تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

DAST XOSH BRAKAM

3

OMAR نووسی:

دةست خؤش

حياك الله برام خواى كةورة تةمةن دريزت بكات لةسةر حةق.

2

دةست خؤش

1

الحمد لله، والصلاة والسلام على رسول الله، أما بعد
مرۆڤ لە ژیانیدا بەچەندین تاقی كردنەوەدا تێدەپەڕێت، كە تاڕادەیەك خۆی تێیدا خاوەن بڕیارە بچێتە تاقی كردنەوەوە یان نەچێت، بەڵام تاقی كردەوەیەكی تر هەیە كە لەڕاستی دا تاقی كردنەوەیەكی ناچاری یە و هەر دەبێت ئەنجام بدرێت.
لەم تاقی كردنەوەیەشدا سەركەوتوو نابێت مەگەر كەسێك كە ئامادەكاری پێشوەختی بۆ كردبێت و توێشووی بۆ ئامادە كردبێت، بەڵام ئایا ئەم تاقی كردەوەیە چی یە ؟
تاقی كردنەوەیەكی ناوەندی گشتی یە ؟ یان تاقی كردنەوەیەكی بەكالۆریۆس و ماستەر یان دكتۆرایە؟
تاقی كردنەوەیەكە كە خوێندەوار و نەخوێندەوار بەشداری تێدا دەكات، تایبەت نیە بە تەمەنێكی دیار كراوەوە، هەموو كەسێك لە باڵغ بوونەوە دەگرێتەوە تاوەكو مردن، ئەم تاقی كردنەوەیە شوێنی ئەنجام دانی ئەم دونیایە نیە بەڵكو لە دواڕۆژدایە، وەكو خوای پەروەردگار فەرموویەتی: [فَلَنَسْأَلَنَّ الَّذِينَ أُرْسِلَ إِلَيْهِمْ وَلَنَسْأَلَنَّ الْمُرْسَلِينَ] (الأعراف: 6).
واتە: ئینجا سوێند بێت بەخوا بێگومان پرسیار دەكەین لەوانەی كە پێغەمبەران بۆ ڕەوانەكراوە، سوێند بێت بەخوا لە پێغەمبەران دەپرسینەوە(دەربارەی هەڵوێستی خەڵكی).
هەروەها فەرموویەتی: [فَوَرَبِّكَ لَنَسْأَلَنَّهُمْ أَجْمَعِين عَمَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ] (الحجر: 93).
واتە: سوێند بە پەروەردگارت پرسیار لە هەموویان دەكەین بە گشتی لەو كار و كردەوانەی كە دەیانكرد.
هەركەسێك دژایەتی ئیسلام بكات و پێوەی پابەند نەبێت و خەڵكی لێ دوور بخاتەوە ئەوە خوای گەورە پرسیاری لێ دەكات دەربارەی ئەوەی كە كردویەتی، و وە لەسەر ئەوەش لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكات.
خوای پەروەردگار دەفەرموێت: [وَلَتُسْأَلُنَّ عَمَّا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ] (النحل: 93).
واتە: بێگومان پرسیارتان لێ دەكرێت دەربارەی ئەو كارانەی كە ئەنجامتان دەدا.
وە هەروەها فەرموویەتی: [وَلا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً] (الإسراء: 36).
واتە: لە شتێك مەدوێ و شوێنی شتێك مەكەوە كە زانست و زانیاریت دەربارەی نیە چونكە بەڕاستی دەزگاكانی بیستن و بینین و تێگەیشتن هەر هەمووی بەرپرسیارە لێی.
وە هەوەرها فەرموویەتی: [فَاسْتَمْسِكْ بِالَّذِي أُوحِيَ إِلَيْكَ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ (٤٣) وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَّكَ وَلِقَوْمِكَ ۖ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ] (الزخرف: 43-44).
واتە: كەواتە تۆ بێ خەمبە و پابەندی ئەوەبە كە نیگات بۆ كراوە، چونكە تۆ بەڕاستی لەسەر ڕێگایەكی ڕاستیت، بەڕاستی ئەم قورئانە یادخەرەوەیە بۆ خۆت و قەومەكەت، لە ئایندەشدا پرسیارتان لێ دەكرێ دەربارەی.
* ئەی برا و خوشكی لاو:


بزانە كە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی:  [لَا تَزُولُ قَدَمَا عَبْدٍ يَوْمَ الْقِيَامَةِ حَتَّى يُسْأَلَ عَنْ عُمُرِهِ فِيمَا أَفْنَاهُ، وَعَنْ عِلْمِهِ فِيمَ فَعَلَ، وَعَنْ مَالِهِ مِنْ أَيْنَ اكْتَسَبَهُ،وَفِيمَ أَنْفَقَهُ وَعَنْ جِسْمِهِ فِيمَ أَبْلَاهُ] (رواه الترمذي وصححه الألباني).
واتە: هەردوو پێی بەندە لە ڕۆژی قیامەتدا لە شوێنی خۆی لاناچێت تاوەكو پرسیاری لێ دەكرێت دەربارەی:
تەمەنی لە چیدا تەواو كرد؟
وەزانستەكەی كە لە چیدا كاری پێكردووە؟
وە لە ماڵەكەی كە چۆن دەستی كەوتووە و لەچی دا خەرجی كردووە؟
وە دەربارەی جەستەی كە لەچی دا سەرفی كردووە؟
* بیستت برا و خوشكی لاو؟


