تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

7

DES xosh zanyarieky  beswd bw

6

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

5

ده‌ست خۆش زانییاری به‌سووده‌

4

ئةوه شوينةكانى تر قةينا هؤكارى سياسى هةيه ريكا نادات كؤكل بيشانى بدا، بةلام دةرنةكةوتنى (بابل) م بئ سةيره!!

3

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

2

ده‌ست خۆش زانییاری به‌سووده‌

1

[center]http://www.kurdsat.tv/uploads/google-earth.jpg
kurdsat.tv
ژمارەیەک شوێن ھەیە ھەرگیز لە نەخشەی گۆگڵ دا ناتوانیت بیبینیت، ئەو شوێنانەش دەکەونە کیشوەرو وڵاتانی جیاوازەوە، لەناو ئەو شوێنانەش دا شاری بابل-ی عێراق ھەیە، ھەروەھا چەند ناوچەیەکی تریش ھەیە بەتایبەت لە کۆریای باکوور تەنھا ئەمریکاو خاوەنی گۆگڵ دەتوانن بیبینن.

ئەو ٩ ناوچەیەی ھەرگیز لە نەخشەی گۆگڵ دا ناتوانیت بیبینیت:

١- کۆشکی شازادەی ھۆڵەندا: ئەو بەرزاییەی لە شاری ئەمستەردامی ھۆڵەندایە ئەوە کۆشکی   پاشایەتیەو لە گۆگڵ دا بەشیوەی موزایک دەردەکەوێت.
٢- فرۆکەخانەی نیودەوڵەتی بۆفالۆ: ئەو فرۆکەخانەیەش لە نەخشەی گۆگڵ دا رەنگی سپییەو بینەر ناتوانێت ھیچ زانیاریەکی لێ دەست بکەوێت.
٣- پارکی نیشتمانی تانتاکۆلی چیلی: ئەو پارکە یەکێکە لەناوچە سەرسورھێنەرەکانی جیھان لە نەخشەکەدا دەرناکەوێت و چەندین ئاژەڵی دەگمەنی تێدا بەخێو دەکرێت و بەشیوەیەکی توند لەلایەن سوپاوە دەپارێزرێت.
٤- بەنداوی کوی لەناوچەی کارۆلینای ئەمریکا: ئەو بەنداوە یەکێکە لە بەرھەمھێنەرەکانی وزە لە وڵاتی ئەمریکا.
٥- ناوچەی سەربازی ئەلاسکاو سیبریا: شارەزایان پێیان وایە ئەو جێگایە سەربازگەیەکی گەورەی سوپای روسیایەو لەنێوان ناوچەکەکانی سیبریاو ئەلاسکادایەو جێگایەکی باشە کە لە ھەردوو کیشوەری ئەوروپاو ئەمریکاوە نزیکە.
٦-فرۆکەخانەی تۆریشیما: ئەم فرۆکەخانەیە لە نەخشەکەی گۆگڵ دا تەنھا بەسپێتی دەردەکەوێت و فرۆکەخانەکەش تایبەتە بەسوپای ژاپۆن و نزیکە لە سنوری وڵاتی کۆریای باشورەوە.
٧- سەنتەری میچال ئاف لە یۆتای ئەمریکا: شارەزایان ئەو جێگایە بەشوینی تاقیکردنەوەی چەکی بایلۆژی دەزانن بۆیە لە نەخشەکەی گۆگڵ دا تەنھا پەیجێکی سپی بەدیار دەکەوێت.
٨- زانکۆی کۆرنێل لە ئەمریکا: بەوتەی ئەمریکیەکان ئەو زانکۆیە شوێنی بەرھەمھینانی  ئەلکترسییە کە لە گازی سروشتی دروست دەکرێت و ئەو زانکۆیە لە ساڵی ٢٠١٠ لە ناوچەی ئیتکای ویلایەتی نیۆیۆرکی ئەمریکا بنیاتنراوە.
٩- شاری بابل-ی عێراق: یەکێک لە شارە دێرینەکانی جیھان و ناوچەکە لە نەخشەی گۆگڵ دا تەنھا بەشێوەی ناوچەیەکی کشتوکاڵی دەردەکەوێت و ھیچ بەشێکی لە نەخشەکەدا دەرناکەوێت.
http://www.kurdsat.tv/uploads/google2.jpg
http://www.kurdsat.tv/uploads/google3.jpg
http://www.kurdsat.tv/uploads/google1.jpg
http://www.kurdsat.tv/uploads/google4.jpg
http://www.kurdsat.tv/uploads/google5.jpg
http://www.kurdsat.tv/uploads/google6.jpg
http://www.kurdsat.tv/uploads/google7.jpg
http://www.kurdsat.tv/uploads/google8.jpg
http://www.kurdsat.tv/uploads/google9.jpg
[/center]