زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » مێژووى بيركارى » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
دەستەکانت خۆش بێت و هەر بژیت کاکە حسێن بۆ ئەم زانیاریانە
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
دەستەکانت خۆش بێت و هەر بژیت کاکە حسێن بۆ ئەم زانیاریانە
[center]مێژووى بيركارى
ساڵى 1905 ساڵێكى ئاسایى نه‌بوو بۆ زانست وجیهان كه یه‌كێك له زانا بلیمه‌ته‌كانى جیهان (تیۆره شێته‌كانى) به‌رهه‌م هێنان ، خه‌ڵك له‌وكاته‌دا به‌م ناوه‌ى بانگ كرد…ئه‌م تیۆرانه ڕاستیه‌كى نوێى هێنایه كایه‌وه و ئه‌نجامێكى نوێ كه كه‌س ناتوانێت ڕووبه‌ڕووى ببێته‌وه ، چونكه به‌ڵگه‌كه‌ى به‌هێزبوو ، كه‌س نه‌یتوانى ڕووبوڕووى ببێته‌وه، بلیمه‌تى ئاینیشتاین له‌و كاته‌دا به‌جۆرێكى جیاواز بوو كه كه‌س نه‌یتوانى لێى تێبگات یان ته‌نانه‌ت هه‌ڵى بسه‌نگێنێت ،..
تیۆرى ڕێژه‌یى ئاینیشتاین لاى كه‌س ڕوون نه‌بوو ، وه تێنه‌ده‌گه‌یشتن به‌ڵام هه‌موویان دانیان به لۆژیكى داده‌نا ،.. ئه‌م تێۆره زاناكانى تووشى سه‌رسوورمان كرد ، وه‌چه‌ندین زاراوه‌ى فیزیایى كلاسیكیى وه چۆنیه‌تى تێك شكاندنى گۆڕى . باس ده‌كرێت كه ئاینیشتاین له‌سه‌ر یه‌كێك له شهقامهكانى هۆلیود له‌گه‌ڵ چارلى چاپلن وه‌ستابوو ، خه‌ڵكه‌كه له ده‌وروو به‌ریاندا كۆبوونه‌وه ، ئه‌وكاته ئاینیشتاین ووتى :-((خه‌ڵكه‌كه له ده‌ورى بلیمه‌تێكى ناسراو كۆبوونه‌وه كه لێی تێده‌گه‌ن ، وه بلیمه‌تێك كه لێی تێناگه‌ن ئه‌ویش منم.))
به‌وه‌ناسراوه كه تیۆرى رێژه‌یى داناوه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌وڵبدات بیخوێنێته‌وه خۆى له ناو قوڵایى ده‌ریاى نهێنیه‌كاندا ده‌بینێت ، تاڕاده‌یه‌ك كه ئه‌و باسه بڵاوبۆوه ته‌نها 10 كه‌س له‌هه‌موو جیهاندا له تیوره‌كه‌ى تێده‌گه‌ن.
ژیانى :
ئه‌لبێرت ئاینیشتاین 14 ی مارسی ساڵى 1879ز له ئه‌ڵمانیا له‌دایك بوو له‌شارێكى بچووك به‌ناوى (ئوڵم) ، خێزانه‌كه‌ى به‌ره‌و میونیخ به‌ڕێكه‌وتن ، باوكه‌كه‌ى (هرمان) خاوه‌نى كارگه‌یه‌كى (كارۆ كیمیاوى) بووه ، دایكیشى به‌ناوه‌ى (بولین كۆخ) شه‌یداى مۆسیقابووه ، خوشكێكى له‌خۆى بچووكترى هه‌بوو . له‌گه‌نجێتیدا ئاینیشتاین حه‌زى له‌سروشت و ماتماتیك بوو ، له ماڵه‌وه زیره‌ك بوو له‌م دوو وانه‌یه به‌ڵام له قوتابخانه زیره‌ك نه‌بوو ، خۆشیى خۆیى له ئه‌ندازه و وانه‌كانى دیته‌وه ، وه له‌ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵیدا فێرى مۆسیقابوو.
