10-ئاوێنه شایه‌نی ڕێزه كاتێك عه‌یب ده‌رئه‌خات ،چونكه مرۆڤ ئاگادار ئه‌كاته‌وه له شتێك كه له‌وانه‌یه خۆی نه‌یبینێبێت
دەستت خۆشبێ زۆر جوان بوو .. بەردەوامبە ... !
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چه‌ن سیفه‌تێكی ئــاوێـــنــــه كه ده‌بێت له موسلماناندا هه‌بێت ... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
10-ئاوێنه شایه‌نی ڕێزه كاتێك عه‌یب ده‌رئه‌خات ،چونكه مرۆڤ ئاگادار ئه‌كاته‌وه له شتێك كه له‌وانه‌یه خۆی نه‌یبینێبێت
دەستت خۆشبێ زۆر جوان بوو .. بەردەوامبە ... !
سوپاس لۆ به‌ژداریه‌كانتان .
10-ئاوێنه شایه‌نی ڕێزه كاتێك عه‌یب ده‌رئه‌خات ،چونكه مرۆڤ ئاگادار ئه‌كاته‌وه له شتێك كه له‌وانه‌یه خۆی نه‌یبینێبێت
دەستت خۆشبێ زۆر جوان بوو .. بەردەوامبە ... !
10-ئاوێنه شایه‌نی ڕێزه كاتێك عه‌یب ده‌رئه‌خات ،چونكه مرۆڤ ئاگادار ئه‌كاته‌وه له شتێك كه له‌وانه‌یه خۆی نه‌یبینێبێت
دەستت خۆشبێ زۆر جوان بوو .. بەردەوامبە ... !
زۆر سوپاس مام گۆدار
dastakant xosh kak sharafxan bram babatakat zor baswdbw bo mn. hamwym xwyndawa
hewadarm bardawam bet lam babatana
ده‌ست خۆش کاکه شه‌ڕه‌فخان به ڕاستی بابه‌تێکی جوان و به سود بوو
سه‌رکه‌وتو بیت هه‌میشه وه
زۆر سوپاس خوشكه بچوكه‌كه‌م ،زۆر خۆشحاڵم كه بابه‌ته‌كه‌مت به دڵ بوو ،به‌هیوام سودتان لێ بینیبێ .
له‌م بابه‌ته جوانانه‌ت بێ به‌شمان نه‌که‌یت:)
ان شاءالله به پشتیوانی خودای گه‌وره ،به‌ڵام ئه‌م ماوه‌یه زۆر مه‌شغوڵم ،بۆیه‌شه چالاكیم كه‌م بۆته‌وه .
ده‌ست خۆش کاکه شه‌ڕه‌فخان به ڕاستی بابه‌تێکی جوان و به سود بوو
سه‌رکه‌وتو بیت هه‌میشه وه له‌م بابه‌ته جوانانه‌ت بێ به‌شمان نه‌که‌یت:)
babeteaki swd bexsh bw kak brakam DESTT xoshbeat
ger hemwman ta eista be sheawey aweane reftarman nekrdwe
hiwam waye
eitr bgoreain w bew sheaweye reftar bkein
به‌خێربێی خۆشێ .،.،.،
ان شاءالله هه‌ركه‌سێ ئه‌یخوێنێته‌وه سودێكی چاكی لێوه‌رئه‌گرێت و گشت سیفه‌ته‌كانی ئاوێنه له خۆی ئه‌هێنێته جێ ،بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌ركه‌وتوی ئیسلام په‌روه‌رمان لێ ده‌رچێت .
babeteaki swd bexsh bw kak brakam DESTT xoshbeat
ger hemwman ta eista be sheawey aweane reftarman nekrdwe
hiwam waye
eitr bgoreain w bew sheaweye reftar bkein
ده‌ست خۆش كاكه شه‌ره‌فخان هه‌ر سه‌ركه‌وت وبی برام
زۆر سوپاس برا گیان ،خۆشحاڵم كه به‌دڵت بوو .
دةستةكانت خوش خويدمةوة سودم لێ بینی
سودم لێ بینی ده‌ست خۆش بێت
ده‌ست خۆش كاكه شه‌ره‌فخان هه‌ر سه‌ركه‌وت وبی برام
[b]چه‌ن سیفه‌تێكی ئــاوێـــنــــه كه ده‌بێت له موسلماناندا هه‌بێت ...
