تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

هةر قةوميك زالم بيت خوايي كةورةش سةرؤكيكي زالميان بو دةنيرى
دةست خوش ماموستا

4

[center][size=24]ده‌ سته‌كانت خۆش مامۆستا بۆهه‌ڵواسینی ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگه‌ له‌ یانه‌ به‌ هیوای به‌ رده‌وامیت ماندونه‌بی[/size][/center]

3

بەڵێ چیرۆک بەسەرهاتی دڵتەزێن زۆرزۆرن ...بە ڵام قسەی پێغەمبەری خوا علیە الصلاة والتسلیم(لکل ظالم مظلوم)..زۆر سوپاس بۆ تۆش هەر بژیت.

2

چیرۆكێكی زۆر كاریگه‌ره‌:|هیوادارم ئه‌و رۆژانه‌مان بیر نه‌چێ قه‌دری ئێستا بگرین،خوایه‌ گیان ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێمه‌ هات به‌سه‌ر كافرش نه‌یه‌ت:|
ده‌سته‌كانت هه‌ر خۆشبن مامۆستا گیان

1

ماڵمان له‌ شـاری كه‌ركـوك له‌ گه‌ڕه‌كی "ئه‌ڵمـاس" بـوو. له‌ بـه‌رواری «١٥/٣/١٩٩٣»دا، له‌ بـه‌رده‌م قوتابخانه‌ی «ئاماده‌یی كوردسـتان ی كـوڕان»دا،كه‌ له‌ دوای ١٩٧٤وه، به‌عسی ڕه‌گه‌زپه‌رست ناوه‌كه‌یـان گـۆڕی به‌«اعـدادیه‌ عبـدالملك»دواتـر به‌«اعـدادیه‌ القـائد صدام» به‌ڵام ئێستا دووباره‌ ناوه‌ ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌«ئاماده‌یی كوردستان».چاوه‌ڕیی

ته‌كـسیم ده‌كرد،ئۆتۆمبیلیكی سـۆپه‌ری تایبه‌تی" كه‌سـی" وه‌ستا پیـاوێكی ئه‌سمه‌ری تێدابـوو، ته‌مه‌نی له‌ ده‌وری سی و شه‌ش ساڵ ده‌بوو،به‌زمانی عه‌ره‌بی وتی بۆ كوێ ده‌ڕۆیت ؟وتــم بـۆ گه‌راجی به‌غدا.وتی ده‌چیت بۆ به‌غدا ؟ وتم به‌ڵێ.وتی من ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ به‌غـدا،ئه‌گه‌ر حه‌زده‌كـه‌ی له‌گه‌ڵ مندا بێیت فه‌رمـوو سه‌ركه‌وه‌،منیش سه‌ركـه‌وتم ــ ئـه‌و كاتـه‌ و ئێستاش هه‌ندێ خاوه‌نی ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی بۆیان هه‌ڵكه‌وێت كاری ڕه‌ش ده‌كه‌ن و نه‌فه‌ر بارده‌كه‌ن.

له‌ ڕێگادا وتی من ده‌زانم كه‌ تۆ كـوردیت..منێش وتـم به‌ چـیدا ده‌زانیت؟ به‌وه‌ی كه‌ ڕه‌نـگه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌م كه‌موكوڕیی هه‌یه‌،یا وه‌كو كورد ده‌ڵێ:"عه‌ره‌بییه‌كه‌م دووكـه‌كه‌ڵ ده‌كـا؟ "وتی نه‌ كـاكه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ت زۆر باشه‌ وهیـچ عـه‌یبی نـییه‌، بـه‌ڵام له‌ سـیماتا دیـاره‌ كه‌ كـوردی، به‌وه‌ش كه‌ له‌ ئه‌ڵـماس سه‌ركه‌وتـی  ده‌زانـم كه‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ گه‌ڕه‌كـێكی  كـوردنـشینه‌.. لــه‌ قسه‌كانیدا بۆ ئه‌وه‌ چــووم كه‌ شاره‌زای كه‌ركوك بێت..ئێنجا وتی ده‌زانم كه‌ ئێوه‌ی كورد له‌ لایه‌ن ئێمه‌ی عه‌ره‌بــه‌وه‌ زۆر سته‌م وغه‌در و ناهه‌قیتان لێـكراوه‌‌..ئه‌و زۆڵـم و تاوانـه‌ی كه‌ له‌به‌رچاوی خۆمــدا له‌ كوردیان كرد، هه‌رگیز له‌ یادم ناچێت..شه‌و و ڕۆژ ‌له‌‌ به‌رچاومه‌ و هه‌ر كه‌ كـوردێكیش ده‌دوێنم هه‌ست به‌ بێویـژدانی و تاوانباری و دڕنـده‌یی حـیزبی به‌عـس ده‌كه‌م كه‌ خـۆم ئه‌ندامێك بووم له‌و حیزبه‌دا، له‌و كـاته‌ی ئه‌م قسـانه‌ی ده‌كـرد چــاوه‌كانی پـڕ ببوون له‌ فرمێسك..من له‌ سه‌ره‌تادا له‌ قسه‌كانی سه‌رم سوڕما،كه‌ عه‌ره‌بێك وا به‌ ڕاشكاوی

