بريا بة اسرائيل كةوتبا دةست خوش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » ئه‌م رووناكییهى ئه‌م شه‌و له ئاسمانه‌كان بینرا چى بوو » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
بريا بة اسرائيل كةوتبا دةست خوش
بريا بة اسرائيل كةوتبا دةست خوش
بريا بة اسرائيل كةوتبا دةست خوش
بريا بة اسرائيل كةوتبا دةست خوش
[size=16] ماڵپه‌ڕێكی ئیسرائیلی: ته‌نه نامۆكه‌ی ئه‌مشه‌و شكستی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كێكی رووسی بوو
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كێكی كیشوهربڕی به‌سه‌ركه‌وتوویی به ئهنجامگهیاندووه، هاوكات گه‌ردوونناسێكی ئیسرائیلی هۆكاری ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ته‌نه نامۆیه‌ی هه‌مان شه‌و بۆ شكستی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كه ده‌گێرێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌ی (یه‌دیعوت ئه‌حرنوت)ی ئیسرائیلی له ئاژانسی نۆڤۆستی رووسییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاندووه توانویانه ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن له هه‌ڵدانی موشه‌كێكی كیشوه‌ربڕ، له‌ناوچه‌ی ئستراخانی باشووری رووسیاداو ئه‌و ئامانجه‌ش كه له كازاخستان بۆی دیاریكراوه پێكاویه‌تی.
به‌لام ماڵپه‌ڕه‌كه رونیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و موشه‌كه له رێڕه‌وی خۆی لایاداوهو بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه له كاتژمێر 8:45 روناكییهكهی له ئیسرائیل ببینرێت و سه‌دان هاوڵاتی ئه‌و وڵاته به‌و هۆیه‌وه په‌یوه‌ندییان كردوه به هێڵی گه‌رمی فریاكه‌وتنه‌وه، كه رایانگه‌یاندووه ته‌نێكی نامۆی تیشكده‌ریان بینووه.
هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه كه تیشكی ئه‌و مووشه‌كه له وڵاتانی ئیسرائیل‌و ئه‌رمینیاو توركیا‌و قوبرس‌و ئوردن و لوبنان‌و چه‌ند وڵاتێكی تری ناوچه‌كه بینراوه.
پسپۆڕێكی بواری گه‌ردوونیی له ئیسرائیل له‌وباره‌یه‌وه پێشبینیكردوه كه موشه‌كه‌كه له ئاستێكی زۆر بهروبوبێت، هه‌ربۆیه له چه‌ند وڵاتێك تیشكهكهی بینراوه.
موشه‌كه‌كه ناوی (تۆپۆل-ئێم)هو له كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردودا ده‌ستكراوه بهدیزانكردنیو له ساڵی 1994 بۆ یه‌كه‌مجار تاقیكراوه‌ته‌وه[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » ئه‌م رووناكییهى ئه‌م شه‌و له ئاسمانه‌كان بینرا چى بوو » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]