پیره‌ژنێكی تونسی هه‌شتا ساڵه پاش پشكنینی پزیشكی ده‌ركه‌وت كه دووگیانه، كۆرپه‌له‌كه‌ی چوار مانگه، ئه‌مه‌ش داده‌نرێت به ڕووداوێكی زۆر ده‌گمه‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌نبائی كوه‌یتی، پیره‌ژنێكی تونسی ته‌مه‌ن هه‌شتا ساڵه، ده‌ركه‌وت دووگیانه‌و له هه‌فته‌ی شانزه‌هه‌می دووگیانبوندایه، ئه‌مه‌ش داده‌نرێت به‌ڕووداوێكی زۆرده‌گمه‌ن‌و سه‌رسوڕهێنه‌ر.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و پیره‌ژنه، پاش ئاشكرابوونی دووگیانبوونه‌كه‌ی، چوو بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شاری (سیدی بوزید) تا كۆرپه‌له‌كه‌ی بۆ له‌ناوبه‌رن، به‌ڵام دكتۆره‌كان داواكه‌یان ڕه‌تكرده‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆرپه‌له‌كه چوار مانگه‌و ڕۆح چووه به‌به‌ریا، ئه‌م ڕووداوه‌ش ڕووداوێكی زۆر ده‌گمه‌نه، دكتۆره‌كان پێیان وایه كه ڕێده‌كه‌وێت به‌ده‌گمه‌ن هێلكه‌كان له‌ئافره‌تدا دیار نامێنێنن یان بوه‌ستن دواتر دوای 30 تا 40 ساڵ جارێكی دیكه ده‌ركه‌ونه‌وه، پێده‌چێت ڕووداوی ئه‌م ژنه‌ش بریتیی بێت له‌بارودۆخێكی وا.