Kwrt w pwxt bw zorish jwan bw DES xosh brakem
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » له دوا ساته‌كانى ژیانیدا ئومێد و میهره‌بانى پێ به‌خشی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
Kwrt w pwxt bw zorish jwan bw DES xosh brakem
ده‌ستت خۆش ، خوێندمه‌وه .
بابه‌تێکی زۆر جوانه:)
ده‌ست خۆش زۆر جوان بوو:)
ده‌ست خۆش زۆر جوان بوو:)
[size=24] دةس خؤش[/size]
له‌یه‌كێك له شاره‌كانى ئه‌وروپا پیره‌مێردێك كه سه‌رو سیمایه‌كى زۆر ناشرینى هه‌بوو به ته‌نهایى ئه‌ژیا.. كه‌س نه‌یده‌زانى كه ئه‌و پیره‌مێرده بۆ به ته‌نها ئه‌ژى.. له‌وانه‌یه هه‌ر له‌به‌ر ناشرینى و ناحه‌زى شێوه‌و روخسارى بوو كه كه‌س لێى نزیك نهئهبووهوهو، هه‌موو كه‌س خۆى لێ دوور ئه‌گرت،، به‌تایبه‌تیش خه‌ڵكى گه‌ره‌ك و مناڵ و ئافره‌تان...
له‌به‌رامبه‌ردا پیره‌مێرده‌كه‌ش كه ئه‌و كاردانه‌وانه‌ى له‌خه‌ڵكى ده‌وروبه‌رى ئه‌بینى تووشى جۆرێك ناهه‌موارى بارى ده‌روونى و روحى بوو و، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه كاردانه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك ئه‌بوو و لێیان دوور ئه‌كه‌وته‌وه..
ساڵانێكى زۆر به‌م شێوه‌یه تێپه‌ڕى، تا ڕۆژێك ماڵێكى تازه نیشته‌جێى شووقه‌یه‌ك له هه‌مان باڵه‌خانه‌ى پیره‌مێرده‌كه بوون... ئه‌وان خانه‌واده‌یه‌كى ڕۆشنبیرو خۆشبه‌خت بوون كه كچێكى ههرزهكارو جوانیان هه‌بوو..
ڕۆژێك كچه‌كه كه هیچى له‌باره‌ى پیره‌مێرده‌كه‌وه نه‌ئه‌زانى به ڕێكه‌وت له كاتى هاتنه ده‌ره‌وه له شووقهكهیان له پڕا ڕووبه‌ڕووى پیره‌مێرده‌كه بووه‌وه... به‌ڵام ڕووداوێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراو و زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره له ژیانى پیره‌مێرده‌كه‌دا ڕوویدا..
كچه‌كه نه ته‌نها به بینینى ڕوخسارى ناشرینى پیره‌مێرده‌كه نه‌ترساو خۆى تێك نه‌دا به‌ڵكو به بزهخهنهیهكى میهره‌بانه‌وه سه‌رێكى ڕێزى بۆ جووڵاند و تێپه‌ڕى...
پێكه‌نینه جوان و پڕ له سۆزه‌كه‌ى كچه‌كه كاریگه‌ریه‌كى باشى ده‌روونى خسته ناو دڵى پیره‌مێرده‌كه‌وه.. هه‌ربۆیه ڕۆژانه ماوه‌یه‌كى زۆر له چاوه‌ڕوانى ئه‌وه بوو تا جارێكى تر ڕووخساره پاك و بێگه‌ردو بزهخهنهى كچه‌كه ببینێته‌وه،، هه‌موو جارێكیش كچه‌كه به بزهخهنهو هه‌ڵسوكه‌وتى مناڵانه میهره‌بانى خۆى پێ نیشان ئه‌دا...
چه‌ند مانگێك تێپه‌ڕبوو تا ئه‌و كاته‌ى كه كچه‌كه هیچى تر پیرهمێردهكهى نه‌بینیه‌وه.. ڕۆژێك كارمه‌ندى پۆست نامه‌یه‌كى گه‌یانده ماڵى كچه‌كه‌و، باوكى نامه‌كه‌ى وه‌رگرت.. نامه‌كه وه‌سیه‌ت نامه‌ى پیره‌مێرده‌كه بوو كه هه‌موو ساماناكهى به‌خشیبوو به‌و كچه‌ى كه له دوا ساته‌كانى ژیانیدا ئومێد و میهره‌بانى پێ به‌خشی،، كه هه‌رگیز هه‌ستى پێ نه‌كردبوو...
هــه مــبـانـه بـۆريـنـه
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » له دوا ساته‌كانى ژیانیدا ئومێد و میهره‌بانى پێ به‌خشی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]