تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

16

دةستت خؤش خوشكئ..سةركةوتوبيت

15

SAWSAN نووسی:
توحيد نووسی:

دةستت خؤش بيت بةلام بة نسبةت بيرة نةوتيةكانى كوردستان بيرى ترمان هةية وةك كيلكةى نةوتى خورمالة من خؤم لةوئ كار دةكةم بيم سةيرة ئةو كيلكة كةورةية نةنوسراوة نيوةى ريزةى هةناردةكردنى نةوتى كوردستان لةو كيلكة نةوتييةية.

کاک توحید ڕه‌نگه‌ تۆ به‌س ئه‌و به‌شه‌ت خوێندبێته‌وه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ به‌شکانی تر دابیت
هێشتا زۆر به‌شیش ماون دایان نێم ده‌بی ئه‌و بیره‌ی هه‌ر تێدا بیت
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئاسوده‌ بیت

بةلئ من تةنها ئةو بةشةم خوينديتةوة.

14

RzGaR 13 نووسی:

ده‌ست خۆش ته‌نها پرسیاره‌ وه‌رزشیه‌کانم ده‌زانی

13

توحيد نووسی:

دةستت خؤش بيت بةلام بة نسبةت بيرة نةوتيةكانى كوردستان بيرى ترمان هةية وةك كيلكةى نةوتى خورمالة من خؤم لةوئ كار دةكةم بيم سةيرة ئةو كيلكة كةورةية نةنوسراوة نيوةى ريزةى هةناردةكردنى نةوتى كوردستان لةو كيلكة نةوتييةية.

کاک توحید ڕه‌نگه‌ تۆ به‌س ئه‌و به‌شه‌ت خوێندبێته‌وه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ به‌شکانی تر دابیت
هێشتا زۆر به‌شیش ماون دایان نێم ده‌بی ئه‌و بیره‌ی هه‌ر تێدا بیت
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئاسوده‌ بیت

12

زۆر سوپاس له‌ بۆ په‌یامه‌کانتان به‌خته‌وه‌ر بن smile

11

smileده ست خؤش زانیاری به سودن دوباره دةست خوش

10

دةستت خؤش بيت بةلام بة نسبةت بيرة نةوتيةكانى كوردستان بيرى ترمان هةية وةك كيلكةى نةوتى خورمالة من خؤم لةوئ كار دةكةم بيم سةيرة ئةو كيلكة كةورةية نةنوسراوة نيوةى ريزةى هةناردةكردنى نةوتى كوردستان لةو كيلكة نةوتييةية.

9

ده ستخوش زوربه سوده

8

ده ستخوش زانياريه كان زوربه سودبون سه ركه وتوبيت

7

ده‌ست خۆش زانیاری به‌سوودبوون سه‌رکه‌وتوبیت

6

ده‌ست خۆش ته‌نها پرسیاره‌ وه‌رزشیه‌کانم ده‌زانی

5

زۆڕ سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان به‌خته‌وه‌ر بن

4

ده‌ست خۆش داده‌ سه‌وسه‌ن زانیاری به‌سوودن سه‌ركه‌وت وبی خۆشكی به‌ریزم

3

[size=24]ده‌ سته‌ كانت خۆش خاتو سه‌وسه‌ن ماندونه‌بی[/size]

2

پ1029\ ئه‌و هاوڵاتیه‌ هۆڵه‌ندیه‌ ناوی چی بوو که‌ حوکم درا له‌سه‌ر فرۆشتنی چه‌کی کیمیای به‌ عێراق؟
و\ (فرانس فان هانرات)  که‌ 15 ساڵ حوکم درا

smile

1

[size=24]به‌شی بیست و یه‌ک

پ1001قۆپی قه‌راخ چه‌ند قۆپییه‌؟
و\ 9 قۆپییه‌ هه‌ر قۆپییه‌ک 1650 مه‌تر نێوان هه‌ر قۆپیه‌ک 4 کم

