دةستةكانت خؤش بيت خاتوون
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » گه‌ڕانه‌وه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دةستةكانت خؤش بيت خاتوون
خۆشحاڵ بووم به‌دڵتانه
دەستەکانت خۆش بێت و بەڕاستی زۆر زۆڕ ڕێک و پێک و جوانن
ده‌ست خۆش یاسۆکه زۆر جوان بوو سه‌رکه‌وتو بیت گوڵه گیان:):/
ده‌ست خۆش داده ژالیان سه‌ركه‌وت وبی زۆر جوانه
[center]
[size=20]گه‌ڕانه‌وه
(حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن)
خۆ به ده‌ستییه‌وه، بووکه‌شووشه نیم
تا به که‌یفی خۆی، گه‌مه‌م پێ بکا
ئیدی قه‌ت بۆ لای، ناگه‌ڕێمه‌وه
تازه ناتوانێ، کارم تێ بکا
ئه‌مڕۆ هه‌ر وه‌کوو، هیچ ڕووی نه‌دابێ
هات و باوه‌شێ، گوڵی بۆ هێنام،
وه‌کوو منداڵێ، بۆ کۆشی دایکی
گه‌ڕابێته‌وه، هاته‌وه بۆ لام
به جۆرێ هه‌ستم، تێکه‌ڵ هه‌ستی بوو
گڕی تێ به‌ردام، سیمای شه‌که‌تی
ده‌تگوت کۆتایی، دنیا هاتووه
که فرمێسکم دی، له‌سه‌ر ڕوومه‌تی.
ئه‌وه‌نده‌م زانی، چۆله‌که‌ی ده‌ستم
له‌نێو ده‌ستیدا، ئارام خه‌وتووه
به‌سه‌ر شانی‌دا، تێروپڕ گریام
کێ ده‌ڵێ ڕقم، لێ هه‌ڵگرتووه؟
چه‌ندم گوت ئیتر، ئه‌وم خۆش ناوێ
قینم لێی ده‌بێ و ناچمه‌وه بۆ لای
به‌ڵام ئه‌وینی، هێنده به‌هێز بوو
چوومه‌وه سایه‌ی، دره‌ختی باڵای.
2012/05/14
[/size][/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » گه‌ڕانه‌وه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]