دةس خؤش ..........
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چیرۆكی سی و حه‌وت(پاداشتی ئارام گرتن له‌سه‌ر بهلاَو موسیبه‌ت) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دةس خؤش ..........
دةس خؤش ..........
[center]چیرۆكی سی و حه‌وت
(پاداشتی ئارام گرتن له‌سه‌ر بهلاَو موسیبه‌ت)
(ان‌س كوڕی بن مالك) ( خوای لێ ڕازبێت )ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی بۆ ماوه‌ی هه‌ژده ساڵی ڕه‌به‌ق (ئه‌ییوب) پێغه‌مبه‌ر(علیه السلام) له‌سه‌ر ئه‌و بهلاَیه توشی ببوو ئارامی گرت هه‌رگیز كارێكی نیشان نه‌دا كهناشكوری پێوه دیار بێت بارێكی وای به‌سه‌ر هاتبوو كه ته‌نانه‌ت خزمه‌كانیشی لێی دوور كه‌وتبوونه‌وه ته‌نها دوو پیاوی براده‌ری نه‌بێت كه زۆر دڵسۆزی بوون ئێواره‌و به‌یانی سه‌ریان ئه‌دا
یه‌كێكیان به‌وی تریان ووت: وادیره ئه‌ییوب تاوانێكی زۆر گه‌وره‌ی كردووه ئه‌وا بۆ هه‌ژده ساڵ ده‌چێت خوا له‌و بهلاَیه ڕزگاری ناكات. كاتێك چوونه لای كابرا خۆی پێ نه‌گیرا ئه‌وه‌ی بۆ باسكرد ئه‌ویش فه‌رمووی: من نازانم ئه‌و چۆن باسم ده‌كات؟ بهلاَم خوا خۆی ده‌زانێت هه‌میشه ئه‌گه‌ر دوو كه‌سم دیبێت له‌سه‌ر شتێك ناكۆك بووبن و سوێندیان به‌ده‌ما هاتبێت ئه‌وا یه‌كسه‌ر گه‌ڕاومه‌ته‌وه ماڵه‌وه‌و كه فارهتم بۆ داون پێم ناخۆش بووه كه‌س سوێند به‌خوا بخوات ، نه‌وه‌ك ڕاست نه‌كات هه‌میشه بۆ ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندن خێزانه‌كه‌ی ده‌ستی ئه‌گرێت و پاشان ئه‌ی خسته سه‌ر جێگاكه‌ی جارێكیان خێزانه‌كه‌ی دواكه‌وت له خواییه‌وه (وه‌حی) بۆ هات:(اركض برجلك هذا مغتسل بارد وشراب)(ص:42) ئیتر خۆی شت و چاك بۆوه ، چاوه‌ڕێی خێزانه‌كه‌ی ده‌كرد كاتێك ژنه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه (ئه‌ییوبی) بینی نه‌ی ناسیه‌وه لێی پرسی: خوا لێت خۆشبێت پێغه‌مبه‌ره نه‌خۆشه‌كه‌ت نه‌دیوه؟ كه‌سم نه‌دیوه وه‌ك تۆ كه له‌و بچێت ده‌ڵێی ئه‌وی ئینجا ئه‌ییوب فه‌رمووی: به‌ڵێ من ئهییوبم (ئه‌ییوب) دوو خه‌رمانی گه‌نم وجۆی هه‌بوو خوا دوو هه‌وری نارد یه‌كێكیان ڕژایه سه‌ر خه‌رمانی گه‌نمه‌كه و هه‌مووی كرد به‌ئاڵتوون ئه‌وی تریشیان ڕژایه سه‌ر خه‌رمانی جۆكه وهه‌مووی كرد به‌زیو به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ردووكیان پڕ بوون))
(حدیث صحیح اخرجه ابن حبان وابو یعلی والبزاز......)
[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چیرۆكی سی و حه‌وت(پاداشتی ئارام گرتن له‌سه‌ر بهلاَو موسیبه‌ت) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]