تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت

7

[center][size=24]الله‌ أكبر ألله‌ أكبر
ربنا أتنا فی الدنیا حسنة وفی الأخرة حسنة وقناعذاب النار
[/size][/center]

6

هه‌ربژیت کاک حسێن گیان ، ده‌سته‌کانت خۆش به‌رده‌وامبه‌ له‌ دانانی بابه‌تی ئاوا به‌ سود.

5

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت

4

ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌ حوسێن به‌ته‌واوی خوێندمه‌وه‌ زۆر به‌سووده‌ هیوادارم به‌رده‌وام بی

3

ده‌ست خۆش براکه‌م زۆر به‌ سود بوو
خوا پاداشتت بداته‌وه‌

2

smile
DAST XOSH KAK HUSSIN XWENDMWA

1

[center]چیرۆكی سی و هه‌شت
(به‌زه‌یی و به‌خشنده‌ یی خوا له‌ رِۆژی قیامه‌تدا)
ئه‌بو سه‌عید خودری( خوای لێ ڕازبێت )ده‌فه‌رمووێت:چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) لێیان پرسی ئایا ئێمه‌ له‌ڕۆژی قیامه‌ت دا ده‌توانین خوای گه‌وره‌ ببینین؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: (به‌ڵێ ئایا كه‌س هه‌یه‌ بتوانێت ڕێگه‌ی ئه‌وه‌تان لێ بگرێت كه‌ خۆر ببینن له‌كاتی نیوه‌ڕۆی ڕۆژێكی بێ هه‌ورو سایه‌قه‌دا؟ یان نه‌هێڵێت سه‌یری شه‌وی مانگی چوارده‌ بكه‌ن له‌شه‌وێكی سایه‌قه‌دا ووتیان نه‌خێر پێغه‌مبه‌ر( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش كه‌س ناتوانێت ڕێگای ڕاستی خواتان له‌ڕۆژی قیامه‌تدا لێ بگرێت هه‌ركه‌س چی ده‌په‌رستێ با بیپه‌رستێ، به‌لاَم له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ر كه‌سێك كه‌ له‌بری خوا په‌رستی بت و هه‌یكه‌له‌كانی تر ی په‌رستبێ ئه‌وا یه‌كسه‌ر فڕێ ده‌درێته‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌ ته‌نها خواپه‌رسته‌كان به‌چاك وخراپه‌وه‌ ده‌مێننه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گاورو جووله‌كانه‌ی كه‌ ئاینه‌كه‌یان گۆڕیوه‌ بانگی جووله‌كه‌كان ده‌كه‌ن و لێیان ده‌پرسن ئیوه‌ چیتان په‌رستوه‌؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئێمه‌ (عوزه‌یر)ی كوڕی خوامان په‌رستووه‌ ئینجا پێیان ده‌ڵێن ئێوه‌ درۆتان كردووه‌ خوا ڕۆڵه‌و ژن ومناڵی نیه‌ ئێستا چیتان ده‌وێت؟ ده‌ڵێن تینوومانه‌ ئاومانه‌و ئاومان ده‌وێت به‌گاڵته‌كردنه‌وه‌ پێیان ده‌ڵێن جا بۆ ناخۆنه‌وه‌!! ئیتر به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاو ده‌نرێن و به‌سه‌ر یه‌كا ده‌كه‌ونه‌ ناوی ئینجا بانگی گاوره‌كان ده‌كه‌ن و له‌وانیش ده‌پرسن ئه‌ی ئیوه‌ كێتان په‌رستووه‌؟ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئێمه‌ (مه‌سیحی)كوڕی خوامان په‌رستووه‌ . پێیان ده‌ڵێن ئێوه‌ش درۆ ده‌كه‌ن خوا خێزان و ژن ومناڵی نیه‌ ئێستا چیتان ده‌وێت؟ ده‌ڵێن تینوومانه‌ پاشان به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاو ده‌نرێن و به‌سه‌ر یه‌كا ده‌كه‌ونه‌ ناوی.
پاش ئه‌وه‌ی كه‌ته‌نها خواپه‌رسته‌كان به‌چاك وخراپه‌وه‌ ده‌مێننه‌وه‌ خوای مه‌زن به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ، خۆی پشانیان ده‌دات و ده‌فه‌رمووێت:
