ئەمشەو یارییەکانی هەفتەی ٣٣ی خولی ئیسپانی دەستیپێکرد و لە یەکەم یاریدا ڕیاڵ مەدرید میوانداری یانەی سپۆرتینگ خیخۆنی کرد.
ڕیاڵ مەدرید باش ئەو ڕاستییەی دەزانی پێویستە لانی کەم بە چوار خاڵەوە هەفتەی داهاتوو ڕووبەڕووی بەرشلۆنە ببێتەوە هەربۆیە ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەشکرد و بە شایستەیی شکستی بە یانەی میوان هێنا کە لە پلەی ١٨ی ڕیزبەندیدایە .
ڕیاڵ مەدرید بە درێژایی یارییەکە باشتر دەبینرا بەڵام خیخۆن بەوپەڕی تواناوە بەرگری دەکرد و بڕینی هێڵی بەرگری ئاسان نەبوو .. لە خولەکی ٣٠ ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانەی میوان ئەژمارکرد و میگێل کوێڤاس گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد .. دواتر لە خولەکی ٣٦ لە تۆپێکی بەرزی سێرجیۆ ڕامۆس گۆنزالۆ هیگواین گۆڵی بەرامبەری بەسەر تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە بەکۆتاهات .. لە نیوەی دووەمدا بەرگریکردنی خیخۆن بەرامبەربوو بەوەش یارییەکە بەو ئەنجامە مایەوە تاوەکو دواین ١٥ خولەکی یارییەکە کە ئەمە کەمێک هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ترساند بەڵام فریادرەسی بەردەوامی یانەکە و ئامێری گۆڵ تۆمارکردن ڕۆناڵدۆ دووەم گۆڵی لە ٧٥ تۆمارکرد کە بەو گۆڵە ژمارە گۆڵەکانی گەیاندە ٤1 گۆڵ و ژمارە پیوانەییەکی وەرزی ڕابردووی خۆی شکاند کە گۆڵکاری یەکەمی لالیگایە لە مێژوودا . پاشان لە خولەکی ٨١ کەریم بنزیمە گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆمارکرد و هێندەی تر خۆشی و شادی بەخشییە هاندەرانی یانەکەی .
بەم سەرکەوتنە ڕیاڵ مەدرید بەشێوەیەکی کاتی ژمارەی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بەرشلۆنە بەرزکردەوە بۆ ٧ خاڵ .
yariga