زۆر سوپاس گیانه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چیرۆكی سی ویه‌ك(پێنج ئامۆژگاری یه‌كه‌ی یه‌حیا) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس گیانه
DAST XOSH XWNDMAWA
چیرۆكی سی ویه‌ك
(پێنج ئامۆژگاری یه‌كه‌ی یه‌حیا)
حارسی ئه‌شعه‌ری (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆی گێڕاینهوهو فه‌رمووی خوای گه‌وره فه‌رمانی به (یه‌حیای كوڕی زه‌كه‌ریا) كرد كه پێنج ئامۆژگاری هه‌ن پێویسته به‌نی ئیسرائیلییه‌كانی لێ ئاگادار بكاته‌وه‌و خۆشی جێ به‌جێیان بكات.
(عیسای كوڕی مریه‌م) چووه لای یه‌حیاو پێی فه‌رموو خوا پێنج ئامۆژگاری پێ ڕاگه‌یاندوویت كه به به‌نی ئیسرائیلییه‌كانی ڕابگه‌یه‌نیت جا یان بۆ خۆت ئه‌و كاره بكه یان لێم گه‌ڕێ با من پێیان بڵێم. یه‌حیاش فه‌رمووی ئه‌گه‌ر تۆ پێش من پێیان بڵێیت له‌وه ده‌ترسم خوا سزام بدات و زه‌وی قووتم بدات ئیتر خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌موو له (بیت المقد‌س) دا كۆكرده‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌مزگه‌وته‌كه ته‌واو پڕببوو، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكه كه‌له‌سه‌ر دیواره‌كان دانیشتبوون پاشان ده‌ستی كرد به ئامۆژگاری كردنیان و فه‌رمووی: خه‌ڵكینه خوا پێنچ شتی پێ ڕاگه‌یاندووم ، له‌سه‌رتانه كاری پێ بكه‌ن و له پێش هه‌مووشتانه‌وه من ده‌بێت كاریان پێ بكه‌م :
یه‌كه‌م: ئه‌وه‌یه ده‌بێت هه‌ر خوا بپه‌رستین و هیچ هاو به‌شێكی بۆ قه‌رار نه‌ده‌ن هه‌ركه‌سێك ئه‌و كاره بكات واته هاوبه‌شی بۆ دابنێ وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه كه به پاره‌و پولی خۆی -ئاڵتوون یان زیو- به‌نده‌یه‌ك بكڕێت و پێ ڕابگه‌یه‌نێت: ئه‌مه ماڵی منه و ئه‌وه‌یش ئیشه‌كه‌مه ده‌بێت ئیش بۆ من بكه‌یت و پاره‌كه‌ش بده‌ی بهمن ئه‌ویش به پێچه‌وانه‌وه چی په‌یدا بكات بیدات به یه‌كێكی تر جا ئایا كامه‌تان پێ خۆشه به‌نده‌كه‌ی كاری وابكات؟ ئه‌و خوایه‌ی ئیوه‌ی دروست كردووه و ڕزق و ڕۆزی پێداون نابێت هاو به‌شی بۆ دابنێین
دووه‌م: فه‌رمانتان پێ ده‌كه‌م نوێژ بكه‌ن و لێ پاشگه‌ز مه‌بنه‌وه
سێ یه‌م:فه‌رمانتان پێ ده‌ده‌م كه ڕۆژو بگرن. ئه‌وه‌ی ڕۆژو بگرێت وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه كه بوخچه‌یه‌كی پڕ(میسكی ) پێ بێت بچێته ناو كۆمه‌ڵێكه‌وه هه‌موویان خه‌ز له بۆنه خۆشه‌كه‌ی بكه‌ن به‌ڕاستی ڕۆژو لای خوا له بۆنی (میسك) خۆشتره.
چواره‌م: فه‌رمانتان پێ ده‌ده‌م كه خێر‌و خێرات بكه‌ن ئه‌وه‌ی ئه‌وه بكات وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه كه دوژمن دیلی كردبێت و هه‌ردووده‌ستی بكه‌نه ملی و به‌گوریس شه‌ته‌كی بده‌ن ئه‌ویش داوایان لێ بكات كه به پاره خۆی ڕزگار بكات ئیتر كه‌م وزۆر چی هه‌بێت بیان داتێ تا خۆی ڕزگار بكات پێنچه‌م: فه‌رمانتان پێ ده‌ده‌م به‌زۆری (زیكری) خوا بكه‌ن ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكات وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه كه دوژمن ڕاوی ئه‌نێت و دوای ده‌كه‌وێتئه‌ویش قهلاَتێكی قایم ده‌دۆزێته‌وه و تیا حه‌شار ده‌دات به‌نده‌ش وایه ته‌نها(زیكر)ی خوایه له‌ده‌ست شه‌یتان ڕزگاری ده‌كات.
ئینجا پێغه‌مبه‌ر (درووی و ه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)فه‌رمووی: منیش پێنچ شتان پێ ده‌ڵێم كه خوا فه‌رمانی پێ كردووم ئه‌وانه‌ش ئه‌مانه‌ن: هه‌میشه له‌گه‌ڵ ڕای زۆرینه‌دابن گوێڕایه‌ڵی سه‌ركرده‌كانتان بن. له فه‌رمانیان سه‌ر پێچی مه‌كه‌ن كۆچ بكه‌ن بۆ چاكه له‌ڕێگای خوادا(جیهاد) بكه‌ن هه‌ركه‌سێكیش به‌قه‌ده‌ر بستێك خۆی له كۆمه‌ڵ دوور بخاته‌وه ئه‌گه‌ر تۆبه نه‌كات له ئیسلام ده‌شۆرێته‌وه و فڕی به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه نامێنێت هه‌ركه‌سێكیش نه‌ریتی (جاهیلیه‌ت) زیندوو بكاته‌وه ئه‌وه ده‌كرێته ده‌سته چیله‌ی دۆزه‌خ عه‌رزیانكرد: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نوێژ‌و ڕۆژووه‌ش بكات ؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ ڕۆژو نوێژه‌كه‌ی دادی نادات ئیوه به‌قسه‌ی خوا بكه‌ن ئه‌و خوایه‌ی ناوی ئیسلامی لێ ناون ، به‌نده‌كانی خوا))
(حدیث صحیح اخرجه الترمذی والنسائی واحمد وابن حبان واحاكم الذهبى)
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چیرۆكی سی ویه‌ك(پێنج ئامۆژگاری یه‌كه‌ی یه‌حیا) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]