قسه‌بكات..لێی به‌گومان بووم،له‌ دڵی خۆمدا وتم ،كێ ناڵێ فــرمێسكه‌كانی تیمساح ئاســایی نین و،كێ ناڵی كابرایه‌كی سیخوڕی به‌عس نییه‌ ؟ له‌و كاته‌دا له‌ دڵـه‌وه‌ په‌شیمان بـووم ،كـه‌ له‌گه‌ڵیدا هاتم،كه‌مێ دڵه‌ڕاوكێم پێ كه‌وت،به‌ڵام هیچ قسه‌یه‌كم نه‌دركان تا ببێته‌ مایه‌ی ترس. درێـژه‌ی به‌ قسه‌كانی دا و وتی: له‌ ساڵی « ١٩٨٨»دا، به‌ پـله‌ی نه‌قــیب بـووم له‌ هـــێزی تایبه‌تی له‌ سـوپای عـێراقـی له‌ شاری كه‌ركه‌كدا، له‌ ژێـر فـه‌رمانده‌ی ڕاسته‌وخـۆی عـه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جـید دا ،ئامیری لیواكه‌شمان سه‌رهه‌نگێك بوو كه‌ تكریتی بووـ نـــاوی نه‌هـێنا ـ لـه‌ هه‌مان كاتیشدا ئه‌ندامێكی حیزبی به‌عس بـووم،جێی باوه‌ڕیان بووم، ئه‌نفالـێكی زۆریـان هـێنا بۆ سه‌ربازگه‌ی«تۆبزاوه‌»كه‌ له‌ خوار كه‌ركوكه‌وه‌یه‌،كه‌ له‌ هه‌موو چه‌شنێكی تێدا بوو. ژن، پیاو، منداڵ لاو،پیر، نه‌خۆش،كه‌ هـه‌ر هه‌موویان كورد بـوون و گوندشینه‌كان بـوون، ڕۆژێكیان، كومه‌ڵـێك لـه‌و خـێزانانه‌ خرانه‌ چه‌ند پاسێكه‌وه‌ و هـێزێكی ئاماده‌كـراو، بـه‌شـێك له‌ هیزه‌كه‌ی ئێمه‌شی به‌ركه‌ت،منیشیان له‌گه‌ڵـدا بـوو، وه‌كو حیمایه‌،به‌ره‌و باشووری عێراق كه‌وتینه‌ ڕێ بۆ ڕۆژی دوایی له‌ بیابانی خـوارووی عـێراقدا ـ ناوی شوێـنه‌كه‌ی نه‌هـێنا ـ له‌ شوێنێكی چۆڵ وهۆڵدا، به‌ شۆفڵ چه‌ند چاڵێكی درێژ و كه‌مێ قووڵ هه‌ڵكه‌ندرابوون..من تـا ئه‌و كاته‌ به‌زه‌ییم به‌ كـورد دا ناهاته‌وه‌،له‌وێدا زانیم كه‌ هه‌موویان ده‌كوژرێن و،ده‌خرێنه‌ ئه‌و چاڵانه‌وه‌،ئه‌وه‌ی كه‌ له‌و كاته‌ و له‌و شوێنه‌دا ویژدانی منی هه‌ژاند و موچڕك و ته‌زووی به له‌شما هێنا،دیمه‌نی ئافره‌تێكی گه‌نج بوو،كه‌ منداڵێكی كـوڕی زۆر جوانی به‌ باوه‌شه‌وه‌بـوو، ته‌مه‌نی ساڵ ونیوێك ده‌بوو،منداڵه‌كه‌ سه‌یری منی كرد و ‌پێده‌كه‌نی،سۆزو هه‌ستمی جـوڵاند، منداڵه‌كه‌م له‌ دایكی وه‌رگرت و كردمه‌ باوه‌شم و ده‌سته‌ جـوانه‌كانی كـرده‌ مـلم و پـێده‌كه‌نی، تێروپڕ ماچیم كرد ..مـن ئه‌و كـاته‌ ده‌ ساڵ بوو ژنـم هێنابوو،به‌ڵام منـداڵمان نه‌بـوو.له‌ دڵـی خـۆمدا وتـم، بـۆ ئـه‌م منداڵه‌ جوانه‌ بۆ خومان نه‌به‌مه‌وه‌، به‌ڵام چـۆن بـیشارمه‌وه‌؟ وتــم داوا له‌ ئامـیره‌كـه‌م ده‌كـه‌م ، بـه‌ ڕاشكاوی مه‌سه‌له‌ی منـداڵ نه‌بـوونمانی تـــێده‌گه‌یه‌نـم، له‌وانـه‌یـه‌ ڕازی بێـت، منداڵه‌كه‌م بـه‌ باوه‌شه‌وه‌ بوو،چوومه‌ لای و تێم گه‌یاند، بڕوا بكه‌ چی جنێـوێكی ناشیریـن و قێـزه‌وه‌ن هـه‌یه‌ كه‌ له‌ هیـچ فـه‌رهه‌نگێكدا نیـن، پێی دام، ئینجا تفێكیشی لێكردم، وتی ده‌ته‌وی منداڵی عوسات به‌خێوبكه‌یت؟بۆ ناچیت تووتكه‌ سه‌گێك بكه‌ی به‌منداڵ خـۆتان؟ په‌لاماری دام و منداڵه‌كه‌ی له‌ باوه‌شم ڕاپسكان، ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌ركرد و به‌ به‌رچاوی مـن و دایكی منداڵه‌كه‌وه‌ دوو فیشه‌كی به‌ ناوچه‌وانی منداڵه‌كه‌وه‌ نا و هه‌ڵیدایه‌ نـاو چاڵه‌كـه‌وه‌،چه‌ند فیشه‌كیش له‌ ده‌مانچه‌كه‌یدا مابوون نایه‌ ناوچه‌وانی دایكی منداڵه‌كه‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌شی له‌ منیشدا وتی،حیسابی تۆش له‌دواوه‌یه‌..له‌ دڵی خۆمدا وتم بڕوا ناكه‌م تا ئێستا جووله‌كه‌ تاوانی وایـان له‌ فه‌له‌ستینییه‌كان ‌كردووبێ.كه‌ ئه‌و تاوانه‌م بۆ ژنه‌كه‌م گێڕایه‌وه‌ تا یه‌ك هه‌فته‌ هه‌ر ده‌گریا، به‌ شه‌رمه‌زارییه‌وه‌ ده‌ڵێم عه‌ره‌بم ـ له‌م كاته‌دا فرمێســك به‌ ڕوومه‌ته‌كانـیدا شـۆڕه‌وه‌بـوون ـ منیش كۆنترۆڵی خۆم پێ نه‌كرا و زه‌نگوڵ زه‌نگوڵ فرمێسكم ده‌ڕشت، پێی وتم كاكه‌ داوای‌ لێبووردنت لێده‌كه‌م، كه‌ برینتانم كولانه‌وه‌،ده‌زانم كه‌ چیرۆكی له‌مه‌ش جه‌رگبڕترتان هه‌یـه‌، به‌ڵام ئه‌م تاوانه‌ له‌ به‌رچاوی خۆمدا ڕوویدا..بۆیـه‌ هه‌میشه‌ جـوانی و پێـكه‌نینی ئـه‌و منـداڵه‌ كورده‌ و،دڵـڕه‌قی و بێبه‌زه‌یی و بـێویژدانی ئه‌و ئامـیر لیوایه‌م له‌به‌رچاوه‌، بـڕوابكه‌ له‌ هـه‌ر كوردێك كه‌ دڵنیابم ،ئه‌و تاوانه ‌و ئه‌و كۆشتنه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌ی بۆ ده‌گێڕمه‌وه‌،چونكه‌ تا ڕاده‌یه‌ك هه‌سـت به‌ ئاسووده‌یی ویژدانـم ده‌كه‌م..ئینجا وتی ئامـیره‌كه‌شمان هه‌ڕه‌شـه‌كه‌ی هـێنایه‌ دی، دوای كه‌متر له‌ مانگێك له‌ سوپا و له‌ حیزبیشدا ده‌ركرام،بڕوام پێ بكه‌ خۆشترین مـژده‌ بوو به‌لامه‌وه‌..سه‌د نه‌فره‌تم له‌به‌عس كرد..هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ دوو مه‌ڕم كرده‌ خـێر كه‌ ڕزگاربوو‌. ئێستاش دووكانێكی فرۆشتنی تایه‌ی ئۆتۆمبیلم هه‌یه‌ له‌ به‌ غدا،دوو سێ هه‌فته‌ جارێك .دێـم له‌ كه‌ركوك پیكاپێك تایه‌ ده‌كڕم و له‌ به‌غدا ده‌یفرۆشم.ئاشنای كوردیشم زۆرن له‌ كه‌ركوك، له‌ ساڵی هه‌شتا و نۆش خۆم و خیزانه‌كه‌شم حه‌جیشمان كرد..كاكه‌ وتمان وا ئـێوه‌ كـوردن، خۆ «كوێتی»یه‌كان عه‌ره‌بن،چییان به‌وانیش نه‌كرد،تاڵانی، دزی، ئه‌تـكردنی  كچـه‌كانیان، به‌ڵام ڕۆژێك دێت، كه‌ باچی ئه‌م هه‌موو تاوانه‌یان بده‌نه‌وه‌..»لێره‌دا قسه‌كانی ته‌وابـوو،دوو سێ جار وتی :«كاك ببوره‌ كه‌دڵتم سه‌غڵه‌ت كرد.» من له‌ دڵی خۆمه‌وه‌ وتم وه‌كو مـن له‌و دڵنیا نه‌بووم، ئه‌ی ئه‌و چۆن وێرای ئه‌و قسانه‌ بۆ من بكات.ئه‌گه‌ر ماوه‌ی به‌ ده‌مه‌وه‌ بووایه‌ له‌وانه‌بوو كه‌ خۆم پێ كونترۆڵ نه‌كـرایه‌ و، ئه‌وه‌ی له‌ دڵـما بـڵقی ده‌دا  بۆێـم هه‌ڵبڕشتـایه‌..