پ1002\ قزڵباشییه‌کان کێن؟
و\ به‌و که‌سانه‌ ده‌وترێت قزڵباشکه‌ کۆمه‌ڵێکبوون له‌ ئێران په‌یره‌وانی ته‌ریقه‌تی صۆفی بوون ، بۆیه‌ وایان پێده‌وتن چونکه‌ کڵاوی سوریان له‌سه‌ردا بوو که‌ تورکه‌کان ئه‌م ناوه‌یان لێنابوون ،  ساڵی 1222أفغانیه‌کان هێرشیان کردنه‌ سه‌روو له‌ناویان بردن

پ1003\ مارگرێ تاشه‌ر چه‌ند سال سه‌رۆکی به‌ریتانیا بوو؟
و\ ساڵی 1926 له‌دایک بووه‌ ساڵی 1983 هه‌ڵبژێراوه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی تا سالی 1991 حوکمی کرد

پ1004\  هه‌شته‌م سه‌رسورهێنه‌ره‌کانی جیهان کامه‌یه‌؟
و\ جه‌زیره‌ی نه‌خله‌ له‌ ئیماراتی عه‌ره‌بی

پ1005\ کام گیانداره‌ وه‌ک مرۆڤ شت به‌ڕه‌نگاو ڕه‌نگی ده‌بینێت؟
و\ مه‌یمون

پ1006\ ناوی ته‌واوی مه‌ستوره‌ خانم چییه‌؟
و\ ماهـ شه‌ره‌ف خانی کوردستانی ساڵی 1608 له‌کوردستانی ئێران له‌داتک بووه‌

پ1007\ ئه‌و فلیمه‌ی که‌ یه‌ڵماز گۆنای خه‌ڵاتی (کان)ی فه‌ره‌نسای له‌سه‌ر وه‌رگرت ناوی چی بوو؟
و\ ناوی فلیمی (ڕێگا) بوو به‌ تورکی واته‌ (یوم)

پ1008\ دانیشتوانی کام شار به‌ شه‌ش زمان قسه‌ ده‌که‌ن؟
و\ شاری ماکان له‌ ئوسترالیا به‌ (ئه‌ڵمانی – ئیتاڵی – رۆمانی کۆن که‌ چوار خۆر زمانه‌) هه‌ر شه‌ش زمانه‌که له‌وانه‌کانی قوتابخانه‌دا ده‌خوێنرێت

پ1009\ ( مه‌کسیم گۆرکێ) نازناوی نوسه‌رێکی (گورکی) واتای چی؟
و\واته‌ ( تاڵ یاخود ناخۆش)

پ1010\ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ ئه‌گه‌ر به‌ دوو سێ ئایه‌ت کار بکه‌ن به‌ستانه‌؟
و\ ئایه‌تی (2 و 3) ی سوره‌تی ته‌ڵاق

پ1011\ په‌یمانی باکوری ئه‌تڵه‌سی ساڵی چه‌ند به‌سترا؟
و\ ‌ ساڵی 1948  له‌نێوان (فه‌ره‌نسا ، به‌لجیکا، به‌ریتانیا ، ئه‌مریکا)

پ1012\ ئه‌و جه‌نگه‌ی که‌ بووه‌ هۆی دابه‌شکردنی کورده‌کان؟
و\ جه‌نگی چالدێران بوو له‌ نێوان عوسمانی و صه‌فه‌ویه‌کان بووله‌ساڵی (1524) ڕوویدا


پ1013\ ده‌وڵه‌ته‌ داخراوه‌کان کامانه‌ن؟
و\ ئه‌وانه‌ی ده‌رواننه‌ سه‌ر ده‌ریا

پ1014\ بۆیه‌که‌م جار که‌ی یاریه‌کان له‌ رێگه‌ی (TV)یه‌وه‌ پیشان دران؟
و\ 1954 بوو

پ1015\ وشه‌ی (قه‌وزاق) چییه‌؟
و\ وشه‌یه‌کی تورکیه‌ به‌ کۆمه‌ڵێک وتراوه‌ که‌ له‌روسیا کاریان شه‌رو تێکده‌ری و ئاژاوه‌ چی بووه‌

پ1016\ ئه‌و ئافره‌ته‌ی که‌ له‌جه‌نگی کفری به‌جلی کوردیه‌وه به‌ژداری کرد کێبوو؟
و\ ناوی (ڕه‌عنا) که‌ناسراوه‌ به‌ ڕه‌عه‌ نێره‌‌

