ئه‌مه‌یه ئه‌قڵی حه‌زره‌تی ئيمامی شافيعی ره‌زاو ره‌حمه‌تی خودای له‌سه‌ربێت !
ده‌گێرنه‌وه : هه‌ندێ زانا كه خه‌ڵكی عێراقن زۆر ڕقیان له ئیمامی شافیعی ده‌بێته‌وه چه‌ند فڵت و فێڵێكیان بۆ ڕه‌خساند . چونكه له زانست و زانیاری و خواپه‌رستی دا سه‌روه‌ری ئه‌وان بوو . بۆیه بڕیاریان دا به ئاماده‌بوونی خه‌لیفه‌ی بغداد هارون الرشید چه‌ند پرسیارێكی قورس و گرانی لێ بكه‌ن له پێش چاوی خه‌ڵكی بغداد بكه‌وی ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كان نه‌زانی . هارون الرشیدیش هه‌تا بڵێی ئیمامی شافیعی خۆشویستووه و زۆر ڕێزی لێ دوگرت . زانایه‌كان به هارون الرهشیدیان ووت : ئه‌م پرسیارانه‌ی ئاڕاسته ده‌كه‌ین ده‌بێ تۆش له به‌رامبه‌ری بی كه چۆن عه‌ره‌قی ڕه‌شی پێ دهڕیژین . ئیمامی شافیعی به هه‌موو زانست و ڕه‌وان بێژی خۆی هاته به‌رامبه‌ریان گوێی بۆ پرسیاره‌كان گرت .
پرسیاری یه‌كه‌م : پیاوێك ده‌چیت مه‌ڕێك سه‌ر ده‌بڕی پاشان ده‌ڕواته ده‌رێ بۆ كارێكی خۆی كه گه‌رایه‌وه به خێزان و منداڵه‌كانی ده‌ڵێ ئێوه ئه‌م گۆشته بخۆن له‌سه‌ر من حه‌رامه . خانهوادهكهش ده‌ڵێن له‌سه‌ر ئێمه‌ش .
وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌م : پیاوه‌كه كافره ئه‌م مه‌ڕه‌ی سه‌ربڕیوه له‌سه‌ر ناوی یت و سه‌نه‌م . كه گه‌ڕایه‌وه ماڵێ كوسڵمان بووه گۆشته‌ی له‌سه‌ر حه‌رام ده‌بێ خانهوادهكهش موسڵمان ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌وانیش حه‌رام ده‌بێ .
پرسیاری دووه‌م : دوو موسڵمانی عاقل عه‌ره‌ق ده‌خۆنه‌وه یه‌كیان داركاری ده‌كرێ ئه‌ویتریان داركاری ناكرێت ؟
وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌م : یه‌كیان له‌و موسڵمانانه بلوغی بووه‌و گه‌وره‌یه ئه‌ویتریان منداڵه داركاری ناكرێ ، واتا بلوغی نه‌بووه .
پرسیاری سێیه‌م : پێنج پیاو زینایان له‌گه‌ڵ یه‌ك ئافره‌ت كرد , له‌سه‌ر یه‌كه‌میان كوشتن واجب ده‌بێ , له‌سه‌ر دووه‌میان ره‌جم واجب ده‌بێ , له‌سه‌ر سێیه‌میان داركاری كردن , له‌سه‌ر چواره‌میان نیوه داركاری ( نصف الحد ) پێنجه‌میان هیچی له‌سه‌ر نی یه ؟
وه‌ڵامی پرسیاری سێیه‌م : پیاوی یه‌كه‌م زینا به حه‌لال ده‌زانێ بۆیه به هه‌ڵگه‌ڕاوه داده‌نرێت ده‌بێ بكوژرێت . پیاوی دووه‌م ژنی هه‌یه ده‌بێ ره‌جم بكرێت . پیاوی سێیه‌م ژنی نیه ده‌بێ داركاری بكرێت . پیاوی چواره‌م كۆیله‌یه ( عبد ) نیوه‌ی داركاری له‌سه‌ره . پیاوی پێنجه‌م شێته هیچی له‌سه‌ر نی یه .