دەربارەی تەمەنی گەنجی؟ جا وەڵام بدەرەوە، چی دەڵێیت بە پەروەردگارت لە ڕۆژێكدا كە هەموو خەڵكی لە گۆڕەپانی لێپرسینەوەدا ڕادەوەستێنرێت، خەڵكی بە پێی تاوانەكانی خۆیان لە ناو عەرەقدا نوقوم بوون، كەسی وا هەیە تاوەكو لای هەردوو گوێی عەرەق دایپۆشیوە.
* ئەی براو خوشكی لاو


ئایا بیرت لەو ڕۆژە كردوەتەوە كە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی:
[مَا مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ إِلا سَيُكَلِّمُهُ رَبُّهُ تَعَالَى يَوْمَ الْقِيَامَةِ، لَيْسَ بَيْنَهُ وَبَيْنَهُ تُرْجُمَانٌ، فَيَنْظُرُ أَيْمَنَ مِنْهُ فَلا يَرَى إِلا شَيْئًا قَدَّمَهُ، ثُمَّ يَنْظُرُ أَشْأَمَ مِنْهُ فَلا يَرَى إِلا شَيْئًا قَدَّمَهُ، وَيَنْظُرُ أَمَامَهُ فَتَسْتَقْبِلُهُ النَّارُ، فَمَنِ اسْتَطَاعَ مِنْكُمْ أَنْ يَتَّقِيَ النَّارَ وَلَوْ بِشِقِّ تَمْرَةٍ فَلْيَفْعَلْ] (صححه الألباني).
واتە: هەر یەكێك لە ئێوە ئیللا خوای گەورە لەڕۆژی قیامەتدا قسەی لەگەڵ دەكات بە بێ ئەوەی وەرگێڕێك لە نێواندا هەبێت، سەیری لای ڕاستی خۆی دەكات تەنها ئەو كردەوانە دەبینێت كە پێشی خستووە، پاشان سەیری لای چەپی دەكات هەر ئەو كردەوانە دەبینێت كە پێشی خستووە، پاشان سەیری پێشی خۆی دەكات ئاگر پێشوازی لێ دەكات، بۆیە هەركەسێك لە ئێوە دەیەوێت خۆی لە ئاگر بپارێزێت ئەگەر بەلەتە خۆرمایەكیش بێت با بیكات.
* چیت پێش خستووە.....؟ چیت كردووە بۆ ئەو ڕۆژە گەورە.....؟
* ئایا نوێژ و پەرستن و پابەندبوون بەشەرعی خوات پێش خستووە؟
* ئایا ترسان لەخوا و توڕەیی و سزای خوات پێش خستووە؟
* ئایا دڵت چاك كدووە و یەكلات كردووەتەوە بۆ خوا و پاكت كردۆتەوە؟
* ئایا پەیمانت بەخوا داوە كە ئیتر سەرپێچی نەكەی؟
* ئایا پەیوەست بویتە بەسوننەتی پێغەمبەرەكەت (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وە كردووتە بە پێشەوای خۆت؟
* ئایا گوێڕایەڵی دایك و باوكت كردووە بەتایبەت لە كاتی پیربوونیاندا؟
* ئایا پارێزگاریت كردووە لە نوێژ و ڕۆژوو و شەو نوێژ و قورئان خوێندن؟
* ئایا بەشداری دەكەیت و دادەنیشت لەو شوێنانەی كە وانەی شەرعی تێدا دەوترێتەوە بۆ ئەوەی فێری دینەكەت ببیت؟
* ئایا بانگەواز دەكەیت بۆ ئاینی خوا ؟
* ئایا تۆ سوریت لەسەر ئەوەی خوا لە خۆت ڕازی بكەیت؟
پێغەمبەری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرموویەتی:  [ مَنْ خَافَ أَدْلَجَ، وَمَنْ أَدْلَجَ بَلَغَ الْمَنْزِلَ، أَلَا إِنَّ سِلْعَةَ اللَّهِ غَالِيَةٌ، أَلَا إِنَّ سِلْعَةَ اللَّهِ الْجَنَّةُ ] (صححه الألباني)
واتە: هەر كەسێك بترسێت لەسەرەتای شەوەوە بەڕێ دەكەوێت، هەركەسێكیش سەرەتای شەو بەڕێ بكەوێت دەگات بە مەنزڵ و شوێنی خۆی، ئاگاداربن كاڵای خوا زۆر گرانبەهایە، ئاگاداربن كاڵای خوا بەهەشتە.
لە كۆتایدا دەڵێم چیت ئامادەكردووە بۆ ئەو ڕۆژەی كە خوای گەورە دەربارەی دەفەرموێت: [يَوْمَ يَفِرُّ الْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ (٣٤) وَأُمِّهِ وَأَبِيهِ (٣٥) وَصَاحِبَتِهِ وَبَنِيهِ] (عبس: 34- 36).
واتە: ئەو ڕۆژە هێندە ترسناكە برا لە دەستی برای خۆی ڕا دەكات، هەروەها لەدەستی دایك و باوكی، لە دەستی هاوسەر و كوڕەكانی...
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الحَمْدُ للهِ رَبِّ العَالمَيِن، وصَلَى اللهُ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّد، وَعَلَى آلِهِ وَصَحْبِهِ وَسَلَّم.
لة سايتى بةهةشت وةركيراوة.