تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

Kwrt w pwxt bw zorish jwan bw DES xosh brakem

6

ده‌ستت خۆش ، خوێندمه‌وه‌ .

5

بابه‌تێکی زۆر جوانه‌:)

4

RzGaR 13 نووسی:

ده‌ست خۆش زۆر جوان بوو:)

3

ده‌ست خۆش زۆر جوان بوو:)

2

[size=24]  دةس خؤش[/size]

1

https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/s320x320/522763_415636208462550_180175402008633_1626445_755905103_n.jpg
له‌یه‌كێك له‌ شاره‌كانى ئه‌وروپا پیره‌مێردێك كه‌ سه‌رو سیمایه‌كى زۆر ناشرینى هه‌بوو به‌ ته‌نهایى ئه‌ژیا.. كه‌س نه‌یده‌زانى كه‌ ئه‌و پیره‌مێرده‌ بۆ به‌ ته‌نها ئه‌ژى.. له‌وانه‌یه‌ هه‌ر له‌به‌ر ناشرینى و ناحه‌زى شێوه‌و روخسارى بوو كه‌ كه‌س لێى نزیك نه‌ئه‌بووه‌وه‌و، هه‌موو كه‌س خۆى لێ دوور ئه‌گرت،، به‌تایبه‌تیش خه‌ڵكى گه‌ره‌ك و مناڵ و ئافره‌تان...

له‌به‌رامبه‌ردا پیره‌مێرده‌كه‌ش كه‌ ئه‌و كاردانه‌وانه‌ى له‌خه‌ڵكى ده‌وروبه‌رى ئه‌بینى تووشى جۆرێك ناهه‌موارى بارى ده‌روونى و روحى بوو و، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ كاردانه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵك ئه‌بوو و لێیان دوور ئه‌كه‌وته‌وه..

ساڵانێكى زۆر به‌م شێوه‌یه‌ تێپه‌ڕى، تا ڕۆژێك ماڵێكى تازه‌ نیشته‌جێى شووقه‌یه‌ك له‌ هه‌مان باڵه‌خانه‌ى پیره‌مێرده‌كه‌ بوون... ئه‌وان خانه‌واده‌یه‌كى ڕۆشنبیرو خۆشبه‌خت بوون كه‌ كچێكى هه‌رزه‌كارو جوانیان هه‌بوو..

ڕۆژێك كچه‌كه‌ كه‌ هیچى له‌باره‌ى پیره‌مێرده‌كه‌وه‌ نه‌ئه‌زانى به‌ ڕێكه‌وت له‌ كاتى هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ شووقه‌كه‌یان له‌ پڕا ڕووبه‌ڕووى پیره‌مێرده‌كه‌ بووه‌وه... به‌ڵام ڕووداوێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراو و زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ له‌ ژیانى پیره‌مێرده‌كه‌دا ڕوویدا..

كچه‌كه‌ نه‌ ته‌نها به‌ بینینى ڕوخسارى ناشرینى پیره‌مێرده‌كه‌ نه‌ترساو خۆى تێك نه‌دا به‌ڵكو به‌ بزه‌خه‌نه‌یه‌كى میهره‌بانه‌وه‌ سه‌رێكى ڕێزى بۆ جووڵاند و تێپه‌ڕى...

پێكه‌نینه‌ جوان و پڕ له‌ سۆزه‌كه‌ى كچه‌كه‌ كاریگه‌ریه‌كى باشى ده‌روونى خسته‌ ناو دڵى پیره‌مێرده‌كه‌وه.. هه‌ربۆیه‌ ڕۆژانه‌ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌ چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ بوو تا جارێكى تر ڕووخساره‌ پاك و بێگه‌ردو بزه‌خه‌نه‌ى كچه‌كه‌ ببینێته‌وه،، هه‌موو جارێكیش كچه‌كه‌ به‌ بزه‌خه‌نه‌و هه‌ڵسوكه‌وتى مناڵانه‌ میهره‌بانى خۆى پێ نیشان ئه‌دا...

چه‌ند مانگێك تێپه‌ڕبوو تا ئه‌و كاته‌ى كه‌ كچه‌كه‌ هیچى تر پیره‌مێرده‌كه‌ى نه‌بینیه‌وه.. ڕۆژێك كارمه‌ندى پۆست نامه‌یه‌كى گه‌یانده‌ ماڵى كچه‌كه‌و، باوكى نامه‌كه‌ى وه‌رگرت.. نامه‌كه‌ وه‌سیه‌ت نامه‌ى پیره‌مێرده‌كه‌ بوو كه‌ هه‌موو ساماناكه‌ى به‌خشیبوو به‌و كچه‌ى كه‌ له‌ دوا ساته‌كانى ژیانیدا ئومێد و میهره‌بانى پێ به‌خشی،، كه‌ هه‌رگیز هه‌ستى پێ نه‌كردبوو...


هــه مــبـانـه بـۆريـنـه