پرسیاری چواره‌م : ئیمامێكه نوێژ له‌ناو مزگه‌وت ده‌كات چوار نه‌فه‌ری له‌گه‌ڵ دایه . پیاوێك دێته ژوورێ له‌لای ڕاسته‌ی ئیمام نوێژ ده‌كات, كه ئیمام سه‌لامی لای ڕاسته‌ی دایه‌وه پیاوه‌كه‌ی لای ڕاستی بینی كوشتن له‌سه‌ر ئیمام واجب ده‌بێ داركاری له‌سه‌ر چوار نه‌فه‌ره‌كه واجب ده‌بێ هه‌روه‌ها واجب ده‌بێ ئه‌م مزگه‌وته بڕوخێندرێت ؟
وه‌ڵامی پرسیاری چواره‌م : ئه‌م پیاوه‌ی كه هاته ژوورێ ژنێكی هه‌بوو پیاوه‌كه سه‌فه‌ری كردووه ژنه‌كه‌ی به‌جێ هێشتووه له ماڵی براكه‌ی ئیمامه‌كه ئه‌م برایه‌ی كوشتوه وه وتوویه‌تی ئه‌م ژنه‌ش خێزانی كوژراوه‌كه‌یه یه‌كسه‌ر له‌خۆی ماره ده‌كات . ئه‌م چوار نوێژ خوێنانه‌ش شاهێدیان بۆ داوه . ئه‌م مزگه‌وته‌ش ماڵی كوژراوه‌كه‌یه ئیمامه‌كه بۆ خۆی كردۆته مزگه‌وت ده‌بێت بڕۆخێندرێ
پرسیاری پێنجه‌م : چ ده‌ڵێی سه‌باره‌ت به خزمه‌تكارێك ( كۆیله ) كه ڕابكات له ده‌ست گه‌وره‌كه‌ی ئینجا گه‌وره‌كه‌ی بڵێ ئه‌م خزمهتكارهم ئازاد بێ ئه‌گه‌ر نان بخۆم هه‌تا نه‌یدۆزمه‌وه چۆن ئه‌م تێكه‌و لێكه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌یت ؟
وه‌ڵامی پرسیاری پێنجه‌م : خزمه‌تكاره‌كه به دیاری ده‌دات یه‌كێ له منداڵه‌كانی خۆی نان ده‌خوات پاشان لێی وه‌رده‌گرێته‌وه
پرسیاری شه‌شه‌م : دوو ژن گه‌یشتنه دوو منداڵ ژنه‌كان ووتیان سه‌لامتان لێ بێت ئه‌ی كوره‌كانمان ئه‌ی مێرده‌كانمان ئه‌ی كوری مێرده‌كانمان ؟
وه‌ڵامی پرسیاری شه‌شه‌م : ئه‌م دوو منداڵه كوڕی ئه‌م دوو ژنه بوون هه‌ریه‌كێ له‌م دوو ژنه خۆیان ماره بڕیوه له كوڕی ئه‌وی تر كه‌واته هه‌ردوو منداڵه كوڕیانن و مێردیانن و كوڕی مێردیاننه .
پرسیاری حه‌وته‌م : پیاوێك پیاڵه‌یه‌ك ئاوی هێنا بۆ ئه‌وی بیخواته‌وه نیوه‌ی خوارده‌وه حه‌لال بوو نیوه‌كه‌ی تریش حه‌رام بوو ؟
وه‌ڵامی پرسیاری حه‌وته‌م : ئه‌م پیاوه نیوه‌ی به پاكی خوارده‌وه ئه‌وه حه‌لاله له‌ناو نیوه‌كه‌ی تریش خوێن له لووتی هاتۆته خوارێ كه‌وتۆته ناو ئاوه‌كه‌ی ماوه له‌سه‌ری حه‌رام ده‌بێ
پرسیاری هه‌شته‌م : پیاوێك كیسه‌یه‌كى پرِی دایه خێزانه‌كه‌ى كه سه‌ره‌كه‌ى به‌سترابوو پێى ووت : ده‌بێ به‌تاڵى بكه‌یت به‌مه‌رجێ سه‌ره‌كه‌ى نه‌كه‌یته‌وه و مۆرهكهى نه‌شكێنى و كيسه كه ش نهیدرێنى .......ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌وانه بكه‌یت ته‌ڵاقت كه‌وتبێ ئایا ژنه چۆن چۆنى به‌تاڵى ده‌كات ؟؟؟!!!
وه‌ڵامی پرسیاری هه‌شته‌م : ئه‌م كیسه‌یه پره له‌شه‌كر یان له‌خوێ ژنه‌كه ته‌نها ئه‌ونده ده‌توانی ئه‌م كیسه‌یه له ناو ئاو دابنێ تاكو ئه‌وه‌ى لهناویهتى بتوێته‌وه ئه‌و كاته ته‌ڵاقى ناكه‌وێ !!
