[center]چیرۆكی چل و هه‌شته‌م
جبریل وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ر(دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌هێنێ
(عایشه) دایكی موسڵمانان (خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت سه‌ره‌تایی وه‌حی هاتن بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)له‌شیوه‌ی خه‌وندا بوو هه‌ر خه‌ونێكی بدیایه وه‌ك سپێده‌ی به‌یان ده‌هاته دی پاشان وای لێهات حه‌زی له‌شوێنی چۆڵ ده‌كرد به‌ته‌نها ده‌چووه ئه‌شكه‌وتی(حراء) چه‌ند شه‌وێك ده‌مایه‌وه ئینجا ده‌هاته‌وه ماڵ وتێشووی ده‌برد و ده‌چووه ئه‌شكه‌وته‌كه.. ئیتر فریشته هاته لای و فه‌رمانی پێكرد: بخوێنه ئه‌ویش ووتی من خوێندهوارنیم ئه‌ویش به توندی گوشی تاسێ جار ئه‌مه دووباره بۆوه پاشان ووتی:(إقرا باسم ربك الذی خلق .. خلق الإنسان من علق .. إقرا وربك الاكرم) به‌ترسه‌وه گه‌ڕایه‌وه ماڵ به(خدیجه) ی خێزانی ووت: دامبپۆشه دایان پۆشی پاشان چی ڕوویدا بوو بۆ (خه‌دیجه)ی گێڕایه‌وه ئه‌ویش پێی ووت:تۆ ئه‌و كه‌سه نیت كه خوا ئازارت بدات تۆ سیله‌ی ڕه‌حم به‌جێ دێنیت و باری گرانت له‌سه‌ر شانه و میوان به‌ڕێ ده‌كه‌یت و یارمه‌تی لێ قه‌وماوان ده‌ده‌یت.....
ئینجا (خه‌دیجه)له‌گه‌ڵ خۆیدا بردی بۆ ماڵی (وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفه‌لی) ئامۆزای(وه‌ره‌قه) پیاوێك بوو چوو بووه سه‌ر ئاینی مه‌سیح و به‌نووسینی عیبرانی شتی ده‌نووسی و ته‌واو پیر ببوو چاویشی كوێر ببوو، خه‌دیجه پێ ووت: ئامۆزا! پێم خۆشه گوێ له چیرۆكی ئه‌م برازایه‌ت بگریت ئیتر پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)چی دی بوو بۆی گێڕایه‌وه ئه‌ویش ووتی ئه‌وه(جبریل)بووه كه له‌وه‌وپێش بۆلای (مووسا)ش چووه بریا من نه‌مردمایه ئاگام له‌وه بوایه كه چۆن لێره ده‌ربه ده‌رت ده‌كه‌ن هه‌ممو پێغه‌مبه‌ران وایان ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ كراوه ئه‌گه‌ر من بمپنم یارمه‌تی یه‌كی زۆرت ده‌ده‌م ئیتر زۆری نه‌برد وه‌ره‌قه مرد،و ماوه‌یه‌كیش (وه‌حی)نه‌هات...))
(حدیث صحیح متفق علیه)
[/center]