تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

بةهيواى سةركةوتن، بةلام رةنكه من و سئ ياريزانةكةى ترى يانةى هةولير نةتوانين بةزدارى بكةين ئةويش لةبةر خولى ئاسيا.

4

K O S R A T نووسی:

به هیوایی سةرکةوتن بو هةلبژاردةی کوردستان

3

به هیوایی سةرکةوتن بو هةلبژاردةی کوردستان

2

[size=16]]ده س خؤش به هيواى سه ركه وتن بؤ هه لبزارده ى كوردستان[/size]

1

[size=20]سكرتێری یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەم رای گەیاند، هەڵبژاردەی تۆپی پێی كوردستان بۆ یەكەمجارە لە مێژوودا بەشداریی پاڵەوانیەتییەكی ناودەوڵەتی دەكا كە لەلایەن یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتییەوە دانی پێنراوە.

Kurdistan Teamسەلام حوسێن بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی گوت، هەڵبژاردەی تۆپی پێی كوردستان بەشداریی پاڵەوانیەتیی ناودەوڵەتیی فەڵەستین دەكا كە مانگی داهاتوو لە فەڵەستین دێتە ئەنجامدان، ئەمەش یەكەمجارە ئەو هەڵبژاردەیە بەشداریی پاڵەوانیەتییەك بكا كە لەلایەن یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (FIFA) وەك پاڵەوانیەتییەكی ڕەسمی دانی پێنراوە.

زیاتر گوتی، جگە لە كوردستان، هەڵبژاردەكانی فەڵەستین، ئۆزبەكستان، تونس، مۆریتانیا، پاكستان، سریلانكا و ئیندۆنیسیا بەشداریی پاڵەوانیەتییەكە دەكەن.

حوسێن گوتی، پاڵەوانیەتییەكە گەورەیە و بەهێزە بۆیە ئامادەكاری باشی دەوێ، بەڵام ئەوەی كە ئێمەی دڵخۆش كردووە داوەتنامەی بەشداریكردن لە یەكەتیی تۆپی پێی فەڵەستینەوە راستەوخۆ بۆ یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان هات، ئەمەش جێی بایەخە و دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارەتییەكی گەورەوە و لایەنی فەڵەستینی گرینگییەكی زۆریان بەئێمە داوە.

Salam Hussein“بەشداریكردنی هەڵبژاردەی كوردستان لەو پاڵەوانیەتییەدا بەگرینگ دەزانم و وەچەرخان و مێژوویەكی تازەیە بۆ تۆپی پێی كوردستان” حوسێن وای گوت.

بڕیارە پاڵەوانیەتییەكە لە ماوەی 13-23ی مانگی ئایار/ مایوی داهاتوو بێتە ئەنجامدان، كە دووەمجارە رێك دەخرێ.

حوسێن گوتی، پاڵەوانیەتیی یەكەمی فەڵەستین پارساڵ بەچاودێری و ئامادەبوونی سەرۆكی فیفا جۆزیف سیب بلاتەر كرایەوە و ئەمساڵیش بڕیارە جێگری سەرۆكی فیفا عەلی بن حوسێن تەلال چاودێریی بكا و تێیدا ئامادەبێ.

پتر گوتی، بەپێی رێنماییەكانی پاڵەوانیەتییەكە هەر وڵاتێك بەشداریی بكا بۆی هەیە بەهەڵبژاردەی یەكەمی نیشتیمانی یان دووەم (رەدیف) یان ئۆڵەمپی بەشداریی بكا.

لای خۆیەوە عەبدوڵا مەحموود راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان لەبارەی پاڵەوانیەتیی فەڵەستینەوە بە(ئاكانیوز)ی گوت، بەشداریكردنی هەڵبژاردەی كوردستان لەو پاڵەوانیەتییەدا دەرفەت و وێستگەیەكی گرینگە بەمەبەستی ئامادەكردنی هەڵبژاردەكە بۆ پاڵەوانیەتیی تاسی ڤیڤا كە بڕیارە لە كوردستان بێتە ئەنجامدان.
Abdulla Mahmoud
لە مێژووی تۆپی پێی كوردستاندا یەكەمجارە هەڵبژاردەی كوردستان بەڕەسمی لە پاڵەوانیەتییەكی ناودەوڵەتی بانگهێشت بكرێ و بەشداریی بكا.

هەڵبژاردەی كوردستان تا ئێستە لە 3 پاڵەوانیەتیی تاسی ڤیڤا بەشداریی كردووە كە تایبەتە بەهەرێمەكان و شێوەیەكی رەسمی و ناودەوڵەتیی نییە، هەروەها جارێكیش بەشداریی پاڵەوانیەتییەكی لە ئێران كردووە كە لە ئاستێكی نەتەوەییدا هاتە ئەنجامدان.

هەڵبژاردەی كوردستان لە لایەن یەكەتیی تۆپی پێی كوردستانەوە سەرپەرشتی دەكرێ.

بڕیارە لە سەرەتای مانگی حوزەیران/ یۆنیۆی داهاتوو هەرێمی كوردستان مێوانداریی تاسی ڤیڤا بكا كە لەلایەنN.F Board سەرپەرشتی دەكرێ و ژمارەیەك هەڵبژاردەی ئەو هەرێمانەی دنیا بەشداریی تێدا دەكەن كە تا ئێستە سەربەخۆییان بەدەست نەهێناوە.

[/size]

yariga.net