تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

RzGaR 13 نووسی:

شتێکی زۆر سه‌یر ده‌بێت به‌س به‌ ئێمه‌ چی neutral خۆشه‌ بۆ سه‌فره‌ برۆی به‌وه‌;)

ده‌ست خۆش

بةخيربيى برا كيان .وة الله برا بة وة بضيتة سةفرة هبج خؤش نى ية جونكة ريكا نابينى زوو دةكةيئ .

7

شتێکی زۆر سه‌یر ده‌بێت به‌س به‌ ئێمه‌ چی neutral خۆشه‌ بۆ سه‌فره‌ برۆی به‌وه‌;)

ده‌ست خۆش

6

K O S R A T نووسی:

smile
دةستةكانت خوش برام من زور سود لةبابةتةكانت وةردةكرم

سوباسى خودا ئةكةم لةسةر ئةم زانياريانةى بييداوم ,زؤر خؤشجالم كة بابةتةكانم ئةبيتة مايةى سود كةياندن بة كشت لايةك .

5

smile
دةستةكانت خوش برام من زور سود لةبابةتةكانت وةردةكرم

4

(45) پێ رۆیشتووە بەخێرایی رووناکى

سەیر سەیرە ، بەم خێرایە ،:o

دەستت خۆشبێت ، بابەتەکت هەر شازی شاز بوو ، بژیت گوڵە:)

3

دةست خؤش

2

مرۆڤ هه‌یه‌ ناوێری به‌ فرۆکه‌ی به‌ باڵ سه‌فه‌ر بکات جا نۆبه‌تی فڕۆکه‌ی بێ باڵه‌ ههههه
وابزانم ئوفۆیه‌کان ئه‌وانه‌ی له‌ مه‌ریخ ده‌ژین جار به‌ جار به‌ فڕۆکه‌ی شیوه‌ بازنه‌ی داده‌به‌زنه‌ سه‌ر زه‌وی
ڕه‌نگه‌ ئه‌و فیکره‌ییان له‌وان وه‌رگرتبێت ....
ده‌ستت خۆش بێت براکه‌م سه‌رکه‌وتوو بیت

1

فرۆکەکانى داهاتوو لەشێوەى دەفرە فریوەکانن!!!


فرۆکەکانى داهاتوو بەبێ باڵ دەبن! ئایا دەکرێ لە واقیعدا فرۆکەیەک بفرێ و هەرکاتێک بیەوێ بەهەر ئاراستەیەک بروات و هیچ باڵێکى نەبێت و لەشێوەى پەپکەیەکى خر بێت؟

نیکۆلاس تێسلا لە گفتوگۆیەکى رۆژنامەوانى لەگەڵ نیۆرک تایمز لە بەروارى 15/10/1911 دەلێت: (کەشتیەکان زۆر سادەترن و لەگەڵ سیستەمى دەمارەکانى مرۆ/ دەبەسترێن!)
ئۆتیس کار(1904 - 1980) نزیک بوو لە داهێنەرى بەرەگەز ئۆکرانى (نیکۆلاس تێسلا)، ئۆتیس کار و تیمە زانستیەکەى توانیان فرۆکەیەک درووست بکەن لەشێوەى بازنەیەکى فریو ئەمەش لەساڵى 1950 بوو،
توانیان دەفرى فریو درووست بکەن بەتوانایەکى بەرز لە کارکردن، (ئۆتیس کار) بەهیوا بوو کە ئەم دەفرە فریوە بچێتە سەر مانگ، دواى 2 مانگ لە کارکردنى ئەم دەفرە فریوە بەسەرکەوتوویی بریارى داخستنى ئەم پرۆژەیە درا لەلایەن ( FBI ) بەبیانووى ئەوەى کە بەهۆى تێچوونى زۆرى ئەم پرۆژەیە ئابوورى ئەمریکا لاواز دەکات.

(رالف رێنج) یەکێک لە کارمەندەکانى نێو ئەم پرۆژەیە کە ئێستا تەمەنى 72 ساڵە دەڵێ کە ئەم فرۆکەیە توانیویەتى بفرێ و خۆیان لەنێوى دا بوونە کاتێک (45) پێ رۆیشتووە بەخێرایی رووناکى (بەپێ ى ووتەکانى رێنج).
هەروەها دەڵێ:
(فرین وشەیەکى گونجاو نیە، ئێمەى گواستراینەوە بەدرێژى 45 میل بەشێوەیەک کە واماندەزانى لەشوێنى خۆمان وەستاوین و هیچ کاتێکیشى نەویست! من و دوو لە ئەندازیارەکان کاتێک بینیمان 45 میل رۆیشتووین، من وامدەزانى کە لەشوێنى خۆمان نەجوڵاوین، وامزانى سەرکەوتوو نەبووین لە پرۆژەکە! حاڵەتەکە بە پەیوەندى تەلەفۆنى دەچوو لەنێوان نیۆرک بۆ لەندەن!)
هه‌روه‌ها ده‌لێت:
(ناتوانم ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ چه‌ند كه‌س له‌وێدا نه‌یتوانی‌ باوه‌ر به‌م رووداوه‌ بكات، من كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ باس ده‌كه‌م ئه‌وا گالته‌ ناكه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ گالته‌ ئامێز له‌قه‌له‌م ده‌درێت، كه‌سێك دێت و هه‌مان ئه‌و كاره‌ی‌ ئێمه‌ دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌و ئه‌مه‌ش گالته‌ ئامێز نیه‌، به‌لكو راسته‌قینه‌یه‌، بفه‌رموون له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌كان كه‌ دووباره‌ كۆمان كردوونه‌ته‌وه‌و ئێستا له‌به‌ر ده‌ستن، ئێوه‌ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ سروشت بن نه‌وه‌ك دژی‌، كاتێك ووزه‌ی‌ كه‌شتیه‌كه‌ به‌رز بۆوه‌ بۆ ئه‌و په‌ری‌ و گه‌یشت به‌ خێرایی خولانه‌وه‌، كانزاكه‌ گۆرا بۆ شێوه‌یه‌كی‌ وه‌ك ئاو، كه‌ ده‌توانی‌ په‌نجه‌ت بخه‌یته‌ نێو كانزاكه‌، حاله‌ته‌كه‌ وه‌ك شتێكی‌ خه‌یاڵی‌ وابوو، نه‌مانده‌زانی‌ كه‌ ئایا ئه‌مه‌ راستیه‌! ناتوانم وه‌صفی‌ ئه‌و حاله‌ته‌ بكه‌م كه‌ هه‌موو یاسایه‌كی‌ فیزیایی به‌زاندبوو، ئه‌مه‌ هه‌موو ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ ده‌توانم وه‌صفی‌ بكه‌م، بریتیه‌ له‌ شكاندنی‌ هه‌موو یاساكانی‌ فیزیا)

ئۆتیس كار كه‌سێكی‌ بلیمه‌ته‌و ئه‌مه‌ش گومانی‌ تێدا نیه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ (تێسلا) فێربوو، كه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌ی‌ ئیلهامه‌كانی‌ وابوو، به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ (تێسلا) ده‌یگوت (پێویسته‌ تۆ ئه‌و شته‌ بزانی‌ كه‌چی‌ ده‌كه‌ی‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ شتێك كه‌ كارده‌كات).

رالف رێنج له‌ كتێبی‌ (مارگرێت ستۆرم) و (گه‌رانه‌وه‌ له‌ كۆتر) ده‌لێ:
(ئۆتیس كار به‌به‌كارهێنانی‌ ووزه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێ كاری‌ سه‌یر ئه‌نجامبدات كه‌ جیهان بگۆرێ، به‌لام به‌داخه‌وه‌ بێ ده‌نگ كرا)

ئۆتیس كار داوایكرد كه‌ حكومه‌ت هه‌لسێت به‌ بنیاتنان و راده‌ستكردنی‌ كه‌شتی‌ ئاسمانی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ له‌سه‌ر بكات به‌لام داواكه‌ی‌ ره‌تكرایه‌وه‌..

http://up99.com/upfiles/jpg_files/hFS77604.jpg

بۆ زانیاری‌ زیاتر سه‌یری‌ ئه‌م دوو لینكه‌ بكه‌ن:
http://projectcamelot.org/ralph_ring.html
http://www.youtube.com/watch?v=RfM23rAZTSQ

وه‌رگێران به‌ كه‌مێك ده‌ستكارییه‌وه‌:
یونس گه‌ردوونی‌
============
سه‌رچاوه‌
سلسلة .: عصر الاستيقاظ :. Age Of Waking Up