[center]سینه‌ماكارانی كورد له فیستیڤاڵی دیجیتاڵی هێندستان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا
KTV ...
فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل" له ده‌رهێنانی (ته‌ها كه‌ریمی) و كورته فیلمی "ده‌نگی باران" له ده‌رهێنانی (جه‌لال ساعیدپه‌نا) خه‌ڵاته سه‌ره‌كییه‌كانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی دیجیتاڵی هێندستانیان به‌ده‌ستهێنا.
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتیی فیلمی "كوێستانی قه‌ندیل"، فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری لاوی كورد (ته‌ها كه‌ریمی) كه به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مایی سلێمانییه له دوازده‌یه‌مین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی پێشبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی دیجیتاڵی هێندستان نمایشكرا و توانی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی بڵندی سینه‌مایی ئه‌م فیستیڤاڵه به‌ده‌ستبێنێت.
هه‌روه‌ها كورته فیلمی "ده‌نگی باران" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد (جه‌لال ساعیدپه‌نا) له به‌شی پێشبڕكێی ئه‌م فیستیڤاڵه، نمایشكرا و خه‌ڵاتی باشترین كورته فیلمی پێبه‌خشرا.
(ته‌ها كه‌ریمی) سینه‌ماكاری لاوی بانه‌یی به هۆی سه‌رقاڵ بوون به سازكردنی نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی خۆیه‌وه نه‌یتوانی له فیستیڤاڵی دیجیتاڵی هێندستاندا ئاماده‌بێت و سینه‌ماكاری سنه‌یی (جه‌لال ساعیدپه‌نا) خه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی و ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل"ی له ده‌سته‌كانی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ری فیستیڤاڵ وه‌رگرت.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی دیجیتاڵی هێندستان، به نمایش كردنی 50 كورته فیلم و فیلمی بڵندی سینه‌مایی له ده‌رهێنه‌ره‌كانی 44 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی پێشبِڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له رۆژانی 9 تا 15ی مارسی 2012 له شاری دێهلی وڵاتی هێندستان به‌ڕێوه‌چوو. له‌م فیستیڤاڵه‌دا هه‌روه‌ها چه‌ندین سیمینار و كارگه‌ی فێركاری فیلمسازی له‌سه‌ر سینه‌مای كورت و بڵند سازكرا.
كۆمپانیای سینه‌مایی "ستاك فیلمی سنه" به به‌رپرسیاری هونه‌رمه‌ندی كورد (سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ) كه فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل" و كورته فیلمی "ده‌نگی باران" له ئاستی دنیادا به شێوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوده‌كاته‌وه، به فیلمی سینه‌مایی "شه‌وی حیساب" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد (حوسێن سێوه‌دین) و كورته فیلمه‌كانی "رۆیشتن" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد (سالم سه‌ڵه‌واتی) و "بنه‌ماڵه‌ی سالم" له ده‌رهێنانی (ئه‌میر حوسێن تورابی) له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی دیجیتاڵی هێندستان ئاماده‌بوو.
"كوێستانی قه‌ندیل" له یه‌كه‌مین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له رۆژانی 1 تا 9ی ئۆكتۆبری 2010 له 15مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئۆرێنس" OURENSE له شاری ئۆرێنس له وڵاتی ئیسپانیا نمایشكرا و توانی خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی ئه‌م فیستیڤاڵه به‌ده‌ستبێنێت.
"كوێستانی قه‌ندیل" له وێنه‌گرتنی هونه‌رمه‌ندی كرماشانی (كه‌یوان یۆسفی) له وه‌رزی پاییزی ساڵی 2008 و له سه‌ره‌تای وه‌رزی زستانی 2009 به ماوه‌ی سێ مانگ له ناوچه‌ی "قه‌ره‌داغ" سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان وێنه‌گیراوه و هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له ئه‌كته‌ره‌كانی كوردستانی عێراق، كوردستانی ئێران، كوردستانی توركیا و عێراق تیایدا رۆڵیان بینیوه.
له‌م فیلمه‌دا شانۆكاری كورد دكتۆر "قوتبه‌دین سادقی"، گۆرانیبێژی ده‌نگخۆش و ناوداری كورد "عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی"، "جۆمه‌رد قاره‌مان" گۆرانیبێژی ده‌نگخۆش و پهنجهزێأینی دیوان كه خه‌ڵكی باكووری كوردستانه و ئێستا دانیشتووی شاری كۆڵنه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری عێراقی خاتوو "لمیا حوسێن" و هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ری به‌ئه‌زموونی كورد (كامران ره‌ئووف) رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن.
