تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

hmm

5

[size=24]ده‌ست خۆش[/size]

4

زۆر سوپاس

3

shaho abubakr نووسی:

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

2

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

1

لەو فەرموودەی کە معاذ ی کوڕی جبل خوا لێی ڕازی بێ ئەیگێڕێتەوە هاتووە کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم : ( فاخذ بلسانه وقال : كف عليك هذا قلت يا نبي الله وانا لمؤاخذون بما نتكلم به ؟ فقال : ثكلتك امك وهل يكب الناس على وجوههم او قال على مناخرهم الا حصائد السنتهم ! ) رواه الترمذي وقال حديث حسن صحيح واتە : ( پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم زمانی خۆی گرت و فەرمووی : ئا ئەمە ئاگاداری بەو بیپارێزە ! معاذ خوا لێی ڕازی بێ ئەڵێ ووتم ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئێمە بەوەش سزا ئەدرێین و لێمان ئەگیرێ کە قسەی پێ ئەکەین ؟ پێغەمبەری خوا ضلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : دایکت سینگی بۆت بکوتێ ، جاچی وا ئەکا لە خەڵک لە سەر ڕوو فڕێ بدرێنە ناو ئاگر یان فەرمووی لەسەر لووتیان فڕێ ئەدرێنە ناو ئاگر ئیللا ئەوە نەبێ کە بە زمان دروێنەیان کردووە -لە خراپەو لە غەیبەت و درۆو ئەم تاوانانەی بە زمان ئەکرێ-) .



وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( من كان يؤمن بالله واليوم الاخر فليقل خيرا او ليصمت ) رواه البخاري ومسلم واتە : ( هەر کەسێ بڕوای بە خواو بە ڕۆژی دوایی هەیە با خێر بڵێ یان بێدەنگ بێ ) .



وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( من صمت نجا ) سلسلة الاحادیث الصحیحة 536 واتە : ( ئەوەی بێ دەنگ بێ ئەوە دەربازی بووە ) .



وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (أكثر خطايا ابن آدم في لسانه ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 534 واتە : ( زۆربەی تاوانەکانی نەوەی ئادەم لە زمانیەوەیتی ) .



وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( رحم الله عبدا قال فغنم ، او سكت فسلم ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 855 واتە : ( ڕەحمەتی خوا لە بەندەیەک کە قسە ئەکات ئەیباتەوە -پاداشت وەر ئەگرێ- ، یان بێ دەنگ ئەبێت و سەلامەت ئەبێت -لە سزا-).



دە با ئا گاداری جنێو دان بین جنێو نەدەین بە هیچ موسڵمانێک بە تایبەت بە سەرکردەکان ئەمە کارێکی ناڕەوایەو تاوانی زیاترە لەوەی جنێو بە کەسێکی ئاسایی بدەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( من اهان سلطان الله في الارض اهانه الله ) صحيح الجامع 6111 واتە : ( هەر کەسێ ئیهانەی دەسەڵات دارێ بکا کە خوا دایناوە لە سەر زەوی ئەوا خوا ئیهانەی -سوکی- ئەکا ) .



وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( سباب المسلم فسوق وقتاله کفر ) متفق علیه واتە : ( جنێو دان بە موسڵمان فاسقیە -دەرچوونە لە فەرمانی خوا- وە شەڕکردن لە گەڵ موسڵمان کوفرە ) .



وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( ليس المؤمن بالطعان ولا اللعان ولا بالفاحش ولا بالبذي ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 320 واتە : ( بڕوادار ئاوها نیە کە زۆر عەیب لە خەڵک بگرێ و قسەیان پێ بڵێ وە ئاوا نیە کە زۆر لەعنەت لە سەر زاری بێ وە ئاوا نیە کە جنێودەر بێ وە ئاواش نیە کە بێ شەرم بێو قسەی ناشیرین بکات ) .



وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( المسلم من سلم المسلمون من لسانه ویده ) رواه البخاري ومسلم واتە : ( موسڵمان ئەو کەسەیە کە موسڵمانان لە زمانی و لە دەستی ئەمین بن ) .



هەندێک لە سوودەکانی ئەم فەرموودانە



1- زمان نەپاراستن لە غەیبەت و جنێودان هۆیەکە بۆ کەوتنە ناو ئاگر لە سەر ڕوو ! لە ڕۆژی قیامەت .



2- موسڵمانی کامڵ ئەو کەسەیە کە موسڵمانان لە زمانی ئەمینن .



3- جنێو دان بە بڕوادار تاوانێکی گەورەیەو فاسقیە .



4- وە هەروەها شەڕکردن لە گەڵ موسڵمان تاوانێکی گەورەیەو بەرەو کوفرت ئەبات .



5- زۆربەی تاوانەکان لە زمانەوەن بەختەوەری بۆ ئەو کەسەیە زمانی پارێزراو بێ .



6- جنێو دان بە سەرۆکی وڵات و سەرکردە لە سیفەتی موسڵمان نیە وە هۆیەکە بۆ ڕیسوا بوون و سووک بوون لە دونیا .



وە زۆر سوودی تریش بێگومان دەر ئەکەوێ بۆ کەسێک بە ووردی فەرموودەکان بخوێنێتەوەو تێیان بگات وە با بشزانین کە زمان یەکێکە لە نیعمەتە گرنگەکانی خوا بە ئێمەی بەخشیوە وە لەسەرمانە زۆر ئاگاداری بین لەوەی لە خراپەو شتی بێ سوود بەکاری بێنین خوای بەرز ئەفەرموێ : [ مَا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ] ق 18 واتە : ( هەر لەفزێک لە زاری دەر بچێ ئیللا فریشتەیەکی بەسەرەوەیە چاودێری ئەکا و لە سەری ئەنوسێ و تۆماری ئەکات ) .



وە ئاگادار بین لە غەیبەت کردنی موسڵمانان و گومان بردنی خراپ پێیان خوای بەرز ئەفەرموێ : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيراً مِّنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ وَلَا تَجَسَّسُوا وَلَا يَغْتَب بَّعْضُكُم بَعْضاً أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَن يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتاً فَكَرِهْتُمُوهُ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ رَّحِيمٌ ] الحجرات 12 واتە : ( ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان هێناوە خۆتان بپارێزن لە زۆربەی گومانەکان چونکە هەندێ گومان تاوانە وە بە سەر یەکەوە سیخوڕی مەکەن وە با هەندێکتان غەیبەتی هەندێکی ترتان نەکات ئایا کەسێک لە ئێوە پێی خۆشە کە گۆشتی براکەی بە مردویی بخوات هەموشتان ڕقتان لەمەیە لە خوا بترسن خۆتان لە سزای خوا بپارێزن بەوەی ئەم تاوانانە نەکەن خواش تەوبە وەر ئەگرێ و بە ڕەحمە ) .



وە پێغەمبەری خوا ێلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( اياكم والظن فان الظن اكذب الحديث ) رواه البخاري ومسلم واتە : ( ئاگادارتان ئەکەمەوە لە گومان بردن چونکە گومان بردن لە هەموو قسەیەک درۆ ترە ) .



خوای گەورە من و ئێوەش و هەموو موسڵمانان بپارێزێ لەوەی ئازاری موسڵمان بدەین بە زمان یان بە دەست بە ناهەق .



وەرم گرتووە لە کتێبی (چەند باسێک لە فەرموودە ڕاستەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم) کۆ کردنەوەو نوسینی : باوکى حارث