه‌وتنی‌ خێرا، ئه‌گه‌ر تۆی‌ هه‌ڵگری‌ مۆبایل له‌ شوێنێكدا بوویت كه‌ خزمه‌تگوزاری‌ یه‌كێك له‌ تۆڕه‌كانی‌ ته‌له‌فونیشی‌ لێ‌ نه‌بوو ئه‌وا ده‌توانیت ته‌نها به‌ لێدانی‌ ژماره‌ 112 داوای‌ فریاكه‌وتنی‌ خێرا بكه‌یت.

هیچ كات دووچاری‌ ئه‌وه‌ بوویت كه‌ ده‌رگای‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ت دابخه‌یت‌و سویچی‌ سه‌یاره‌كه‌شت له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌تدا بێت؟ له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر دووچاری‌ ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ نه‌بووبیت رۆژێك له‌ رۆژان دووچاری‌ ببیت، له‌حاڵه‌تی‌ هاوشێوه‌دا‌و ئه‌گه‌ر سویچێكی‌ دیكه‌ت له‌ماڵه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ تۆش له‌شوێنێكی‌ دوور له‌ماڵی‌ خۆت بوویت ئه‌وا ده‌توانیت ته‌له‌فون بۆ یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ت بكه‌یت له‌ماڵه‌وه‌، به‌ڵام نه‌ك بۆئه‌وه‌ی‌ كلیله‌كه‌ت بۆ بهێنن، به‌ڵكو ته‌نها داوایان لێ‌ بكه‌ كه‌ڕووی‌ سویچی‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ بكه‌نه‌ ته‌له‌فونه‌كه‌‌و ده‌ست بنێن به‌ ئایكۆنی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌و خۆشت له‌دووری‌ چه‌ند هه‌نگاوێك له‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بوه‌سته‌، ده‌بینیت كه‌ چۆن مۆبایله‌كه‌ت فریات ده‌كه‌وێت له‌كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ت.

ووزه‌ی‌ شاراوه‌ی‌ پاتری‌ مۆبایله‌كه‌ت: بیرله‌وه‌ بكه‌ره‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ووزه‌ی‌ پاتری‌ مۆبایله‌كه‌ت زۆر كه‌می‌ تێدا مابێت، له‌هه‌مان كاتیشدا چاوه‌ڕێی‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ زۆر گرنگی‌ كه‌سێك بیت‌و نه‌توانیت پاتریه‌كه‌ پڕ بكه‌یته‌وه‌ له‌ ووزه‌، چی‌ ده‌كه‌یت له‌حاڵه‌تی‌ هاوشێوه‌دا؟ بۆئه‌وانه‌ی‌ هه‌ڵگری‌ مۆبایلی‌ نۆكیان، مۆبایله‌كه‌یان پاترییه‌كی‌ شاراوه‌ی‌ تێدایه‌ بۆكاتی‌ پێویست ده‌توانیت سوودی‌ لێوه‌ربگریت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ په‌نجه‌ له‌سه‌ر #3370 دابگره‌ ده‌بینیت كه‌ چۆن مۆبایله‌كه‌ت به‌رێژه‌ی‌ له‌ 50% پڕ بۆته‌وه‌ له‌ ووزه‌.

ئاگادار به‌ له‌كاتی‌ به‌كارهێنانی‌ مۆبایله‌كه‌تدا: له‌كاتی‌ په‌یوه‌ندیكردنت به‌ كه‌سێكی‌ دیكه‌وه‌‌و ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ كه‌سه‌كه‌ وه‌ڵامی‌ ته‌له‌فونه‌كه‌ت ده‌داته‌وه‌ راسته‌وخۆ مۆبایله‌كه‌ت له‌ نزیك گوێچكه‌ت مه‌گره‌، چونكه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ ده‌درێته‌وه‌ ئه‌و ووزه‌یه‌ی‌ به‌تۆ ده‌گات نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 2 وات.

مێشكت بپارێزه‌و له‌كاتی‌ به‌كارهێنانی‌ ته‌له‌فوندا گوێچكه‌ی‌ چه‌پت به‌كاربهێنه‌، چونكه‌ له‌كاتی‌ به‌كارهێنانی‌ گوێچكه‌ی‌ راستدا مێشك به‌شێوه‌یه‌كی‌ راسته‌وخۆ كاریگه‌ری‌ خراپی‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر، ئه‌مه‌ش راستییه‌كی‌ زانستییه‌و له‌لایه‌ن گروپی‌ ئه‌پۆلۆی‌ پزیشكییه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌.