[center][size=24]ماندونه‌بی هیوادارم ئه‌م شیعره باس له كه‌سایه‌تی تۆ نه‌كات[/size][/center]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » لێت تێناگه‌م!!!!!!! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[center][size=24]ماندونه‌بی هیوادارم ئه‌م شیعره باس له كه‌سایه‌تی تۆ نه‌كات[/size][/center]
[center][size=16]لێت تێناگه‌م
هه‌ر چه‌نده ده‌مزانی ئه‌وینی تۆ تاسه‌ر نابێ
به‌ڵام ده‌چی بكه‌م ده‌ستی حه‌زم لێت به‌ر نابێ
په‌یام و نامه‌ی دوێنێت سپی و ئاشكرا زۆر
به‌ڵام هی ئه‌مڕۆت ڕه‌نگ زه‌رد و بۆر
گیانه من نازانم چی بكه‌م له ده‌ستت
مۆمێكیتریش سوتا هه‌ر تێنه‌گه‌یشتم له هه‌ستت
خۆشی عه‌شق ڕۆژێكه و دووان
خه‌می عهشقیشت ده‌یان و سه‌دان
ئه‌ی چه‌ند سه‌خته له‌گه‌ل تۆ
خۆشه‌ویستی و ئه‌وین
دڵێك پێش ناسینی تۆ بێ گرفت بوو
به‌ڵام ئێستا ئیدی یه‌كپارچه ژان و برین
چاوێك پێش بینینی تۆ
گه‌شبین و بێ بارانه گرین
به‌ڵام ئێستا ئیدی زۆر ڕه‌شبین و
پڕ له بارینی ڕێژنه ئه‌سرین
قاچێك كه پێش هاتنی تۆ
نه‌ی بڕی بوو ڕێگه‌ی دوور
به‌ڵام ئێستا ئیدی له خه‌می بێ به‌ڵێنی تۆ
یاخی بووه و خه‌ریكه بڕوا و ببڕێ سنوور
ده‌ست و په‌نجه‌یه‌ك كه هه‌رگیز
نه‌یده‌زانی بنووسێته‌وه ئازاره‌كانی دڵ
به‌ڵام ئێستا ئیدی تا به ئازاره‌كانی خۆی ڕاده‌گا
تۆش ده‌با بۆ قوڵی دوو سێ مه‌تری ژێر گڵ
ئارام - هه‌ولێر ٢٠١٢[/size][/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » لێت تێناگه‌م!!!!!!! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]