كه‌ گه‌یشتینه‌ شاری به‌غدا،پاره‌م ده‌رهێنا و وتم  فه‌رموو هه‌قی خۆت هه‌ڵگره‌،به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ وتی كاكه‌ ئه‌وه‌ به‌ ڕاسته‌، من بۆ كرێ تۆم هه‌ڵنه‌گرت،وه‌كو وتم زانــیم كه‌ كـوردی بـــۆیه‌ وه‌ستام و هه‌ڵتم گرت ،پاره‌كه‌ت هه‌ڵگره‌..پێم خۆشه‌ بچینه‌ دوكانه‌كه‌م و پێكه‌وه‌ نان بخۆین، منیش سوپاسیم كرد و تم به‌ په‌لم و ئیشم هه‌یه‌..ئه‌وه‌شم پێ وت هیـوادارم پێـكه‌نینه‌كه‌ی ئه‌و منداڵه‌ كورده‌ جوانه‌مانت له‌ یاد نه‌چیت، كه‌ یه‌كـێكه‌ له‌ هــه‌زاران مـنداڵی جـوانی ترمــان، كه‌ به‌ ناهه‌ق كوژران یا به‌ بێ دایك و باوك و به‌ سه‌رگه‌ردانی و بێ ده‌ره‌تانی ماونه‌تـه‌وه‌.ش