چاوه‌ڕوانی چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌ركه‌سه‌و شوێنی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كه‌وێت كه‌ په‌رستوویه‌تی ئه‌وانیش ده‌ڵێن خوایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ژاریشمان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ نه‌بووین پاشان ده‌فه‌رمووێت من خواتانم ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئێمه‌ هاوبه‌ش بۆ خوا قه‌رار ناده‌ین ئینجا ده‌فه‌رمووێت ئێوه‌ هیچ نیشانه‌یه‌كی واتان هه‌یه‌ كه‌خوای خۆتان پێ بناسنه‌وه‌؟ ئه‌ڵێن به‌ڵێ ئیتر خوا له‌شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ ده‌رده‌كه‌وێت موسڵمانانه‌ ڕاسته‌كان هه‌موویان به‌(سوجده‌) دادێن پاشان هه‌موان سه‌ریان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن: تۆ خوای ئێمه‌ی وتۆمان په‌رستووه‌ ئیتر پردێك له‌سه‌ر دۆزه‌خ داده‌به‌سترێ و كاتی شه‌فاعه‌ت و پاڕانه‌وه‌ دێت ئه‌سحابه‌ پرسیان ئه‌ی نێراوی خوا پرد چی؟ فه‌رمووی شتێكی لووسه‌ و مرۆڤ لێی هه‌ڵده‌خلیسكێ و ئه‌ملاو ئه‌و لای به‌ قولاپی ئاسن و دڕكاوی (له‌و جۆره‌یكه‌لی (نه‌جد )هه‌یه‌) گیراوه‌ موسڵمانان به‌ چاوتروو كانێك لێی ده‌په‌ڕنه‌وه‌ هی واش هه‌یه‌ به‌برینداری پێیه‌وه‌ هه‌ڵده‌واسرێت و هه‌ندێكیش به‌ر ئه‌بنه‌ خواره‌وه‌ بۆ ناو دۆزه‌خ . پاش ئه‌وه‌ی كه‌ موسڵمانان ده‌په‌ڕنه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ نزاو پاڕانه‌وه‌ له‌ خوا. داوای ڕزگار كردنی ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ربوونه‌وه‌ بۆ ناو دۆزه‌خ و ئه‌ڵێن: خوایه‌! ئه‌وانه‌ وه‌ك ئێمه‌ نوێژ و ڕۆژوو حه‌ج یان ده‌كرد.ئیتر له‌ خوایی یه‌وه‌ ده‌وترێت بڕۆن كێ ده‌ناسن له‌ ئاگر ده‌ریان بهێنن خه‌ڵكێكی زۆر ڕزگار ده‌كه‌ن وعه‌رزی خوا ده‌كه‌ن عه‌رزی خوا ده‌كه‌ن : كه‌س نه‌ماوه‌ له‌ وانه‌ی فه‌رمانی ڕزگارنیانتان دا هه‌موو ڕزگار كران ئینجا ده‌فه‌رمووێت بچنه‌وه‌ كێ به‌قه‌ده‌ر دینارێك یان نیو دینار یان زه‌ڕه‌یه‌ك چاكه‌ی هه‌یه‌ ده‌ربێنن هه‌ر كه‌سێك تۆزه‌ چاكه‌یه‌كی كردبێت ڕزگاری ده‌بێت (ئه‌بو سه‌عید) ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بڕوا ناكه‌ن ئه‌و ئایه‌تی(ان الله‌ لایضلم مثقال ذره‌ وإن تك حسنه‌ یضاعفها ویؤت من لدنه‌ اجرا عضیما)(النساء :40) واته‌: خوا یه‌ك تۆز زوڵم له‌كه‌س ناكات چاكه‌ش چه‌ندقات پاداشتی ده‌درێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا پاداشتی زۆر گه‌وره‌ ده‌دات به‌به‌نده‌كانی ئینجا خوای مه‌زن ده‌فه‌رموێت: فریشته‌كان و پێغه‌مبه‌ران و موسڵمانان شه‌فاعه‌تی خۆیان كردو ئینجا نۆبه‌ی خۆمه‌ ئیتر فه‌رمان ئه‌دات خه‌ڵكێكی زۆر له‌وانه‌ی كه‌هیچ چاكه‌یان نه‌كردووه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خ ڕزگار بكرێن ئه‌وانه‌ وه‌ك كۆڵه‌ و ژیان لێ هاتووه‌ و بوونه‌ خه‌ڵووز له‌ڕوبارێكی به‌هه‌شتدا كه‌پێی ئه‌وترێت ڕووباری ژیان هه‌ڵده‌كێشرێن و سپی ده‌بنه‌وه‌ وه‌ك دوڕ ده‌ دره‌وشێنه‌وه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌به‌(عتقاءالله‌)ناوده‌برێن ئینجا هه‌موو ده‌ڵێن خوایه‌ شتی وات پێ داوین كه‌به‌كه‌ست نه‌داوه‌ ئه‌ویش ده‌فه‌رمووێت له‌وه‌ش زیاترتان ده‌ده‌مێ شتی وا كه‌له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ باشتربێت ئه‌وانیش ده‌ڵێن خوایه‌ چ شتێك هه‌یه‌ له‌وه‌ی پێت داوین باشتر بێت ؟ ده‌فه‌رمووێت ئه‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندی منه‌ كه‌ئیتر هه‌رگیز لێتان ناڕازی نابم))
(حدیث صحیح متفق علیه )

[/center]