ئاماده‌كردنی: شه‌ره‌فخان طلعت
سودم له وتارێكی مامۆستا عبدالخالقی ڕۆناكی وه‌رگرتوه
www.ysm21.net
((إن أحدكم مرآة أخيه، فإذا رأى به أذىً فليمطه عنه))
واته :هه‌ریه‌ك له ئێوه ئاوێنه‌ی برایه‌كه‌یه‌تی ئه‌گه‌ر شتێكی تیا بینی ئه‌وه لێی دابڕی.
زۆر جار پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) موسلمان به هه‌ندێ شت ئه‌چوێنێ جا لێره ئێمه ئاوێنه‌مان به نمونه وه‌رگرتوه ،بزرانین بۆچی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) موسڵمان به ئاوێنه ئه‌چوێنێت ،بزانین ئه‌م سیفه‌تانه‌ی له ئاوێنه‌دان سیفه‌تی چۆنن ئایه ئه‌كرێت موسڵمان وه‌كو ئاوێنه هه‌ڵسوكه‌ت بكات ؟ئایه ئه‌و سیفه‌تانه‌ی له ئاوێنه‌دان ئه‌بێته مایه‌ی سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی موسڵمان له دونیا و له ڕۆژی دوای ؟ ئێمه لێره‌دا چه‌ن سیفه‌تێكی ئاوێنه ئه‌خه‌ینه ڕوو تا بزانین بۆچی خۆشه‌ویستمان محمد(صلی الله علیه وسلم) داوا له موسڵمانان ئه‌كات ببنه ئاوێنه .
1-كاتێ سه‌یری ئاوێنه ئه‌كه‌ین ده‌بینین هه‌روه‌ك چۆن عه‌یبه‌كانمانی خۆمان نیشان ئه‌دات له‌هه‌مان كاتدا جوانی یه‌كانیشمان نیشان ئه‌دات .
كاتێك تۆی موسڵمان به‌رامبه‌ر برایه‌كی موسلمانت ئه‌وه‌ستیت ده‌بێت وه‌كو ئه‌م سیفه‌ته‌ی ئاوێنه وابیت بۆ ئه‌م برایه‌ت ،ده‌بێت وه‌كو ئاوێنه گشت سیفه‌ته‌كانی ببینی ،چۆن ئاوێنه شته ناشرینه‌كانمان نیشان ئه‌دات له‌هه‌مان كاتیش‌دا شته جوانه‌كانمان نیشان ئه‌دات ،ده‌بێ تۆش چۆن شته ناشرینه‌كان ئه‌بینی له‌هه‌مان كاتدا شته جوانه‌كانیشی ببینی وه پێشی بڵێی ئه‌م كاره‌ت نه‌شیاوه ،وه نابێت شته ناشرینه‌كانی ده‌رخه‌ی و لێی گه‌وره بكه‌ی ،ئه‌گه‌ر وه‌ت كرد نابیته ئاوێنه‌ی ڕاسته‌قینه بۆ برا موسڵمانه‌كه‌ت ،وه ده‌سخۆشی له شته باشه‌كانی بكه‌ی و هانیبده‌ی له‌سه‌ر كاره چاكه‌كانی .
2-ئاوێنه كاتێك عه‌یبه‌كه‌ت ده‌رده‌خات گه‌وره‌ی ناكات ،به‌ڵكو هه‌ر وه‌ك خۆی نیشانی ئه‌دات.
بۆیه ئێمه‌ش كاتێ عه‌یبی برایه‌كی موسڵمانی خۆمان ئه‌بینین ده‌بێت وه‌كو خۆی نیشانی بده‌ین نابێت لێی گه‌وره بكه‌ین ،زۆر جاری وا هه‌بووه خه‌ڵكانێك كاتێ باسی عه‌یبی كه‌سێك ئه‌كه‌ن ده‌ڵێن ئه‌وانه هه‌ر به باب و باپیران ئاوا بوونه ،به‌ڕاستی ئه‌مه كاری موسڵمان نی یه، ئه‌گه‌ر ئاوامان كرد نابینه ئاوێنه بۆ برای موسڵمانمان
3-ئاوێنه به‌بێ هیچ هه‌رایه‌ك و موجاده‌له‌یه‌ك كه‌م و كوڕیه‌كانت ئه‌خاته ڕوو .
