تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » ئه بيدال » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

9

سوباس  ئشالا له بابه ته كاني تر   سه رجاوه كه ي  ده نووسم

8

هاوكارباشا نووسی:

ماندونه‌بی ده‌ سته‌ كانت خۆش

7

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

6

ماندونه‌بی ده‌ سته‌ كانت خۆش

5

دةست خؤش براکةم

4

زۆر جوان بوو
وه‌ك كاك سانی گوتی سه‌رچاوه‌كه‌ ؟

3

تكایه‌ ئـامـاژه‌ی به‌سـه‌رچـاوه‌كـه‌ی بكه‌ !

2

[size=24]ماندونه‌بی ده‌ سته‌ كانت خۆش[/size]

1

به‌رگریكار
فه‌ڕِه‌نسا

یانه‌ : به‌رشه‌لوَنه‌ – ئیسپانیا
مێژووی‌ له‌دایك بوون : 11 یولیو 1979

ئیریـك ئه‌بیـدال
ناوی‌ ته‌واوی‌ / ئیریك ئه‌بیدال

شوێنی‌ له‌ دایك بوون / لیوَن - فه‌ڕه‌نسا

مێژووی‌ له‌ دایك بوون / 11-7-1979

درێژی‌ / 186 سم

كێش / 75 كیلو غرام

شوێنی‌ یاریكردن / به‌رگریكار




ئیریك ئه‌بیدال :

ئیریك ئه‌بیدال یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا و یانه‌ی‌ به‌رشه‌لوَنه‌ی‌ ئیسپانی‌ له‌ (11-7-1979) له‌ شاری‌ لیوَن له‌ وولاَتی‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ دایك بووه‌ , یه‌كێكه‌ له‌ یاریزانه‌ موسڵمانه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ به‌ یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ باش و دیاره‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ دائه‌نرێت , له‌ ماوه‌ی‌ ژیانی‌ یاریكردنیدا له‌ وولاَتی‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ (4) یانه‌ی‌ جیاوازی‌ وولاَته‌كه‌ی‌ یاریكردووه‌ سه‌ره‌تای‌ یاریكردنیشی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بوَ یانه‌ی‌ (لیوَن لاد وشیری) پله‌ دوو له‌ وه‌رزی‌ (1999-2000) . دوای‌ وه‌رزێك له‌ یاریكردن ڕیزی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌جێهێشت و ڕووی‌ كرده‌ یانه‌ی‌ ( موَناكوَ ) ی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ موَناكوَ له‌ ( 10-9-2000) به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ توَڵوَز ی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ , بوَ ماوه‌ی‌ (2) ساڵ به‌رده‌وام بوو له‌ یانه‌ی‌ موَناكوَ توانی‌ ده‌ورێكی‌ باش و به‌رچاوی‌ هه‌بێت له‌ یانه‌كه‌دا .
له‌ هاوینی‌ (2002) له‌ یانه‌ی‌ موَناكوَ وه‌ ڕووی‌ كرده‌ یانه‌ی‌ (لیل ) ی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ به‌لاَم له‌م وه‌رزه‌دا نه‌یتوانی‌ به‌شدارییه‌كی‌ به‌رچاوی‌ هه‌بێت له‌ یانه‌كه‌یدا , پاشان له‌ وه‌رزی‌ ( 2003-2004) توانی‌ له‌ كوَی‌ (38) یاری‌ (35) یاری‌ وه‌ك یاریزانێكی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ یانه‌كه‌دا به‌شدار بێت .



ئیریك ئه‌بیدال یانه‌ی‌ (لیوَن) ی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ :

له‌ سه‌ره‌تا وه‌رزی‌ (2004) یاریزان ئیریك ئه‌بیدال گه‌ڕایه‌وه‌ شوێنی‌ له‌ دایك بوونی‌ شاری‌ دایك یانه‌ی‌ ( لیوَن ) ی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ , ئه‌بیدال بوَ ماوه‌ی‌ (3) وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ لیوَن توانی‌ باشترین ئاست و باشترین ئه‌نجام له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ به‌ده‌ست بێنێت .


