تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

لەو شتانەی كە خەڵكی بە ئاسان‌و سادەی دەزانن‌و گوێی پێ نادەن‌و، لەلای خوای گەورەش تاوانێكی گەورەو قەبەیە، بریتی یە لە جل‌و بەرگی درێژو شۆڕ، ئەویش بریتیە لەوەی بەرگەكە ئەوەندە درێژ بێ بگاتە خوار قولەپێ، هەندێ كەس نەك هەر بەرگ‌و پۆشاكەكەی لە خوار قولەپێیەتی بەڵكو دەگاتە زەویەكە‌و، زەویەكەش لەدوای خۆیەوە دەماڵێ.
«أبوذر» لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی:« ثَلاَثَةٌ لاَ يُكَلِّمُهُمْ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلاَ يَنْظُرُ إلَيْهِمْ وَلاَ يُزَكِّيهِمْ: وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ، الْمُسْبِلُ وَالْمَنَّانُ وَالْمُنْفِقُ سِلْعَتَهُ بِالْحَلِفِ الْكَاذِبِ ». رواه مسلم 1/102         
واتە: « سێ كۆمەڵە كەس لە ڕۆژی دوایدا خوای گەورە قسەیان لەگەڵ ناكات‌و بەچاوی ڕەحمەت تەماشایان ناكات‌و لە تاوان پاكیان ناكاتەوە‌و سزایەكی بە ئێشی بۆ داناون: ئەو كەسەی جل‌و بەرگەكەی شۆڕ بێ، ئەوكەسەی شت بەمنتەوە دەدا بە خەڵكی، ئەو كەسەی كەل‌و پەل بفرۆشێ بە سوێندی درۆ »
جا ئەو كەسەی كە دەڵێ‌ درێژی جل‌و بەرگەكەی من بۆ كیبر‌و خۆ بەزل زانین نی یە‌و مەبەستم لوت بەرزی نی یە، ئەوە پاكانەیەكە خۆی بۆ خۆی دەیكات‌و پاكانەكەشی نابەجێیەو وەرناگیرێ.
ئەو هەڕەشانەی كە كراون لە جل‌و بەرگی درێژ گشتی یەو جیاوازی نی یە لە نێوان ئەوكەسەی بۆ مەبەستی خۆ بەزل زانینی بێ یان بۆ ئەو مەبەستەشی نەبێ.
هەروەك فەرمایشتەكەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ڕاستی ئەمە دەسەلمێنێ كە دەفەرمووێ:
« مَا تَحْتَ الْكَعْبَيْنِ مِنْ الْإِزَاڕ فَفِي النَّاڕ ». رواه الإمام أحمد6/254وهو في صحيح الجامع5571       
واتە: « ئەوەی لە خوار قولەپێوە بێت لە جل وبەرگ، ئەوا لەئاگردایە »
خۆ ئەگەر لە درێژكردنی جل‌و بەرگەكە خۆبەزل زانینی مەبەست بێ، ئەوا سزاو ئازارەكەی توند ترو گەورەتر دەبێ، بەڵگەش ئەوەیە كە لە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم هاتووەو دەفەرموێ:
« مَنْ جَرَّ ثَوْبَهُ خُيَلَاءَ لَمْ يَنْظُرْ اللَّهُ إِلَيْهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ». رواه البخاري رقم 3465
واتە: « هەركەس جل‌و بەرگەكەی شۆڕبكاتەوە بۆ مەبەستی خۆ بەزلزانین، ئەوا خودا لە قیامەتدا تەماشای ناكات»
سزاكەیشی بۆیە گەورەترە چونكە دوو تاوانی كۆكردۆتەوە (تاوانی شۆڕی جل وبەرگ، تاوانی خۆبەزل زانین).
بەرگی درێژ لە هەموو جل‌و بەرگێكدا هەر حەرامە‌و نادروستە:-
هەروەك «عبدالله»ی كوڕی«عمر» لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی:
«الْإِسْبَالُ فِي الْإِزَاڕ وَالْقَمِيصِ وَالْعِمَامَةِ مَنْ جَرَّ مِنْهَا شَيْئًا خُيَلَاءَ لَمْ يَنْظُرْ اللَّهُ إِلَيْهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ». رواه أبو داود 4/353 وهو في صحيح الجامع 2770       
واتە: « جل شۆڕكردنەوە لە شەرواڵ وكراس‌و عەمامەدایە، هەركەسێ لەیەكێ‌ لە مانەدا زیادەڕەوی كرد بۆ فیزوخۆبەزل زانین، ئەوا خوای گەورە لە قیامەتدا تەماشای ناكات »
بەڵام ئافرەتان ڕێیان پێدراوە كە بستێك یان گەزێك لە كراسەكانیان شۆڕتر بێ‌و لە خوار قاچەكانیانەوە بێ، بۆ ئەوەی نەوەكو لەشیان دەربكەوێ بەهۆی (باو وشتی ترەوە) بەڵام دروست نیە چمكی كراسەكانیان ئەوەندە درێژ بێ كە لە سنور دەرچێ، هەروەكو لە هەندێ جل‌و بەرگی بوكێنیدا دەبینرێ، كە بە چەند گەز یان چەند مەتر شۆرەِو درێژەو هەندێ جار لە دواوە كراسەكانیان بۆ هەڵدەگرن.
لة بةهةشت وةركيراوة.