پرسیاری نۆیه‌م : ژن و پیاوێك دوو منداڵیان بینی له‌ڕێگادا هه‌ردووكیان ماچ كردن كه لێیان پرسین پیاوه‌كه ووتی : باوكم باپیری هه‌ردووكیان برام مامیانه خێزانم ژنی باوكیانه ژنه‌كه‌ش ووتی : دایكم داپیریانه خوشكم پوریانه ؟
وه‌ڵامی پرسیاری نۆیه‌م : ئه‌م پیاوه باوكی منداڵه‌كانه ئه‌م ژنه‌ش دایكیانه
لێره‌دا هارون الرشید نه‌ی توانی ئه‌م ئازایه‌تیه‌ی ئیمام شافیعی له وه‌ڵامدانه‌ی ئه‌م پرسیارانه بشارێته‌وه پێی ووت : ئه‌ی كوڕی عبد مناف ! به ڕاستی ڕوونت كرده‌وه زانیت ڕه‌وانبێژیت كرد مانات لێك دایه‌وه به ڕه‌وانی زانیت .
ئه‌م ووشانه ده‌ست خۆشی لێ كردنی هارون الرشیدی لێ ده‌ڕوانرێ بۆیه ئیمامی شافیعی فه‌رموی : خوا ته‌مه‌نی أمیری ئیمانداران درێژ بكات , به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه مۆڵه‌ت بفه‌رموون منیش پرسیارێك ئاڕاسته‌ی ئه‌م زانایانه ده‌كه‌م . ئه‌گه‌ر زانیان سوپاس بۆ خوا , ئه‌گه‌ر نه‌یانزانی داوا له أمیری ئیمانداران ده‌كه‌م كه ڕزگارم بكات له شه‌ڕی ئه‌وانه . هارون وتی : فه‌رموو بۆت هه‌یه پرسیار بكه‌یت ئه‌وه‌ی حه‌ز ده‌كه‌یت ئه‌ی شافیعی .
ئیماممی شافیعی به‌رانبه‌ریان وه‌ستا فه‌رمووی : پیاوێك مردووه ( 600 ) درهه‌می له دوای خۆی به‌جێ هێشتووه . خۆشكه‌كه‌ی هیچی له‌م میراته به‌به‌ر ناكه‌وێ ته‌نها درهه‌مێك نه‌بێ . شێوازی ئه‌م دابه‌ش كردنی ئه‌م میراته چۆنه ؟ !!
ـــ زانایه‌كان سه‌یری یه‌كتریان كرد نه‌یان توانی وه‌ڵام بده‌نه‌وه , هه‌ریه‌كه‌و له‌لای خۆی عه‌ره‌قی لێ ده‌باری له‌شه‌رمان له‌به‌رامبه‌ر خه‌لیفه , ههرناوچاوانیان ووشك ده‌كرده‌وه . خه‌لیفه ووتی : بۆ بێ ده‌نگ بوون وه‌ڵام بده‌نه‌وه , پاشان ڕووی كرده ئیمامی شافیعی ووتی : ئه‌ی شافیعی خۆت وه‌ڵام بده‌وه و پێیان بڵێ ,
ئیمامی شافعی فه‌رمووی : ئه‌م پیاوه دوو كچی هه‌یه . له‌گه‌ڵ دایكێك و خێزانێك هه‌روه‌ها دوازده برای هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌ك خوشك ... دوو كچه‌كه دوو له‌سه‌ر سێ ( 2 / 3 ) ده‌به‌ن كه ( 400 ) درهه‌مه , دایك یه‌ك له‌سه‌ر شه‌ش ده‌بات كه سه‌د ( 100 ) درهه‌مه ، خێزانه‌كه یه‌ك له‌سه‌ر هه‌شتی ( 1 / 8 ) ده‌بات كه ( 75 ) درهه‌مه , دوانزه بریایهكان ( 24 ) درهه‌م ده‌به‌ن ، ته‌نها یه‌ك درهه‌م ده‌مێنێ ئه‌ویش بۆ خوشكه‌كه‌یه !!!
هارون الرشید ووتی : یاخوا نمونه‌ی تۆ هه‌ر زیاد بێ له خانه‌واده‌ی من . بۆیه دوو سه‌د ( 200 ) درهه‌می پێ به‌خشی , ئیمامی شافیعی هه‌مووی دابه‌شی سه‌ر خزمه‌تكاره‌كانی كۆشكی خه‌لیفه كرد و له‌گه‌ڵ خزمه هه‌ژاره‌كانی
سه‌رچاوه : مئة قصة وقصة لاپه‌ڕه ( 41 )