زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چیرۆكی په‌نجاو کۆتای خه‌وێكی پێغه‌مبه‌ری خوا (د خ)( له‌سه‌ر بێت) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
dastan xosh bet enshalla xwa pshtu panaman bet amin ajmahin [size=16][/size]
ده‌ستت خۆش بیت براکه‌م
خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه
[center][size=24]لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنْتَ مَوْلَانَا فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ[/size][/center]
[center]چیرۆكی په‌نجا
خه‌وێكی پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)
(سمره بن جندب) (خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت:زۆرجار پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)له‌هاوڕێكانی دهپرسیكامهتان خه‌ونی بینیوه؟ هه‌ركه‌س خه‌ونی بدیایه بۆی ده‌گیڕایه‌وه سه‌ر لهبهیانیهك بۆ گێڕانه‌وه فه‌رمووی ((ئیمشه‌و دووكه‌س هاتنه لام وپێان ووتم وه‌ره له‌گه‌ڵمان با بڕۆین منیش له‌گه‌ڵیان ڕۆیشتم پیاوێكمان بینی ڕاكشابوو پیاوێكی تر به‌سه‌ریه‌وه وه‌ستابوو به‌ردێكی به‌ده‌سته‌وه بوو ئه‌ی كێشا به‌سه‌ریا دوو كه‌رتی ده‌كرد و به‌رده‌كه گلۆر ده‌بۆوه ده‌چوو ده‌هێنایه‌وه كه‌سه‌ری ده‌هاته‌وه یه‌ك دیسانه‌وه به‌هه‌مان شێوه بهردهكهیی ده‌كێشایه‌وه به‌سه‌ریا منیش پرسیم:ئه‌مانه چین؟ ووتیان وه‌ره با بڕۆین ئێمه‌ش ڕۆیشتین پیاوێكمان بینی له‌سه‌ر گازی پشت ڕاكشابوو یه‌كێكی تر زنجیرێكی ئاسنی به‌ده‌سته‌وه بوو كهئهی كێشا به‌ده‌موو چاویا هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی پێشه‌وه‌یی ده‌چوونه پشتی سه‌ری كه‌چاك ده‌بووه هه‌مان كرداری دووباره ده‌كرده‌وه كهپرسیم ئهمانهچین؟ ووتیان وه‌ره بابڕۆین ڕۆیشتین... تهنورێكمان بینی پڕبوو له‌پیاوو ژنی ڕووت كهگڕی ئاگره‌كه‌یان بۆ ده‌هات ده‌یان قیژاند ..پرسیم ئه‌وانه چین؟ ووتیان وه‌ره بابڕۆین ڕۆیشتین كه‌گه‌یشتینه سه‌ر ڕووبارێك ئاوهكهیی سوور بوو وه‌ك خوێن پیاوێك مه‌له‌یی تیا ده‌كرد له‌قه‌راغ ئاوه‌كه‌ش پیاوێك به‌ردێكی زۆری خڕكردبۆوه پیاوه مه‌له‌وانه‌كه كهدههاته ده‌ره‌وه ده‌می ده‌كرده‌وه پیاوهكهیی تر ده‌می پڕده‌كرد له به‌رد ئینجا ده‌چووه ناو ئاوه‌كه پرسیم ئه‌مانه چین؟ ووتیان وه‌ره بابڕۆین ڕۆیشتین ..زپیاوێكمان بینی زۆر ناشیرین بوو ئاگرێكی كرابووه به‌ده‌وری خولی ده‌خوارد پرسیم ئه‌مه‌چیه؟ ووتیان بڕۆ ڕۆیشتین... باخێكمان بینی له‌ناو باخهكهدا پیاوێكی زۆر درێژمان بینی چوار ده‌وری به‌مناڵ گیرابوو پرسیم ئه‌مانه چین؟ ووتیان وه‌ره بابڕۆین ..ڕۆیشتین .... دره‌ختێكی ئێجگار گه‌وره‌مان بینی لهجوانیشدا نموونه‌ی نه‌بوو ووتیان وه‌ره پیا سه‌ركه‌وه كهسهركهوتین شارێكمان به‌دی كرد وادروست كرابوو خشتێكی لهئاڵتوون و خشتێكی له‌زیوو بوو كه‌چووینه ناوی جۆره ئادهمیزادێكمان بینی كهلایهكیان زۆر جوان بوو لاكه‌ی تریشیان تابڵێ ی ناشیرین بوو پێان ده‌وتن خۆتان فڕێ بده‌نه ناو ڕووباره سپی یه‌كه‌وه كههاتنهدهرهوه هیچ ناشیرینی یه‌كیان نه‌مابوو ئینجا ووتیان ئێره باخی (عدن)ه ئه‌و خانووه‌ش ماڵی تۆیه كه‌سه‌رم به‌رزكرده‌وه كۆشكێكم بینی ده‌ت ووت هه‌وری سپی یه ویستم بچمه ناوی نه‌یان هێشت ووتیان ئێستا كاتی خۆیی نه‌هاتووه .ئینجا پرسیم ئهوشتانهیی ئه‌مشه‌و بینیمن چی بوون ؟ ووتیان ئێستا كاتی خۆیه‌تی پێت بڵێین :پیاوه سهرشكاوهكه ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌پشت له‌قورئان ده‌كات و نوێژهفهرزهكان دووا ده‌خات. ئه‌وه‌ش كهدهموو چاوی ده‌چووه پشتی سه‌ری ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه كهدرۆیی گه‌وره ده‌كات. پیاوو ژنه ڕووته‌كانی ناو تهنوورهكهش ئه‌وه ئه‌وكه‌سانه‌ن كه‌كاری بێ ڕه‌وشتی ئه‌نجام ده‌ده‌ن .پیاوه‌كه‌ش كهدهورو خولی ئاگرهكهیی ده‌دا ئه‌وه ده‌ركه‌وانی دۆزه‌خه. پیاوه درێژهكهش ئه‌وه ئیبراهیم بوو منالًَه زۆره‌كانیش ئه‌و منالاَنهن كهبهمناڵی ده‌مرن (هه‌ندێك ووتیان :ئه‌ی نێرراوی خوا ئه‌ی مناڵی كافران ؟فه‌رمووی ئه‌وانیش هه‌روه‌ك مناڵی موسڵمانانن )ئه‌وانه‌ش كهلایهكیان جوان ولایهكیان ناشیرین بوو ئه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌له‌گه‌ڵ كرداری باشه‌دا خراپه‌ش ده‌كه‌ن ئیتر خوا ده‌یان بوورێت و لێیان خۆش ده‌بێت ....))
(حدیث صحیح اخرجه البخاری واحمد)
ئاماده کردنی : ڕۆژان ڕه ئوف
سه‌ر چاوه‌ی regayrasty
[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چیرۆكی په‌نجاو کۆتای خه‌وێكی پێغه‌مبه‌ری خوا (د خ)( له‌سه‌ر بێت) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]