پ1017\ گۆڤاری (الاشرار) که‌ی ده‌رچوو؟
و\ 1-11-1975 که‌ راگه‌یه‌نراوێکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بوو که‌ کاره‌ دژواره‌کانی رژێمی به‌عسی ده‌رده‌خست

پ1018\ وشه‌ی (ئنسکلۆپیدیا) به‌واتای چی؟
و\  به‌واتای بازنه‌ی زانیاری که‌ له‌فه‌ره‌نسا ساڵی 1532 به‌کار هات که‌دائیره‌ی (المعارف)یشیان پێده‌وت به‌واتای (بانکی زانیاری)

پ1019\ تاکۆتای سه‌ده‌ی 15هه‌م مرۆڤ به‌ گالیسکه‌ کاری ده‌کرد ، یه‌که‌م که‌س به‌ بێ گالیسکه‌ کاری کردووه‌ ناوی چییه‌؟
و\ کابرایه‌کی هۆڵه‌ندی بوو به‌ ناوی (سیموستین) بوو له‌ساڵی 1600 ز دا

پ1020\ که‌ی مام جه‌لال به‌ژداری کرد له‌ ساڵیادی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان؟
و\ 15-9-2005 که‌ 170  وڵات به‌ژداری تێداکردبوو  مام جه‌لالیشچه‌ند وته‌یه‌کی به‌ کوردی پێشکه‌ش کرد

پ1021\ که‌ی (إبراهیم بحر العلوم) سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی کرد؟
و\ رۆژی هه‌ینی  16-9-2005

پ1022\ چاڵه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ نه‌وتیه‌کانی کوردستان کامانه‌ن؟
و\ بابه‌گۆڕگور – جمبور – جمبوری نوێ – شیواشۆک

پ1023\ په‌یمان نامه‌ی سه‌عدئاباد له‌نێوان کێدا بوو؟
و\  تورکتا – ئێران – عێراق – أفغانستان

پ1024\ کێ پێشنیاری دروستکردنی ساروخی سکۆتی کرد؟
و\ (چیسکۆڤسکی) له‌ساڵی 1903

پ1025\ به‌ردی بناغه‌ی دوو پالاوگه‌ نه‌وتیه‌که‌ی سلێمانی که‌ی دانرا؟
و\ 29-12-2005 له‌لایه‌ن کاک مه‌سعود

پ1026\ که‌یسه‌رۆکی دوبه‌ی مرد؟
و\ 3-1-2006 ناوی شیخ ڕاشه‌ بن مه‌کتوم بوو

پ1027\ شاری میسن له‌ ئیتاڵیا که‌ی بومه‌له‌رزه‌ لێیدا؟
و\ ساڵی 1906  85 هه‌زار که‌س کوژران

پ1028\ یه‌که‌م که‌س که‌ له‌ عێراق مۆری داهێنا کێ بوو؟
و\ کورد بوو ناوی (محمد أحمد کۆی)

پ1029\ ئه‌و هاوڵاتیه‌ هۆڵه‌ندیه‌ ناوی چی بوو که‌ حوکم درا له‌سه‌ر فرۆشتنی چه‌کی کیمیای به‌ عێراق؟
و\ (فرانس فان هانرات)  که‌ 15 ساڵ حوکم درا

پ1030\ که‌ی (سلۆفۆدان میلۆسۆفیچ) مرد؟
و\ 12-3-2006 له‌زیندان مرد که‌ سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مریکا بوو

پ1031\ ئه‌و چه‌که‌ کیمیایانه‌ درا له‌ هه‌له‌بجه‌ هی که‌ی بوو؟
و\ هه‌ندێکیان هی ساڵی (1930) بوون که‌ هیتله‌ر دروستی کردبوو

پ1032\ وته‌ی کێیه‌( به‌ناویڕۆشنبیری ئازادی هه‌موو بیره‌ نه‌وته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان داگیرکرد)؟
و\ دکتۆر هیری

پ1033\ یه‌که‌م ژن (په‌رستار) کێیه‌؟
و\ (فلۆرانس مایکین) ساڵی 1854 له‌ئیتاڵیا له‌دایک بووه‌ که‌ سه‌رپه‌رشتی 45 ئافره‌تی ده‌کرد