پاشان به‌ره‌و میلانۆ ڕۆیشت بۆ لاى دایك و باوكى ، له‌وێ چووه په‌یمانگایى پولوتێكنیك ، به‌ڵام له‌تاقى كردنه‌وه‌كه ده‌رنه‌چوو ته‌نها بیركارى نه‌بێت ، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگا داواى لێ‌كرد كه دبلوم له‌یه‌كێك له شاره‌كانى سویسرادا بخوێنێت ، تا پاشى ساڵێك بتوانێت له پولۆتێكنیدا بخوێنێت . له‌ساڵى 1901ز ئاینیشتاین ته‌مه‌نى گه‌یشته 21 ساڵ . پاشى هه‌وڵدانێكى زۆر بۆ به‌ده‌ست هێنانى كار توانى كارێك له‌نوسینگه‌ى موڵه‌ت پێدانى داهێنان له (برن) به‌ده‌ست بهێنێت ، كه زۆرى خوێنده‌وه ده‌رباره‌ى زانا و فه‌یله‌سووفه‌كان ، به‌ڵام نوسینهكانیانی به‌دڵى ئاینیشتاین نه‌بوون چونكه پێ وابوو كه زۆر قووڵ نین. له‌ساڵى 1905ز ئاینیشتاین له‌كاتى كاركردنى له‌نووسینگه‌ى تۆماركردنى داهێنانه‌كاندا . چه‌ندین تیۆرى دانا ، ئه‌و كاره‌ش واى كرد كه‌ساڵى 1905 ز ببێته ساڵى شۆرش له مێژووى جیهاندا.
بلیمه‌تى ئاینیشتاین له‌ساڵى 1905ز ئاشكرا نه‌بوو بوو ته‌نها لاى هه‌ندێ له هاوڕێیه‌كانى نه‌بێت ، به‌ڵام به‌كۆتایى ئه‌وساڵه ئه‌م زانایه ئه‌ڵمانیه بوو به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین زاناكانى جیهانى و سه‌رنجى زاناكانى فیزیایى له‌هه‌موو زانكۆكانى سویسرا بۆ خۆى ڕ‌اكێشا هه‌ر بۆیه داوایان كرد كهپۆستهكهى له نووسه‌ر بگۆڕێت بۆ مامۆستای زانكۆ ، له ساڵى 1909ز وه‌كو سه‌رۆكى فیزیای تیۆرى له‌زانكۆى زۆریخ ده‌ست نیشانكرا ، پاشان به‌ره‌و زانكوى براگ به‌ڕێكه‌وت له ساڵى 1910 ز تا هه‌مان پۆست بگرێته ده‌ست به‌ڵام له ساڵى 1912ز ناچاربوو بهجێىبهێڵێت به‌هۆى هاوسه‌ره‌كه‌ى كهڕازى نه‌بوو زۆریخ به‌جێبهێلێت ،..
وه له كاتى ئاشكرابوونى ڕاستى یه‌كێك له نامۆترین تیۆره‌كانى له ساڵى 1910 ، ئاینیشتاین بوو به دیار ترین زاناكانى جیهان ، وێنه‌كه‌ى له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى یه‌كه‌مى هه‌موو رۆژنامه‌كانى جیهان بڵاوبوه‌وه.
كاره‌كانى ئاینیشتاین:
له‌ساڵى 1905 ز ئاینیشتاین چوار لێكوڵینه‌وه‌ى زانستى بڵاوكرده‌وه ، یه‌كه‌میان ده‌رباره‌ى شیكردنه‌وه‌ى دیارده‌ى كارۆتیشكى(الكهروضوئية) بوو ، دووه‌میشیان جوڵه‌ى ئوبروانى گه‌رده‌كان(الحركه الأبروانیه للجزیئات) و سێیه‌میش بۆ سروشتى شوێن و كات چواره‌میش ده‌رباره‌ى دینامیكاى جوڵه‌ى تاكى جه‌سته‌كان بوو. دوو لێكۆلینه‌وه‌ى دووایى بنه‌ڕه‌تى تیۆرى ڕێژه‌یى تایبه‌تى بوون كه هاوكێشه‌ى ووزه‌ى به‌رهه‌م هێنا ) (E=mc2 . كه به هۆى ئه‌م هاوكێشه‌یه توانرا ووزه‌یه‌كى زۆر به‌ده‌ست بهێندرێت ئه‌ویش بهگواستنهوهى به‌شێكى زۆر بچووكى بارسته بۆ ووزه كه(ووزه‌ى ئه‌تۆمى) بوو . له‌ساڵى 1921 ، ئاینیشتاین یاساى دیارده‌ى كارۆتیشكى دۆزیه‌وه (واتا گۆڕ‌انى تیشك بۆ كاره‌با) كه زاناكانى سه‌رده‌مه‌كه‌ى تووشى سه‌رسوڕمان كردبوو....
