تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

سوباس بؤئيوه
ئيشالا جامي فيفا به ده ست دينيتو 
له لايه ن فييفاشه وه  داني بيداده نريت

7

SanyNaseh نووسی:

هــیــوا دارم له‌ جـامی ڤیڤــا شتێك بكــات

6

ده‌ست خۆش کاکه‌ لاس . . .
هیوادارم له‌م نزیکانه‌ (فیفا) ددان به‌ هه‌ڵبژارده‌ی کوردستاندا بنێت ، زۆر جار ئه‌وه‌ی به‌ سیاسه‌ت ناکرێت له‌ ڕێگای وه‌رزس ده‌کرێت.

5

ده‌ست خۆش برام

4

كاك كؤسره ت  هؤكاره كه ي ئه وه يه ........ كوردستان  تا ئيستا نه بووه به  هه لبزارده يه كي فه رمي
وه له لايه ن فيفاوه داني بي نه نراوه ... به لام سه رؤكي يه كيتي تؤبي بي كوردستان زؤر هه ولده دات كوردستان
ببيت به هه لبزارده يه كي فه رمي ....
ماوه يه كيشه له كه ناله  كان باسي ئه وه ده كه ن   كه كوردستان زيكه كه به فه رمي بناسريت

3

هــیــوا دارم له‌ جـامی ڤیڤــا شتێك بكــات

2

smile
HALLBZHARDAE KURDISTAN BAS LA KATE DAWRYAKAN DADAMAZRET DAST XOSH

1

ئەمڕۆ پێنجشەم هەڵبژاردەی كوردستان لە تۆپی پێ دەگەڕێتەوە هەولێر دوای ئەوەی لە پاڵەوانیەتیی ناودەوڵەتیی تۆپی پێی فەڵەستین، خەڵاتی پلەی سێیەم و خەڵاتی تیپی نموونەیی بەدەست هێنا.

لە هۆڵی هوتێل مۆڤینپیك لە شاری رامەڵا لە فەڵەستین، دوێنێ لە خەڵاتی پلەی سێیەمی پاڵەوانیەتیی ناودەوڵەتیی فەڵەستین پێشكێش بە هەڵبژاردەی كوردستان كرا، هاوكات جگە لە بەخشینی میدالیا بە تەواوی تیپەكە، خەڵاتی باشترین تیپی نموونەییش دوای بەدەستهێنانی پلەی سێیەم و خەڵاتی نموونەیی هەڵبژاردەی كوردستان ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە هەولێر


هەڵبژاردەی كوردستان سێشەم لە قۆناغی پێش كۆتای پاڵەوانیەتییەكە بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ بە هەڵبژاردەی توونس دۆڕا و نەیتوانی بگاتە یاریی كۆتا، هاوكات هەڵبژاردەی فەڵەستین بە بردنەوەی لە ئیندۆنیسیا، گەیشتە یاریی كۆتای پاڵەوانیەتییەكە، كە ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێ.

بەپێی بڕیاری رێكخەرانی خولەكە، هەردوو تیپی كوردستان و ئیندۆنیسیا پلەی سێیەمیان بەركەوت و یاریی دیاریكردنی پلەی سێیەم و چوارەم نایەتە ئەنجامدان، بەڵام خەڵاتی تیپی نموونەیی پێشكێش بە هەڵبژاردەی كوردستان كرا بەهۆی ئەوەی ئاستێكی جوانی پێشكێش كرد و یاریی پاكی ئەنجام دا و كەمترین كارتی زەردی وەرگرت لە پاڵەوانیەتییەكەدا.

جێی باسە دوای تەوابوونی رێوڕەسمی خەڵاتەكان، شاندی هەڵبژاردەی كوردستان شاری رامەڵای بەجێ هێشت و گەڕایەوە عەممانی پایەتەختی ئوردن و ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە هەولێر.

هەڵبژاردەی كوردستان بۆ یەكەمجار بەشداریی پاڵەوانیەتییەكی ناودەوڵەتیی رەسمیی كرد كە لەژێر ناوی “لە نسكۆوە بۆ دەوڵەت” رێك خرابوو و تیایدا 9 هەڵبژاردە بەشدارییان كرد و بەسەر سێ گرووپدا دابەش كران.

هەڵبژاردەی كوردستان لە قۆناغی یەكەمدا توانی بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ لە مۆریتانیا بباتەوە و پاشان لەگەڵ ئیندۆنیسیا بە 1-1 گۆڵ بەرامبەر بوو، بە پلەی یەكەمی گرووپەكەیشی بۆ قۆناغی پێش كۆتا سەركەوت و لەوێشدا دوێنی بە 1-2 گۆڵ بە توونس دۆڕا.

پاڵەوانیەتییەكە بۆ جاری دووەمە رێك دەخرێ و ئەمجارە لە 13ی ئەم مانگە دەستی پێ كرد و سبەی بە كۆتا دێ، تا ئێستە هەڵبژاردەی كوردستان خاوەنی گەورەترین سەركەوتنە لە پاڵەوانیەتییەكە، كە بردنەوەی بوو لە مۆریتانیا بە 3-1 گۆڵ.

http://www.kurdupload.com/images/L7ypdwA1337855108/______.jpeg

سه رجاوه ........ياريكانيت