سلاو من جون بتوانم خةنة بو بالوكة لوء لوء لةدةموجاوى كجةكةم هاتية هيج نةماوة نكةم دكتور بيريزن حكومى خسوسى من كو خةنةكةى لةسةر شوينةكة بدةم وة روز جةند جار تاجةند بةردةوةام بم
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » زانیاری » خه نه جاره سه رى ئه فسوناويه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سلاو من جون بتوانم خةنة بو بالوكة لوء لوء لةدةموجاوى كجةكةم هاتية هيج نةماوة نكةم دكتور بيريزن حكومى خسوسى من كو خةنةكةى لةسةر شوينةكة بدةم وة روز جةند جار تاجةند بةردةوةام بم
[size=24]ماندونه‌بی ده سته‌كانت خۆش بابه‌ته‌كه‌ت ماندوبونی پێوه‌دیاره سه ركهوتوبیت إن شاءالله[/size]
کورد زۆر به‌کاری هێناوه ده‌ست خۆش
[size=24]ماندونه‌بی ده سته‌كانت خۆش بابه‌ته‌كه‌ت ماندوبونی پێوه‌دیاره سه ركهوتوبیت إن شاءالله[/size]
[size=24]ئیسلام بۆ هه‌مووان - له چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رماندا (صلی الله علیه وسلم)، باس له به‌ركارهێنانی خه‌نه كراوه، چ وه‌ك مادده‌یه‌كی جوانكاریی، چ وه‌ك چاره‌سه‌ر.
عن أبي ذر رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: (إن أحسن ما غيرتم به الشيب، الحناء والكتم) رواه الترمذي وقال حديث صحيح.
عليّ بن أبي رافع، عن جدته سلمى خادم رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم :
(ما كان أحد يشتكي إلى رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم وَجعاً في رأسه إلا قال: "احتجم" ولا وجعاً في رجليه إلا قال: "اخضبهما") رواه داود.
وعنها أيضاً قالت: (كان لا يصيب النبي صلى الله عليه وسلم قرحة ولا شوكة إلا وضع عليها الحناء) رواه الترمذي بإسناد حسن.
له ئه‌بوزه‌ری غهففارییهوه، له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (باشترین شت، كه سپێتیی قژی پێ بگۆڕن، خه‌نه‌و كهتهمه)*.
له عه‌لی كوڕی ئه‌بی رافعه‌وه، له نه‌نكییه‌وه سه‌لمی خزمه‌تكاری پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) (هه‌ر كه‌سێك لای پێغه‌مبه‌ری خودا شه‌كوای لهسهریهشه بكردایه، ئه‌وه پێغه‌به‌ر پێی ده‌فه‌رموو: كه‌ڵه‌شاخ بگره، هه‌ر كه‌سێكیش قاچه‌كانی ئازاریان هه‌بووایه، پێی ده‌فه‌رموو خه‌نه‌یان تێبگره). هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ( پێغه‌مبه‌ر "صلی الله علیه وسلم" تووشی هه‌ر برینێك ، یان چقڵ پێداچوون ببوایه، ئه‌وا خه‌نه‌ی له‌شوێنه‌كه‌یان ده‌دا)
ڕووهكی خه‌نه:
له چه‌شنی ڕووه‌كه خهنهییهكانه (lythracees)، دره‌ختێكی به‌ته‌مه‌نه، ته‌مه‌نی له‌نێوان 3 تا 10 ساڵدایه. به‌رده‌وام سه‌وزه، په‌لوپۆی زۆر ده‌رده‌كات، درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 3 مه‌تر، گه‌ڵاكانی سهوزنو درێژییان 3-4 سم ده‌بێت. ژینگه‌ی سه‌ره‌كیی خه‌نه باشووری ڕۆژئاوای ئاسیایه، پێویستی به ئاووهه‌وایه‌كی گه‌رمه، بۆیه زۆر به چڕی له ناوچه‌ی ئیستیوای قاڕه‌ی ئه‌فریقادا گه‌شه‌ده‌كات.