ئاینیشتاین بنه‌ماى بۆ چه‌ندین بوارى نویێ فیزیا دانا وه‌كو :-
1-تیۆرى ڕێژه‌یى تایبه‌ت.
2- تیۆرى ڕێژه‌یى گشتى .
3- میكانیكى بڕ(1لكم).
4- تیۆرى بوارى یه‌كبوو (نظریه المجال الموحد) ئاینیشتاین هاوكێشه‌یه‌كى فیزیایى به ناوبانگى دۆزیه‌وه كهووزهى مادده به بارستاییهكهى و خێرایهكهى ده‌به‌ستێته‌وه و خێرایى تیشك ئه‌وه‌ى كه بووه هۆى دۆزینه‌وه‌ى هێزى گه‌وره‌ى بۆمبه ئه‌تۆمیه‌كان . به‌ڵام بۆچه‌ند لایه‌نى باشیش به‌كارهاتووه.
وه تا ئه‌مڕۆ زاناكان ناتوانن بزانن كه‌چۆن گه‌یشتوه‌ته ئه‌م تیۆرانه . به‌تایبه‌تى ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ى كه‌له‌سه‌ر تیۆرى ڕێژه‌یى ده‌كرێن ، ئه‌وانه‌ى ڕاستى تیۆره‌كه‌ى ئاینیشتاین دووپات ده‌كه‌نه‌وه ، ساڵانه(1000) لێكۆڵنه‌وه ده‌رباره‌ى تیۆرى ڕێژه‌یى ده‌رده‌چێت .
لیندا تبۆرگى هاوڕێى ده‌رباره‌ى ئاینیشتاین ده‌ڵێت :-" لهبهرلیین دوو جۆر له فیزیا گه‌ران هه‌بوون : جۆرى یه‌كه‌م ئاینیشتاینه و جۆرى تریش هه‌موو فیزیا گه‌رانى تربوون".
پارته سیاسییه‌كان هه‌وڵیاندا به‌شدارى سیاسى پێى بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌و هه‌رده‌م ده‌یگوت ((كه من بۆ سیاسه‌ت دروست نه‌كراوم ، له‌به‌ر ئه‌وه دووركه‌وتنه‌وه له خه‌ڵك و ته‌نیایی هه‌ڵبژارد و ووتى تاكى به‌ته‌نیا ده‌توانێت بیربكاته‌وه و شتى به‌سوود و نوێ دابهێنێ كه كۆمه‌ڵ پێی ته‌واو دامه‌زراو ده‌بێت )) ئاینیشتاین زۆر داوه‌تنامه‌ى بۆ هاتبوو به‌هۆى ناوبانگى تیۆرى ڕێژهیهكهى ، وه هه‌رجارێك كه وانه‌ى پێشكه‌ش ده‌كرد ، به ئاهه‌نگێكى گه‌وره پێشوازى لێده‌كرا به ئاماده بوونى گشت خه‌ڵك و ئه‌وانه‌ش كه‌هاتبوون بۆ ناسینى ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه ، هه‌رچه‌نده كه له تیۆرى ڕێژه‌یى تێناگه‌ن ، به‌ڵام گرنگى خه‌ڵك بۆ ئه‌و بێ وێنه‌بوو .
