تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

4

ماندو نه بي  ده ستت خؤش

3

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

2

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

1

[center]
http://www.kurdsat.tv/uploads/Blood-vessels.jpg
kurdsat.tv
توێژینەوە زانستیەکان بەردەوامە بۆ پاراستنی تەندروستی مرۆڤ و دابینکردنی پێداویستیەکانی، بەم دواییانەش ژمارەیەک لە زانایانی ئەڵمانیا توانیان بەسود بینین لە تەکنەلۆژیای سێ دورییەکان چەند مولولەیەکی خوێنی دەستکرد دروست بکەن.
پێدەچێت ئەو تەکنەلۆژیایە ھەنگاوێک بێت بەرەو دروستکردنی ئەندام و پێکھاتە ھاوشێوەکانی لەشی مرۆڤ لە مادەی تایبەتی و دەستکرد، ھەرچەندە ژمارەیەک لە شارەزایان پێیان وایە ھاتنەدی ئەوە، خەونێکی دوورە.
ھەموان دەزانین مولولەی خوێن بریتین لە چەند بۆرییەکی بچوک کە کاریان گواستنەوەی خوێنە لە گشت بەشەکانی لەش دا.
ھەربۆیە ژمارەیەک لە زانایان لە پەیمانگای فراونھۆفەر لە شاری شتوتگارت لە ئەڵمانیا ماوەی سێ ساڵە سەرگەرمی کارکردنن بۆ دروستکردنی بۆری و مولولەی خوێنی دەستکردو راشیدەگەیەنن توانیویانە بەشێوەیەکی چالاکانە توێژینەوەکەیان پەرەپێبدەن.
لە ساڵی ٢٠٠٩شدا، پێنج بەشی تایبەت لە پرۆژەیەک دا بەناوی (بایۆ راپ) کرانەوە بەئامانجی دروستکردنی رووپۆشی مولولەکان، دواتر بیرۆکەکە لەشێوەی ئامێرێکی چاپکردنی سێ دورییەکان دا خرایەگەڕ.
لەوبارەیەوە گۆنتەر تۆفار جێگری سەرۆکی پەیمانگای ئەندازەی ژینگەو تەکنەلۆژیای زیندوو رایدەگەیەنێت: بەھەمان شێوەی پرینتکردن لە ئامێری ئاسایی چاپکردنی وێنەو دۆکیومێنتی فەرمانگەکان دا پرۆسەکە بەرێوەدەچێت، بەڵام شێوازێکی تایبەتی و ھونەری ھەیە، لەرووی تەکنەلۆژیاوە ھەمان شێوەیە، ئێمە چەندین چین دروست دەکەین و لە کۆتاییش دا بەشێوەی سێ دووری دەردەکەوێ.
پێشتر تەکنەلۆژیای پرینتکردن بەشێوازی سێ دوورییەکان زۆر باو بوو، بەڵام بەکارنەدەھات لە بابەتە تەندروستییەکان دا. لەگەڵ ئەوەشدا شارەزایان رایدەگەیەنن تەکنەلۆژیای چاپکردن بەو شێوازە زۆر باوەو لەم پرۆسەیەدا پلاستیک بەکاردەھێنرێ و بەلەیزەر ئەو شێوەیە دروست دەکرێ.
راشیدەگەیەنن تائێستا توانیویانە ئەو تەکنەلۆژیایە بەکاربھێنن، ھەرچەندە مادەی تر ھەبوە، بەڵام ئەو مادانە رەقن و بەسود نیە بۆ ئەو کارە، کاتێکیش ویستمان مادەی نەرم بەکاربھێنین بۆ سود لێ بینینی لەبواری تەندروستی و پزیشکی و چاودێری تەندروستی مرۆڤ دا پەنامان بردە بەر ئەم تەکنەلۆژیاو مادانە.
لە پرۆسەکە دا زانایان، پێکھاتەی دوانۆفۆتۆن-یان بەکارھێناو بەپرۆسەیەکی کیمیایی دا بەرێوەچوو لەگەڵ لێدانی تیشکێکی کورتی لەیزەر، بەڵام بەشێوەیەکی چڕ توانرا مولولەی خوێنی دەستکرد دروست بکرێت.
ئەم مولولە دەستکردانە ھەمان تایبەتمەندیان ھەیە لەگەڵ مولولەی ئاسایی دا لەرووی میکانیکیەوە ھاوکات شیاوە بۆ بەکارھێنانی لە لەشی مرۆڤ دا.
ھاوکات زانایانی ئەڵمانیا ھیواخوازن بتوانرێ لە داھاتوییەکی نزیک دا دەرەنجامی توێژینەوەکەیان لەبواری پراکتیکی دا بەکاربھێنرێت و سودی لێ وەربگیرێت بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە بەھۆی سوتانەوە رێژەیەکی زۆری مولولەکانی خوێنیان لە دەست دەدەن.[/center]