ئیریك ئه‌بیدال یانه‌ی‌ (به‌رشه‌لوَنه‌ ) :

دوای‌ به‌سه‌ربردنی‌ (3) وه‌رزی‌ سه‌ركه‌وتوو له‌ یانه‌ی‌ لیوَنی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ به‌ریگاری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ لوتكه‌ی‌ یاریكردنیدا بوو دوای‌ ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی‌ هه‌م له‌ یانه‌ی‌ لیوَن و هه‌م له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ جامی‌ جیهانی‌ (2006) پێشكه‌شی‌ كرد وای‌ له‌ ئیداره‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لوَنه‌ی‌ ئیسپانی‌ كرد له‌ ژێر ڕابه‌رایه‌تی‌ ڕاهێنه‌ری‌ پێشووی‌ یانه‌كه‌ (فرانك ڕیكارد ) ی‌ هوَڵه‌ندی‌ بوَند پێشكه‌شی‌ یاریزان ئه‌بیدال بكه‌ن توانیان له‌ هاوینی‌ (2007) ئه‌بیدال په‌لكێشی‌ یانه‌كه‌ بكه‌ن , توانی‌ له‌ یه‌كه‌م وه‌رزی‌ یاریكردنیدا به‌شداری‌ (30) یاری‌ لیگای‌ ئیسپانی‌ بكات , (10) یاری‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا , (6) یاری‌ جامی‌ مه‌لیك بكات .
وه‌رزی‌ (2008-2009) دوای‌ ده‌ست به‌كار بوونی‌ ڕاهێنه‌ر ( جوَسێب گواردیوَلا ) ئه‌بیدال توانی‌ وه‌ك یاریزانێكی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ پێكهاته‌كه‌یدا خوَی‌ بسه‌لمێنێت توانی‌ له‌م وه‌رزه‌دا (3) نازناو به‌ده‌ست بێنێت به‌لاَم پێكان نه‌یهێشت له‌ زوَربه‌ی‌ یارییه‌كادا به‌شدار بێت له‌ كوَی‌ هه‌رسێ‌ پاڵه‌وانێتێكه‌ توانی‌ (31) یاری‌ به‌شدار بێت .
وه‌رزی‌ (2009-2010) به‌هوَی‌ ئه‌و پێكانانه‌ی‌ كه‌ تووشی‌ ئه‌بوو له‌ زوَربه‌ی‌ یارییه‌كاندا نه‌یتوانی‌ به‌شدار بێت سه‌ڕه‌ڕای‌ ئه‌وه‌ش ئه‌و یاریانه‌ی‌ كه‌ به‌شدار ئه‌بوو توانی‌ ئاستێكی‌ باش پێشكه‌ش بكات .




ئیریك ئه‌بیدال هه‌ڵبژارده‌ی‌ ( فه‌ڕه‌نسا ) :

ساڵی‌ (2004) یه‌كه‌م یاری‌ خوَی‌ بوَ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ ئه‌نجامدا له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی‌ بوَسنه‌ . له‌ جامی‌ جیهانی‌ (2006) توانی‌ به‌شدارییه‌كی‌ به‌رچاوی‌ هه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ توانی‌ له‌ (6) یارییه‌كه‌ی‌ موَندیالدا به‌شداربێت و ئاستێكی‌ باش پێشكه‌ش بكات پله‌ی‌ دووه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ به‌ده‌ست بێنێت , پاشان توانی‌ له‌ جامی‌ یوَروَی‌ (2008) سویسرا و نه‌مسا به‌شدار بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا به‌لاَم زوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ ماڵئاوای‌ له‌ پاڵه‌وانێته‌كه‌ كرد , له‌ جامی‌ جیهانی‌ (2010) ی‌ باشووری‌ ئه‌فه‌ریقا توانی‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كیدا هه‌بێت به‌ هه‌مان شێوه‌ نه‌یتوانی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ باش به‌ده‌ست بێنێت و له‌ قوَناغی‌ یه‌كه‌می‌ جامه‌كه‌ كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ .



نازناوه‌كانی‌ كه‌ به‌ده‌ستی‌ هێناون له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتێكاندا :
به‌رشه‌لـوَنه‌

جامی‌ سوَپه‌ری‌ ئیسپانی‌ 2010

خولی‌ ئیسپانی‌ 2009 - 2010

جامی‌ سوَپه‌ری‌ ئه‌وروپی‌ 2009

جامی‌ جیهانی‌ یانه‌كان 2009

جامی‌ سوَپه‌ری‌ ئیسپانی‌ 2009

2008-09 خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا

2008-09 لیگای‌ ئیسپانی

2008-09 جامی‌ مه‌لیكی‌ ئیسپانیا



لیــوَن

2006-07 خولی‌ فه‌ڕه‌نسا

2005-06 جامی‌ سوَپه‌ری‌ فه‌ڕه‌نسی‌

2005-06 خولی‌ فه‌ڕه‌نسی‌

2004-05 جامی‌ سوَپه‌ری‌ فه‌ڕه‌نسی‌

2004-05 خولی‌ فه‌ڕه‌نسی‌



هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌ِنسـا

2006 پله‌ی‌ دووه‌م جامی‌ جیهانی‌ باشووری‌ ئه‌فه‌ریقا

یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » ئه بيدال » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