گێمی یه‌كـه‌م : هـه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌ئاست و ئه‌نجـام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا
سـانی نـاصیح / یـاریگـایی هـه‌ولێر
یـاری كـۆتـایی جـامی جیهـانی هـهڵبژاردهكـانی هــهرێمـهكــان " ڤیڤـا " ئـێواره‌ی ئه‌مـرۆ هـه‌ردوو هـه‌ڵبژارده‌ی هـه‌رێمی كـوردستـان و قوبرسی توری روبـه‌روی یه‌ك بوونه‌وه .
روداوهكـانی گێمی یه‌كـه‌می یــارییهكـه:
لهخـولهكــی 10ی یـــارییهكـهدا نــاوبژوانی یـــارییهكـه لێدانێكی سـزای بـۆ هـه‌لبژارده‌ی كـوردستــان گرت یــاریزان هـهڵگورد مـلا محمد تــوانی گــۆڵی یه‌كـه‌م تــۆمـار بكـات و سـهرتــاپـای یـاریگـایی هـه‌ولێری دڵخۆش كـرد ، هوێرشـهكـانی هـه‌ڵبژارده‌ی كـوردستــان به‌رده‌وام بوو تـاله‌خـوله‌كی 33 یـاریزان هــه‌ردی سـامـهند تـوانی گـۆڵی دووه‌م بـۆ كـوردستــان تـۆمـار بكـات . له‌خـوله‌كی 41 هــهڵبژاردهی قوبرسی تـوركی توانی گــۆڵی یه‌كـه‌م تــۆمـار بكات بههـهڵهیهكی یاریزان شێرزاد محمد.
گێمی یه‌كـه‌می یارییه بـه‌ئه‌نجـامی ( 2 – 1 ) كــۆتــایی هــات