هه‌روه‌ها ڕواندنی له ناوچه‌كانی حه‌وزی ده‌ریای سپیی ناوڕاستدا بڵاوبووه‌ته‌وه، گرنگنرین وڵاته به‌رهه‌مهێنه‌كانی: میسر، سودان، هندستانو چینن.
پێكهاته‌ی كیمیایی خه‌نه:
خه‌نه گه‌ڵاو گوڵه‌كانی به‌كارده‌هێنرێت، گه‌ڵاكانی مادده‌ی گلۆزیداتی جۆراوجۆریان تێدایه، كه گرنگترینیان (لاوزون)ه، هه‌روه‌ها گه‌ردیله كیمیاییه‌كانی له‌جۆری ( هیدرۆكسیو نفتوكینون)ه، كه به‌رپرسه له كارتێكردنی بیۆلۆجی پزیشكیی‌و له بۆیهكردنو ڕه‌نگی ڕه‌ش، هه‌روه‌ها مادده‌ی (رانتجیهو تانینات)ی تێدایه، كه به (حهناتانین) ناسراوه، به‌ڵام گوڵه‌كانی رۆنی به‌هه‌ڵم بوویان ێدایه، كه بۆ مه‌به‌ستی جوانكاریی به‌كاردێت ، بۆنێكی خۆش‌و به‌هێزی هه‌یه، گرنگترین مادده پێكهێنه‌ره‌كانی (ئه‌لفا و بێتا ئایۆنۆن)ه.
به‌كارهێنانه پزیشكییه‌كانی:
خه‌نه پێگه‌یه‌كی شیاوی لای پزیشكه موسوڵمانه‌كان هه‌بووه، له‌م باره‌یه‌وه (ئیبن قیم)ده‌ڵێت:
( خه‌نه به‌سوده بۆ سووتاویی، ئه‌گه‌ر گه‌ڵاكانی بجورێت، سوودی بۆ برینی ناوده‌م هه‌یه، قژ به‌هێز ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆ زیبكه‌و نینۆكه‌كان به‌سووده)
هه‌روه‌ها(الموفق البغدادی) ده‌ڵێت: (ڕه‌نگی ئاگریی خه‌نه سه‌رنجڕاكێشه، بۆنی خۆش‌و عه‌ترییه). هه‌روه‌ها جه‌ختده‌كاته‌وه، كه خه‌نه بۆ برینی ناوده‌م به‌سووده.
لهپزیشكیی نوێ‌دا
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا، كه دكتۆر (مالك زاده) پزیشكی بواری ڤایرۆس له تاران، ئه‌نجامیداوه‌و، سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی ڕووهكی خه‌نه‌یه له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كان، گه‌یشته ئه‌نجامی گرنگ له‌باره‌ی كاریگه‌ریی خه‌نه له‌سه‌ر چه‌ندین جۆری میكرۆب، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له زۆربه‌ی پێگه ئه‌مریكییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له پێگه‌ی (PLANT CULTURES) هاتووه: ( هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێ ئه‌وه‌یان دوزیوه‌ته‌وه، كه خه‌نه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه، به كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی لێدانی دڵ، دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن، خاوكردنه‌وه‌ی ماسولكه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری تا، بۆیه ده‌توانرێت وه‌ك "ئازارشكێن" ناوبنرێت.
زانایان چه‌ندین جۆر دژهمیكرۆبیان لهگهڵاكانی خه‌نه به‌رهه‌مهێناوه، هه‌روه‌ها هه‌ویری ئه‌م گه‌ڵایانه توانای چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك نه‌خۆشیی ڕیخۆڵه‌كانی هه‌یه.
هه‌روه‌ها له به‌ریتانیا ئامادهكراوێكیان له خه‌نه به‌رهه‌مهێناوه كه دژی ڤایرۆس‌و مشهخۆرهكانه. لێكۆڵینه‌وه‌ی تاقیگه‌یی خه‌نه، ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، كه خه‌نه هه‌ردوو پێكهاته‌ی (lawsone)و(isoplumbagin)ی تێدایه، كه كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان دژی شێرپه‌نجه هه‌یه.