پ1034\ که‌ی رۆژی به‌رستیارانی جیهانه‌؟
و\ 13-5 هه‌مووساڵی

پ1035\  که‌ی ئه‌بو مه‌صعه‌ب زه‌رقاوی کوژرا؟
و\  7-6-2006 له‌دیاله‌

پ1036\ خولی ئه‌ڵمانیا که‌ی ده‌ستی پێکرد؟
و\ 9-6-2006

پ1037\ یه‌که‌م یاری مۆندیالی ئه‌ڵمانیا (2006) له‌نێوان کێدابوو؟
و\ کۆستاریکاو ئه‌ڵمانیا ، ئه‌ڵمانیابردیه‌وه‌ ( 4 به‌ 2 )

پ1038\ چه‌ند جارخوای گه‌وره‌ باسی له‌هاتنی قیامه‌ت کردووه‌ له‌ قورئاندا؟
و\ 3600 جار

پ1039\ ژماره‌ی دانیشتوانی چین 1 ملیار و 400 ملیۆن که‌سه‌ ئایا چه‌ند وه‌زیریان هه‌یه‌؟
و\ 22 وه‌زیر به‌ڵام عێراق 45 وه‌زیری هه‌یه‌

پ1040\ زۆرترین کارت له‌ مۆندیالی ئه‌ڵمانیا له‌کام یاریه‌ ده‌رکرا؟
و\ له‌یاری نێوان  ئه‌ڵمانیا و پورتوغال 20 کارت ده‌رکرا 16 زه‌رد و چوار سوور  هه‌ر مونته‌خه‌به‌و دوو یاریزانی ده‌رکرا وه‌ پورتوغال ده‌رکرا

پ1041\  یاری نێوان ئۆکرانیاو ئیتاڵیا مۆندیالی ئه‌ڵمانی کێ بردیه‌وه‌؟
و\ ئیتاڵیا 3 به‌هیچ بردیه‌وه

پ1042\ یاری نێوان ئه‌ڵمانیاو و ئه‌رجه‌نتین کوێ بردیه‌وه‌؟
و\  ئه‌ڵمانیا به‌ په‌نارتی بردیه‌وه‌ له‌ مۆندیالی ئه‌ڵمانیا 2006

پ1043\ که‌ی هونه‌رمه‌ند ابراهیم محمد خه‌یات مرد؟
و\ 30-5-2005

پ1044\ کام گیاندار وه‌ک مرۆڤله‌به‌ر هه‌تاو پێستی ده‌سوتێ؟
و\ به‌راز

پ1045\ کام گیندار به‌هێزترینقه‌ڵه‌م بازی هه‌یه‌؟
و\ ئاسک

پ1046\ کام گیاندار له‌شی زۆر گه‌رمه‌؟
و\ گورگ

پ1047\ کام گیاندار به‌چاو به‌ستراوی ئه‌توانێ مشک بگرێ؟
و\ کونه‌ په‌پوو

پ1048\ ملی مشک 7 فه‌قه‌ره‌یه‌ ، ئایا ملی زه‌رافه‌ چه‌ند فه‌قه‌ره‌یه‌؟
و\هه‌ر 7 فه‌قه‌ره‌یه‌ ملی  مرۆفیش هه‌ر 7 فه‌قه‌ره‌یه‌

پ1049\ کام گیاندار هه‌رگیز ئاو ناخوات؟
و\ کوالا

پ1050\ بۆچی (تیمساح) وورده‌ زیخ ده‌خوات؟
و\ بۆئه‌وه‌ی بتوانێت باشتر ژێره‌ مه‌له‌ بکات چونکه‌ کێشی قورس ده‌بێت و ده‌که‌وێته‌ ژێرئاو


چاوه‌ڕێی به‌شی بیست ودوو  بن ...
[/size]

ناوی کتێب : ( په‌رچه‌نه‌ی پرسیار و وه‌ڵام )
نوسه‌ری کتێب : ( چیمه‌ن محمد عبدوڵلا)
نوسینه‌وه‌ی له‌نێو‌ نێتدا : شازاده‌ شه‌نێ
کوردژین