زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چیرۆكی چل وحه‌وته‌م(ته‌میمی داری و ڕووداوه‌كه‌ی جه‌ساسه) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
ده‌ستت خۆشبێت برا گیان خوێندمه‌وه ،پێشتریش بیستومه كه یه‌كێ به‌ناوی تمیم بن ئه‌وس داری ده‌جالی بینیوه ،وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) میش تهئیكیدی كردۆته‌وه كه ئه‌مه ده‌جال بووه ،به‌ڵام له ڕیوایهتیتر هه‌یه ده‌ڵێ (ده‌جال) له له ژنێك له دایك ئه‌بێت كه ئه‌م ژنه 40 ساڵ منداڵی نه‌بووه دواتر وه‌صفی ژنه‌كه‌ش ئه‌كات ،من لێره لێم تێك چووه ،به‌هه‌ر حاڵ له‌و ماوه‌یه سه‌فه‌رێكم له پێشه بۆ لای مامۆستا هاوڕێ حمدمین ان شاءالله ئه‌گه‌ر له بیرم نه‌چێت لێی ئه‌پرسم .
[center]چیرۆكی چل وحه‌وته‌م
(ته‌میمی داری و ڕووداوه‌كه‌ی جه‌ساسه)
(عامر بن شراحیل الشعبی)ده‌فه‌رموێت : داوام لهفاتیمهی كچی قه‌یس خوشكی(الضحاك بن قیس)كرد كه‌له (كۆچه‌ره پێشه‌نگه‌كان بوو) ووتم قسه‌یه‌كی وام بۆ بگێڕه‌وه كه‌خۆت له پێغه‌مبه‌ره‌ت (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)بیستبێ و هی خه‌ڵكانی تر نه‌بێت ئه‌ویش ووتی باشه‌و به‌م شێوه‌یه ده‌ستی پێكرد
((كاتی خۆی خێزانی كوڕی موغه‌یره بووم كهچاكترین لاوی قوڕه‌یش بوو له‌یه‌كه‌م غه‌زایی پێغه‌مبه‌ردا شه‌هید كرا چه‌ند كه‌سێك خوازبێنیان كردم ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)بۆ ئوسامه‌ی كوڕی زه‌ید داوای كردم منیش عه‌رزم كرد تۆ گه‌وره‌می بهههركهسیكم بده‌یت ڕازیم فه‌رمووی جاری بچۆره ماڵی(ام شریك) كه‌ئافره‌تێكی نان بده‌و میوان دۆست بوو هه‌میشه ماڵه‌كه‌ی جمه‌ی ده‌هات ووتم : باشه دووایی فه‌رمووی: باشتروایه بچیته ماڵی ( عبدالله بن عمرو بن مكتوم)ی ئامۆزات چونكه ماڵی (ام شریك) خه‌ڵكێكی زۆر ڕووی تێ ده‌كات ده‌ترسم ناڕه‌حه‌ت بێت منیش چوومه ماڵی ئامۆزاكه‌م كاتێك كه (عیده)كه‌م ته‌واو ببوو گوێم له بانگ بوو چووم بۆ مزگه‌وت له‌ڕیزی ژناندا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)نویژم كرد. كهنوێژهكه ته‌واو بوو پێغه‌مبه‌ر(دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)چووه سه‌ر مینبه‌ر و به‌زه‌رده خه‌نه‌یه‌كه‌وه فه‌رمووی كه‌س نه‌ڕوات ده‌زانن بۆ چی كۆم كردوونه‌ته‌وه؟ ووتمان خوا‌و پێغه‌مبه‌ر خۆیان ده‌زانن. ئینجا فه‌رمووی : شتێكی وا له‌ئارادا نیه بهلاَم ده‌مه‌وێت قسه‌كانی (ته‌میم )تان پێ ڕابگه‌یه‌نم ته‌میم پیاوێكی گاور بوو تازه موسه‌ڵمان ببوو شتێكی بۆ گێڕامه‌وه وه‌ك ئه‌و شته وایهكهمن پێم ڕاگه‌یاند بوون ده‌رباره‌ی (ده‌جال) ئه‌وده‌ڵێت: جارێكیان له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی تردا سواری كه‌شتی بووین شه‌پۆلی ده‌ریا بۆ ماوه‌ی مانگێك ئێمه‌ی به‌ناو ده‌ریادا ده‌هێناو ده‌برد تاله نزیك دوورگه‌یه‌كه‌وه له‌نگه‌ری گرت. به‌به‌له‌م چووینه ناو دورگهكهوه . ده‌عبایه‌كی تووكنمان لێ په‌یدا بوو ووتمان تۆ چیت؟ ئه‌ویش ووتی من (جه‌ساسه‌م) ئینجا ووتی: بچنه لای ئه‌و پیاوه كه‌له‌ناو ئه‌و ێهرستگایه دایه‌و حه‌ز له‌زانینی هه‌واڵ ده‌كات به‌په‌له خۆمان گه‌یانده په‌رستگاكه و له‌وێ مرۆڤێكمان بینی كه له‌وه‌و پێش مرۆڤی وا زه‌به‌لاحمان نه‌دیبوو هه‌ردوو ده‌ستی له‌ملی شه‌ته‌ك درابوو وه‌هه‌ردوو قاچی به‌زنجیری ئاسن به‌ڕانه كانیهوهبهسترابوو نه‌وه ووتمان تۆ كێت؟ ووتی ئه‌وه‌نییه گه‌یشتوونه‌ته ئیره؟ ئه‌ی ئێوه چین و له كێوه هاتوون؟ ووتمان ئێمه عه‌ره‌بین ڕووداوی كه‌شتیه‌كه‌مان بۆ گێڕایه‌وه‌و باسی (جه‌ساس)ه مان بۆ كرد كهئیرهی پێشان داین. ئینجا ووتی هه‌واڵی دار خورماكانی(بیسان)م پێ بڵێن ئێستا به‌رده‌گرن ؟ ووتمان به‌ڵێ ووتی: ماوه‌یه‌كی تر به‌ر ناگرن ،ده‌رباره‌ی ده‌ریاچه‌ی(گبریه) پرسی داخۆ ئاوی تیادا ماوه؟ ووتمان به‌ڵێ و ئاوی زۆره ووتی ماوه‌یه‌كی تر ئه‌ویش ئاوی تیا نامێنێت ئینجا هه‌واڵی پێغه‌مبه‌ری پرسی داخوا چی به‌سه‌ر هاتووه ووتمان (مه‌ككه) به‌جێ هێشتووه و ئێستا له (یثرب)ه و عه‌ره‌به‌كان له‌گه‌ڵیا جه‌نگان و به‌سه‌ریاندا زاڵ بوو . وه ئێستا هه‌مووان له فه‌رمانی ده‌رناچن ووتی: كارێكی باشیان كردووه با منیش باسی خۆمتان بۆ بكه‌م من (دهجالم) پاش ماوه‌یه‌كی تر لێره ده‌رده‌چم و به‌ناو زه‌ویدا ده‌سوڕێمه‌وه له ماوه‌ی چل شه‌ودا بێجگه له مه‌ككه‌و مه‌دینه هه‌موو شوێنێك ده‌گه‌ڕێم بهلاَم هه‌ر كاتێك بمه‌وێت بچمه ئه‌و شوێنه فریشته‌یه‌ك بهشمشێرێكی ڕووته‌وه ڕێگام لێ ده‌گرێت .ئینجا پێغه‌مبه‌ر(دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت )فه‌رمووی: من ئه‌م باسه‌م بۆ نه‌كردن ؟ خه‌ڵكه‌كه ووتیان به‌ڵێ ئینجا فه‌رمووی من ئه‌م ڕووداوه‌ی (تهمیمم) پێ خۆش‌بوو چونكه پشتگیری له قسه‌كانی پێشووی من ده‌كات ئه‌وه‌ش بزانن ئه‌و ده‌ریایه یان ده‌ریای (شام) یان ده‌ریای یه‌مه‌نه لای ڕۆژههلاَته))
(فاطیمه) ده‌ڵێت: منیش ئه‌وه‌م هه‌ر له‌بیر ماوه كه پێغه‌مبه‌رم(دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بیستووه .
(حدیث صحیح واخرجه مسلیم وابو داود وابن ماجه وغیرهم)
[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چیرۆكی چل وحه‌وته‌م(ته‌میمی داری و ڕووداوه‌كه‌ی جه‌ساسه) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]