تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

[center]http://www.kurdistantv.net/files/articles/large/160412045622.jpg

KTV ...
     

لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ ئاشكراى كردووه‌ ، كه‌ زیاتر له‌ نیوه‌ى به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌ڕنێت له‌ جیهاندا تۆڕی جالجالۆكه‌ به‌كارده‌هێنن بۆ گه‌ڕان به‌ دواى زانیاریه‌كان و هۆیه‌كانى دڵدانه‌وه‌و خولیا .

ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌ كه‌ له‌سه‌ر زیاتر له‌ 19 هه‌زار هه‌رزه‌كار له‌ ژماره‌یه‌ك ولاتى وه‌كو ولاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاو ئه‌رژه‌نتین و سویدو ژاپۆن و هندستان و ڕوسیا ئه‌نجام دراوه‌ ، كه‌ 57% له‌ به‌شداربووان مالپه‌ره‌كانى ئه‌لیكترۆنى بۆ گه‌ڕان به‌دواى هه‌وه‌س و هۆیه‌كانى ترى دڵدانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنن .

هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى ئینته‌ڕنێت له‌و ولاتانه‌ى لێكۆلینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ ژه‌ماره‌یان ده‌گاته‌ 24 ولات ، له‌ پله‌ى پێشه‌وه‌ توركیا دێت كه‌ 72%ى مالپه‌ره‌كانى ئه‌لیكترۆنى بۆ گه‌ڕان به‌دواى هه‌وه‌س به‌كارده‌هێنن ، به‌لام له‌ ولاتى سعودیا ته‌نها 35% به‌كارى ده‌هێنن .

كیرین گوتفراید به‌رێوه‌به‌رى لێكۆلینه‌وه‌ له‌ ئیبسۆس گلۆبال بابلیك به‌ ئاژانسی ڕۆیته‌رزى ڕاگه‌یاند ، كه‌ ئینته‌رنێت شوێنى كارو بازرگانیه‌ ، پێش ئه‌وه‌ى شوێنى دڵدانه‌وه‌ بێت .

هه‌روه‌ها له‌ نێوان ولاتانى تردا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى چڕ گرنگى به‌ ئینته‌رنێت ده‌ده‌ن ، هه‌ر یه‌ك له‌ ولاتانى چین و مه‌جه‌ر و ژاپۆن و كوریاى باشوورو سوید ده‌گرێته‌وه‌ ، له‌دواى ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له‌ ئیسپانیاو به‌رازیل و مه‌كسیك دێن كه‌ كه‌مترین ئینته‌ڕنێت به‌كارده‌هێنن .

له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ نزیكه‌ى 27%ى خه‌لك ئینته‌ڕنێت به‌كارده‌هێنن بۆ گه‌ڕان به‌دواى دڵدانه‌وه‌ى یارى و گه‌مه‌كان ، وه‌ 13% مالپه‌رى گه‌مه‌كان به‌كارده‌هێنن . 


[/center]