هه‌روه‌ها (تاهیر پیشوایی) ـ ده‌نگهه‌ڵگر، (محه‌مه‌د ره‌زا وه‌ته‌ندووست) ـ مونتاژ، (فه‌ردین خه‌لعه‌تبه‌ری) ـ موزیك، (حوسێن مه‌هده‌وی) ـ ده‌نگدانه‌ر، (ئه‌وین شه‌ریفی) و (ئومێد كهیمی) ـ وێنه‌گرانی فۆتۆگراف، (مه‌نسوور جیهانی) و (مه‌نووچێهر جیهانی) ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مایی سلێمانی وه‌كوو به‌رهه‌مهێنه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌م فیلمه هاوكاریان كردووه.
"كوێستانی قه‌ندیل" یه‌كه‌مین به‌رهه‌می بڵندی سینه‌مایی (ته‌ها كه‌ریمی) دوای كورته فیلمه‌كانی "زریان"، "سنووری ژیان"، "كوێستانی سپی" و "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م"ه تاكوو ئێستا له 12 فیستیڤاڵ له ئاستی جیهاندا نمایشكراوه، له‌وانه: چل و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "گوا" له وڵاتی هێندستان، نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "چاوی سێیه‌م" له شاری بهمبای له وڵاتی هێندستان، حهوتهمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دوبه‌ی" له وڵاتی ئیمارات، نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تیرانا" له وڵاتی ئاڵبانی، ده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئیستانبوول" له وڵاتی توركیا، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلم گه‌لی عه‌ره‌بی له شاری ئامستردام له وڵاتی هۆڵه‌ندا، حهوتهمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن له وڵاتی به‌ریتانیا و چه‌ندین فیستیڤاڵی دیكه.
كورته فیلمی "ده‌نگی باران" دوایین به‌رهه‌می (جه‌لال ساعیدپه‌نا)یه، كه تاكوو ئێستا له فیستیڤاڵی جۆراوجۆری ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی نمایشكراوه و چه‌ندین خه‌ڵاتی گرینگیشی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه: خه‌ڵاتی باشترین فیلم له به‌شی پێشبأكێی "ئاسیا" له 28مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "تاران" له وڵاتی ئێران، خه‌ڵاتی باشترین كورته فیلمی چیرۆكی له نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تیرانا" له وڵاتی ئاڵبانی، خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ری حهوتهمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی "له‌نده‌ن" له وڵاتی به‌ریتانیا، خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی و هێلكه‌ی زێأینی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی "دهۆك ـ به‌رڵین" له شاری دهۆك له هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵاتی ئاسكی زێأین، دیپڵۆمای فه‌خری و خه‌ڵاتی نه‌قدی چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی "سلێمانی" له شاری سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان، رێزنراو له به‌شی "په‌ره‌پێدان به كه‌له‌پووری شارۆمه‌ندی" له 41مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "روشد" له وڵاتی ئێران و چه‌ندین فیستیڤاڵی دیكه.
(فه‌رشید گه‌وێڵی) له ئه‌كته‌ره باشه‌كانی كوردستانی ئێران و هونه‌رمه‌ندی منداڵ (مووسا فه‌یزی) له‌م فیلمه 26 خوله‌كییه‌دا رۆڵیان بینیوه. هه‌روه‌ها (ئه‌میر عه‌لی وه‌یسی) ـ وێنه‌گر، (عه‌لیره‌زا مورادی) ـ رووناكی، (كامبیز عهأشی) ـ به‌رپرسی به‌رهه‌م، (فه‌رید سهداقات) ـ ده‌نگهه‌ڵگر، (لوقمان سوخه‌نوه‌ر) ـ مونتاژ، (كه‌یوان یۆسیفی) ـ رووناكی، (مه‌نسوور جیهانی) و (مه‌نووچێهر جیهانی) به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی گشتی و ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای دیكۆمێنتی و ئه‌زموونی ئێران وه‌كوو به‌رهه‌مهێنه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌م فیلمه هاوكاریان كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتیی فیلمه‌كانی "كوێستانی قه‌ندیل" و "ده‌نگی باران".
[/center]