دكتۆر حسین الرشیدی، كه پزیشك‌و لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه له زانكۆ ئه‌مریكییه‌كان، پوخته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی له‌باره‌ی خه‌نه‌وه، له پێگه‌كاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: ڕووهكی خه‌نه، ڕووه‌كێكی به‌ناوبانگه لای موسوڵمانه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له هندستانو سوداندا گه‌شه‌ده‌كات، به‌شێوه‌یكی سه‌ره‌كیی بۆ مه‌به‌ستی جوانكاریی به‌كاردێت.
پێش چه‌ند ساڵێك ده‌ستمكرد به‌به‌كارهێنانی خه‌نه له‌بواری پزیشكیدا، كاتێك ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)م بینی، (( پێغه‌مبه(صلی الله علیه وسلم) تووشی هه‌ر برینێك، یان چقڵ پێداچوون ببوایه، ئه‌وا خه‌نه‌ی لێده‌دا)).
پاش چه‌ندین ساڵ له تاقیكردنه‌وه، خه‌نه ناونرا ڕووهكی ئه‌فسانه‌یی، ئه‌مه‌ش له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ڕوونده‌كه‌مه‌وه، توانایه‌كی چاره‌یی زوری هه‌یه، كۆمهڵَێك له مادده‌ی چاره‌سه‌ركه‌ری گرنگی وه‌ك (Tannin) تێدایه و كاریگه‌ریی زۆری بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆس هه‌یه.
به‌كارهێنانه‌كانی خه‌نه:
1-له‌چاره‌سه‌ری سووتاویدا: كاتێك خه‌نه ده‌خرێته سه‌ر سووتاویی پله یه‌ك و دوو، ئه‌نجامێكی باشی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئازاری سووتاوییهكهش كه‌مده‌كاته‌وه. له‌ده‌ستچوونی شله‌مه‌نییه‌كانی ناوچه‌كانی پێسته سووتاوه‌كه كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش گرنكه ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی سووتاوییه‌كه زۆربوو. كاریگه‌ریی دژه میكرۆبی هه‌یه، بۆیه له بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌مده‌كاته‌وه. به‌ناوچه سووتاوه‌كه‌ی پێیستهوه ده‌نووسێت، هه‌تا به‌ته‌واویی چاكده‌بێته‌وه. به‌ئاسانیی بۆ سووتاویی به‌كاردێت، جا به‌شێوه‌ی هه‌ویر بێت، یان هاڕراوه.
2-ساڕێژكردنی برین: خه‌نه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ساڕێژكردنی برین هه‌یه، به‌تایبه‌ت برینه درێژخایه‌نه‌كان‌و ئه‌كزیما، له‌چاره‌سه‌ری ئه‌و برینانه‌دا به‌كارهێنراوه كه تووشی پێ ده‌بن، ئه‌وه‌ش سه‌لماوه كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه.
3-وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوون: بۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ی خوێنبه‌ربوونی لووت به‌كارمهێناوه، ئه‌مه‌ش به دانانی هه‌ویری خه‌نه له شوێنی خوێنبه‌ربوونه‌كه، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا ده‌یوه‌ستێنێت. بۆ ئه‌و جۆره‌ی خوێنه‌به‌ربوونی لووت، كه له دواوه‌ی لووتدایه، داوا له نه‌خۆشه‌كه ده‌كرێت بۆنی هاڕراوه‌ی خه‌نه بكات تا ده‌گاته ناوه‌وه‌ی لووت، به‌مشێوه‌یه خه‌نه‌كه ده‌گاته شوێنی خوێنبهربوونهوهكهو پێوه‌ی ده‌نووسێت‌و ده‌یوه‌ستێنێته‌وه. به‌ڵام وا له نه‌خوش ده‌كات بپژمێت.
4-كاریگه‌ریی دژه‌میكرۆب: خه‌نه كاریگه‌ریی دژهمیكرۆبی هه‌یه‌و له ڕێگه‌ی ئه‌نجامه چارهسهركهرهكانییهوه ئه‌مه به ڕوونیی ده‌ركه‌وتووه.