لهڕاپۆرتى نێردراوى فه‌له‌كناسى ئینگلیزى له ساڵى 1919ز دا هاتووه كه‌ڕاستى تیۆرى ئاینیشتاین ده‌رباره‌ى لاربوونى تیشك له‌كاتى ڕۆیشنى به ئاسماندا گرنگترین هۆكاره‌كانى ناوبانگى بوون به‌ڵام چونكه به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانى بوو بۆیه ناوبانگه‌كه‌ى له‌ئینگلته‌را كه‌م بوو، به‌ڵام مالدین داوه‌تى كرد بۆ ئینگلته‌را و له كاتى پێشكه‌شكردنى بۆ ئاینیشتاین ووتى (ئه‌وه‌ى كه نیوتن له سه‌ده‌ى هه‌ژده‌مدا كردى ، ئاینیشتاین له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا ده‌یكات . ئاینیشتاین حه‌زى له ئاشتى بوو و ڕقى له جه‌نگبوو ، له بانگه‌وازێكى ته‌له‌فیزیۆنیدا بۆ سه‌رۆكى ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان ترومان ، ئاینیشتاین گووتى :-(ده‌بوایه سه‌ره‌تا پێشبڕكێی خۆ پڕچه‌كردن له پێناو به‌رگرى له خۆكردن بووایه ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شێوازێكى شێتانه‌ى پێوه دیاره ، چونكه ئه‌گه‌ر كار به‌م شێوه‌یه بڕوا ، ئه‌وا له داهاتوو هێچ ژیان له‌سه‌ر زه‌ویدا نامێنێت ). ساڵى 1923 ز خه‌ڵاتى (نۆبڵ)ى وه‌رگرت له‌لایه‌ن پاشای سوید ، پاشان له‌به‌رلین نیشته جێبوو كه میوانه‌كانى له سه‌رانسه‌رى جیهان ده‌هاتن بۆلاى و گوێیان له قسه‌كانى ده‌گرت ، تا ساڵى 1929 ز كاتێك ته‌مه‌نى گه‌یشته په‌نجاساڵ بڕیارى ونبوونى دا و كه‌س نه‌یزانى له كوێ ده‌ژیت ، له 18 ئه‌پریل ساڵى 1955 ز له شارى برنستون ئاینیشتاین كۆچى دوایى كرد،..زۆر له زانكۆكان پێشبڕكێیان بوو تا مێشكى ئه‌م پیاوه به‌ده‌ست بهێنن تا نهێنیه‌كانى ئه‌م زانایه بزانن،.
زاناى فیزا ئه‌لبیرت ئاینیشتاین پله‌ى گه‌وره‌ترین زاناى له جیهاندا به‌ده‌ستى هێنا ، پاشان ئیسحاق نیوتین له دواى ئه‌و دێت ، و ئه‌م پله‌یه‌ى له گۆڤارى جیهانى پێبه‌خشرا كه سه‌د زانا له به‌ناوبانگترین زاناكانى ئه‌م بواره به‌شداریان تێدا كرد .
زانا برایت جرین له زانكۆى كۆلۆمبیاى ئه‌مریكى ده‌ڵێت تیۆره‌كانى ئاینیشتاین به تایبه‌تى تیۆرى ڕێژه‌یى هه‌موو بیروڕایهكانى سه‌باره‌ت ، بۆشایى ئاسمان و كات گۆڕى ، كه‌له جیاتى ئه‌م دووانه جیهانێكى سه‌یر و جوڵاوى پێشكه‌ش كرد كه بۆشایى و زه‌مان(كات) تێیدا ده‌جوڵێنه‌وه هه‌رچه‌نده بیروڕاكانى زۆر قورسن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاینیشتاین هه‌ر به به‌ناوبانگترین زانا داده‌نرێت و هه‌ر ئه‌م قورسییه بوو به هۆكارى ناوبانگیه‌كه‌ى تا ئه‌مڕۆشى تێدابێت . چونكه بۆ زانست ژیا‌و و خه‌باتى له پێناو جێبه‌جێ كردنى تاقیكردنه‌وه‌كان و بیروڕاكانى ده‌كرد ، هه‌ر بۆیه شوێنى خۆى له مێژوودا دیارى كرد
يــانه ی مــلازم
.[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » مێژووى بيركارى » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]