خوێنه‌رانی دڵسۆزی كوردمان: ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ خوێنتانه‌وه‌..چیرۆكێكی هـه‌ڵبه‌سترا و داڕێژراو نییه‌..به‌ڵكو یه‌كێكه‌ له‌ هه‌زاران تاوان كه‌ به‌عسی وعه‌ره‌به‌ شۆڤێنییه‌كان به‌رانـبه‌ر به‌ گه‌لی كوردمان ئه‌نجامیان دا‌ون، ئه‌وه‌تا كۆنه‌ ئه‌فسه‌رێكی به‌عسی،چه‌ند ده‌كات وێـژدانی ئاسووده‌ نابێت و ئه‌و تاوانانه‌، ئه‌و ناهه‌قیانه‌ ،ڕۆژانه‌ وه‌كو مێرده‌زمه‌ دێته‌ به‌رچاوی نایه‌ڵی به‌ ئاسووده‌ی سه‌ربنێته‌وه‌ ،نه‌فره‌ت له‌ خۆشی ده‌كات وه‌كو عه‌ره‌بێك ،كه‌ نامه‌ردانه‌ ده‌ستیان به‌ خوێنی كوردی بێ تاوان سووره‌، من ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆنه‌ ئه‌فسه‌ره‌ بۆی باسكردم، به‌ گوێی خـۆم گوێم  لێیبوو ئه‌وه‌م بۆ گێڕاونه‌ته‌وه‌..ئه‌گه‌ر بوایه‌ له‌و كاته‌دا جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌م ببوایه‌ و لێی به‌ترس و گومان نه‌بوومایه‌ و پرسیاری شوێنی كوشتنی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ كورده‌م لێبكردایه‌، كه‌ له‌نزیكی كام له‌ شاره‌كانی باشووری عێراق ئه‌و تاوانه‌ ئه‌نجامدرا.دیاره‌ بۆ ئه‌مڕۆ ده‌بوو‌ به‌ سه‌ره‌ داوێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌مان..به‌ڵام وه‌كو ده‌ڵین: «مـارانگه‌ســته‌ له‌ خـشپه‌ی گوریسیش ده‌تـرسێ»..


سه‌رچاوه‌ : رێگای كوردستان