له‌م سیفه‌ته‌دا ئاوێنه كاتێك عه‌یبه‌كه‌مان نیشان ئه‌دات لێمان له هه‌ڵا نادات و هاوار بكات هۆ خه‌ڵكینه ئه‌مه ئه‌مه‌ی وایه‌و ئه‌مه‌ی وایه ،بۆیه ئێمه‌ی موسڵمانیش ئه‌گه‌ر بوین به‌ئاوێنه بۆ برایه‌كمان ئه‌وا ده‌بێت هه‌مان ئه‌و سیفه‌ته‌ی ئاوێنه له‌خۆمان جێ به‌جێ بكه‌ین،نابێت بۆ ده‌رخستنی سیفه‌تێكی ناشرینی برایه‌كمان لێی بكه‌ین به هه‌ڵا به‌لكو ده‌بێت به‌له‌سه‌ر خۆی پێی بڵێن له‌سه‌رده‌می ،پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر كه‌سێ كارێكی نه‌شیاوی كردبا پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) له ووتاری هه‌ینی به‌شێوازێك باسی ئه‌كرد كه ته‌نها كه‌سه‌كه تێ‌بگا ئه‌یوت :موسڵمانینه ئه‌وه هه‌ندێ كه‌س بۆ واو وا ئه‌كات .
پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێ ئه‌وه‌ی عه‌یب و عاری برایه‌كی داپۆشێ ئه‌وه خودای گه‌وره‌ش عه‌یب و عاری ئه‌و دا ئه‌پۆشێ
4-ئاوێنه كاتێ عه‌یبی خه‌ڵك ده‌رئه‌خات گوێ به‌پله‌و پایه نادات بۆ هه‌موو كه‌س وه‌كو یه‌كه .
بۆیه ئێمه كه‌موسڵمانین ئه‌گه‌ر بووین به ئاوێنه ،ده‌بێت ئه‌م سیفه‌ته‌ش له خۆمان بێنینه جێ ئه‌جینا نابینه ئاوێنه‌ی ته‌واو ،بۆیه ئێمه‌ی موسلمانیش ئه‌گه‌ر عه‌یبمان له هه‌ركه‌سێك گرت ده‌بێت ده‌ری بێخین و پێی بڵێین ،ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه سه‌رۆكی وڵاتیش بێت یان كه‌سێكی ناوداری وڵاتیش بێ ده‌بێت سیقه‌ته‌كه‌ی ده‌رخرێ وپێی بوترێ .
ڕۆژێكیان ئیمامی عمر له‌سه‌ر میمبه‌ر ڕاوه‌ستابوو به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی ووت :خه‌ڵكینه چیم لێ ئه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر خواری و خێچی یه‌كم لێ ببینن ئه‌گه‌ر له شه‌ریعه‌تی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) لامدا ،له‌و كاته گه‌نجێك هه‌ڵ ئه‌ستێته‌وه سه‌ر پێ یه‌كانی و شمشێره‌كه‌ی ده‌ر ئه‌هێنێ و ده‌ڵێته ئیمامی عمر والله ی ئه‌ی ئیمام به‌م شمشێره ڕاستت ئه‌كه‌ینه‌وه ،ئیمامی عمر دێته خوارێ له‌سه‌ر میمبه‌ره‌كه‌ی و سوجده‌یه‌كی شوكر ئه‌بات و ئه‌ڵێت :شوكر بۆ خوا ئه‌م ئومه‌ته به‌خێره مادام كه‌سانێكی دڵسۆزی تیا مابێت .
5-ئاوێنه ناتوانێت عه‌یب ده‌رخات كاتێ خۆی پاك نه‌بێت .
ئاوێنه ئه‌گه‌ر پیس بوو ناتوانێت كه‌موو كوڕیه‌كان نیشان بدات ،ئه‌گه‌ر بچیته پێش ئاوێنه‌یه‌ك و پیس بێت ئه‌وه ئه‌و ئاوێنه‌یه ناتوانێت كه‌موو كوڕیه‌كانت نیشان بدات ،له‌م فه‌رمووده‌ی سه‌ره‌وه‌ش كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) موسڵمان به ئاوێنه ئه‌شوبهێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌م موسڵمانه وه‌ك ئه‌م ئاوێنه‌یه بێت كه كه‌موو كوڕی هه‌بێت ئه‌وه ناتوانێت كه‌موو كوڕی برای موسڵمانیش ده‌رخات بۆیه ئه‌بێت خۆی چاكات ئینجا حه‌ڵكیش چاكات .
6-ئاوێنه له جێ به‌جێ كردنی كاری خۆی داوای پاداشت له‌كه‌س ناكات.