چاره‌سه‌ری بالوكه:
زۆرێك له‌و بالوكانهم به‌خه‌نه چاره‌سه‌ركردووه، كه به (cryo) چاره نه‌كراون، كه ئه‌مه شله‌یه‌كی نایترۆجینییه.
خه‌نه كاریگه‌رییه‌كی زوری له‌بواری چاره‌سه‌ركردنی بالوكه‌دا هه‌یه، وه‌ك ئه‌و حاڵه‌تی بالوكه گه‌وره‌یه‌ی به‌قه‌باره‌ی (1,5سم × 1,5)سم2 له‌سه‌ر په‌نجه‌ی مناڵێك هه‌بوو، ئه‌م بالوكه‌یه به‌رگریی له هه‌موو جۆره چاره‌سه‌ره‌كانی دیكه كرد، پێش بڕیاری ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی، هه‌وڵماندا به خه‌نه چاره‌سه‌ری بكه‌ین، بالوكوكه دوای چه‌ند ڕۆژێك ده‌ستی به نه‌مان كرد‌و، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا به ته‌واویی نه‌ماو له‌ناوچوو. هه‌روه‌ها گه‌شتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی خه‌نه بهكهڵكو كاریگه‌ره له‌چاره‌سه‌ری جۆری جیاوازی بالوكه‌دا، ئه‌مه‌ش به‌لێدانی خه‌نه له بالوكه‌كه.
به‌كارهێنانی دیكه‌ی خه‌نه: ده‌توانرێت خه‌نه له پزیشكیی خۆپاراستندا، به تایبه‌ت له پاراستنی ئه‌وانه‌ی نه‌خوشیی شه‌كره‌یان هه‌یه، به‌كاربهێنرێت. من ئێستا نه‌خۆشه‌كانم كه شه‌كره‌یان هه‌یه، ئامۆژگارییان ده‌كه‌م به به‌كارهێنانی خه‌نه، لانی كه‌م مانگی جارێك، چونكه یارمه‌تییان ده‌دات له چاره‌سه‌ركردنی قڵشاوییو برینی پێكانیاندا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای جوانكردنی پێسته‌كه. به‌ڵام پێویستی به كاته تا ئه‌نجامه‌كانی به ڕوونیی ده‌رده‌كه‌ون.
ده‌كرێت خه‌نه بۆ چاره‌سه‌ری ئازای پشت به‌كاربهێنرێت. ئه‌مانه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی شه‌ش ساڵن ده‌رباره‌ی خه‌نه.
ئیعجازی زانستیی:
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری قاچ خه‌نه‌ی به‌كارهێناوه، هه‌روه‌ها وه‌ك له فه‌رمووده‌كاندا بینیمان بۆ چاره‌سه‌ری برینیش به‌كاریهێناوه. له ڕێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه زانستییانه‌ی ئه‌نجاممان داون، سه‌لمێنراوه، كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی چاره‌یی خه‌نه ئه‌وه‌یه، كه ئازار شكێنه، میكرۆب لهناودهباتو چاره‌سه‌ری بالوكه ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆ ساڕێژكردنه‌وه‌ی برین‌و خوێنبه‌ربوون به‌سووده. ئه‌مانه جگه له لایه‌نی جوانكاریی لهخهنهدا، كه پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) داوای له موسڵمانان كردووه به‌كاریبهێنن، چ پیاوان‌و چ ژنان...ڕاستی فه‌رمووه پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم).
* كه‌ته‌م: ڕووه‌كێكه له ناوچه‌ی ده‌شتایدا ده‌ڕوێت، گه‌ڵاكانی زیاتر له گه‌ڵای زه‌یتون ده‌چن، ڕه‌نگێكی ڕه‌شی مه‌یله‌وسووری لێدهردههێرێت، هه‌ندێك كه‌س وا ده‌زانن ئه‌مه وسمهیه، به‌ڵام ئه‌م ڕووه‌كه له وسمه جیاوازه[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » زانیاری » خه نه جاره سه رى ئه فسوناويه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]