ئه‌مه‌ش قوومار به‌داخه‌وه ده‌ست خۆش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » ئه‌مه‌ش قومارچیهكانن » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ئه‌مه‌ش قوومار به‌داخه‌وه ده‌ست خۆش
به‌داخه‌وه:|ده‌س خۆش بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته
باوكێك له‌پێناو پێدانه‌وه‌ی قه‌رزی قوماره‌كه‌ی، به‌زۆر كچه ته‌مه‌ن (13) ساڵییه‌كه‌ی فرۆشت به‌پیاوێكی ته‌مه‌ن (20) ساڵ كه ژن‌و منداڵێكیشی هه‌یه، دوای ئاشكرابوونی ئه‌و كاره‌ساته‌ش، پۆلیس باوكی كچه‌كه‌و ئه‌و پیاوه‌شی كه كچه‌كه‌ی كڕیبوو ده‌ستگیركرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی (وه‌ته‌ن)ی توركی، له‌شاری (ئورفه) له‌باكووری كوردستان باوكێك به‌مه‌به‌ستی پێدانه‌وه‌ی قه‌رزی قومار كه بڕه‌كه‌ی (30) هه‌زار لیره‌ی توركی بوو، كچه ته‌مه‌ن (13) ساڵییه‌كه‌ی به‌دزییه‌وه فرۆشت به‌و پیاوه‌ی كه قهرزدارێتی، دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌دیارنه‌مانی كچه‌كه‌و گوێ نه‌دانی باوكی كچه‌كه به‌و ڕووداوه، دایكی كچه‌كه سه‌رجه‌م بنكه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ئه‌منییه‌كانی توركیا‌و جه‌ندرمه‌ی له‌دیارنه‌مانی كچه‌كه‌ی ئاگاداركرده‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچه‌كه‌كانی توركیادا پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه كرد له‌و ڕووداوه، دواتر له‌گوندێكی توركیا كچه‌كه دۆزرایه‌وه كه لهخێمهیهكدا له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ی كه پێی فرۆشرابوو ده‌ژیا.
پاش ده‌ستگیركردنی باوكی كچه‌كه‌و ئه‌و پیاوه‌ی كچه‌ی كڕیووه، له‌پۆلیس پیاوه‌كه دانی به‌وه‌داناوه كه له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی قهرزهكهی، ئه‌و كچه‌كه‌ی كڕیوه‌ته‌وه‌و وه‌كو ژنی دووه‌میشی هێناویه‌تی، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌ردووكیان له‌پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌رن، چونكه تاوانبارنو ده‌برێنه به‌رده‌م دادگا.
—————————————————————–
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » ئه‌مه‌ش قومارچیهكانن » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]