سیفه‌تێكی موسڵمان كه له ئاوێنه بچێت ئه‌وه‌یه دوای پێوتنی كه‌موو كوڕی برای موسڵمانی خۆی داوای پاداشت ناكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئامۆژگاری و ده‌رخستنی كاره ناڕێكه‌كانی وه نابێت هیچ مه‌سله‌حه‌تێكی دونیایشی هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ده‌رخستنی ئه‌م كه‌مو كوڕیه‌ی كه ده‌ری ئه‌خات ،بۆیه پیغه‌مبه‌رانیش (سلامی خودایان لێبێت) كاتێ ئامۆژگاری قه‌ومه‌كه‌یان كردوه فه‌رموویتیان ئێمه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئامۆژگاریتان ئه‌كه‌ین داوای پاداشتان لێ ناكه‌ین .
7-ئاوێنه به‌شكاویش ئه‌ركی خۆی له بیر ناچێت كاری خۆی هه‌ر ئه‌كات.
گرینگ ترین كار و فرمانی ئاوێنه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بششكێت و ببێته چه‌ن پارچه‌یه‌كیش ئه‌وه كار و فه‌رمانی خۆی به‌جێ ئه‌گه‌یه‌نێ ،
بۆیه ئێمه‌ی موسڵمانیش ئه‌گه‌ر له‌ژێر هه‌ر گوشارێك و زه‌برێك بووین ده‌بێت كار و فرمانی خۆمان جێ به‌جێ بكه‌ین ،كاتێ پێغه‌مبه‌ر یوسف(علیه سلام) له زیندانا بوو وه‌كو كار و پیشه‌ی خۆی له نێو زیندانیش ئه‌و فرمانه‌ی پێی سپێردرابوو ئه‌نجامی ئه‌دا و یه‌كتا په‌رستی بڵاو ئه‌كرده‌وه ،بۆیه ئێمه‌ی موسلمان نابێت بڵێن ده‌سه‌لاتمان نی یه و چه‌وساینه‌وه دیبێت له گشت كاتێكا ڕۆڵی خۆمان ببینین و ئاینه‌كه‌مان بڵاو كه‌ینه‌وه .
8-ئاوێنه دووای خستنه ڕووی عه‌یبه‌كه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ئیتر له خۆیدا ئه‌و له‌كه‌یه هه‌ڵناگرێت دیسان بۆ خه‌ڵكی لێ بداته‌وه .
گرینگی ئه‌م سیفه‌ته‌ی ئاوێنه ئه‌وه‌یه كاتێ ئه‌چیته پێش ئاوێنه و كه‌مو كوڕیه‌كانت نیشان ئه‌دات وێنه‌كه‌ت خه‌زن ناكات و بۆ یه‌كێكیتری لێبداته‌وه ،بۆیه ئێمه‌ی موسڵمانیش ده‌بێت به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتار بكه‌ین نابێت له‌كاتی بینینی كه‌م و كوڕی موسلمان ،خه‌ڵكیتری لێ ئاگادار بكه‌ینه‌وه .
9-ئاوێنه هه‌تاكو خۆت به‌رامبه‌ری نه‌وه‌ستیت عه‌یبه‌كه‌ت بۆ ده‌رناخا .
ئێمه‌ی موسڵمانیش ده‌بێت ئاوابین به‌رامبه‌ر برای موسڵمان ،نابێت به‌بێ بینینی كه‌مو كوڕی سیفه‌ت بۆ برای موسڵمانیی خۆمان دروست بكه‌یه‌ن ،یان كه‌سێ قسه‌سه‌كی كرد تۆش به‌بێ بینینی كرده‌وه‌كه قسه‌كه وه‌رگریت.
10-ئاوێنه شایه‌نی ڕێزه كاتێك عه‌یب ده‌رئه‌خات ،چونكه مرۆڤ ئاگادار ئه‌كاته‌وه له شتێك كه له‌وانه‌یه خۆی نه‌یبینێبێت
به‌هه‌ما شێوه موسڵمانیش كاتێ هه‌ر عه‌یبێك له برایه‌كی ئه‌بینێت كاتێ پێی ئه‌ڵێت ده‌بێت ئه‌م كه‌سه ڕێزی لێبگرێت و سوپاسی ئه‌م كاره‌ی بكات له‌سه‌ر ئاگادار كردنه‌وه‌ی له‌كاتی پێوتنی ئه‌م كاره نه‌شیاوه‌ی .
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » چه‌ن سیفه‌تێكی ئــاوێـــنــــه كه ده‌بێت له موسلماناندا هه‌بێت ... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]