تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

10

جوانة كابتن كيان دةستت خؤش بيت

9

[size=24]دةستةكانت خؤش بيت[/size]

8

دةستةكانت خؤش بيت هةر سةركةوتو بيت

7

ده سته كانت خوش بيت براكه م

6

[size=24]دةستةكانت خؤش بيت براكةم بة راستى بابةتيكى زور بة سودة

هةر سةركةوتو بيت كاكة سةرهةنك لة كارى رؤزانت ...[/size]

5

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان، ته‌مه‌ن درێژ بن.

4

ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌ سه‌رهه‌نگ گیان بۆئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه‌

3

zor zor  dast xoshet le dakam bo am babata baraste away amajat pe da bw lam baba ta hichem nadazane

2

دةست خوش براكةم

1

[size=16]نهێنیه‌‌ زۆر گرنگه‌كانی ویندۆزي ئێكس پی
نێردراوه‌ له‌لایه‌ن ئومێد ته‌ها
http://www.c4kurd.com/fileup/17windows.jpg
وێندۆزی ئێكس پی كه‌ زۆربه‌مان به‌كاری ده‌هێنین زۆر نهێنی سه‌رسورهێنه‌ری تێدایه‌ كه‌ كه‌ممان په‌ی پێ ده‌به‌ین و به‌كارمان هێناوه‌. زۆریش له‌و نهێنیانه‌ زۆر سود مه‌نده‌و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ یبه‌رنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌كاری بهێنین ئه‌وه‌ ویندۆرز خۆی بۆمان ده‌كات.
له‌م بابه‌ته‌ هه‌ندێك له‌و نهێنیانه‌ بۆ ئێوه‌ی ئازیز ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین به‌و ئومێده‌ی به‌دڵتان بێت.
تواناى نوسین به‌ ده‌ست له‌ ویندۆز xp  دا :
له‌م كاته‌دا ئه‌توانین له‌ جیاتى به‌كارهێنانى كیبۆرد ماوس به‌كاربهَنین بۆ نوسینى شێوه‌ى پیته‌كان و پاشان شێوه‌ى پیتى چاپكراو وه‌رده‌گرێت. ئه‌و زمانه‌ سه‌ره‌كییانه‌ش كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌كاردێت زمانى چینى و یابانى و ئینگلیزى و كۆرىیه‌ .
ئه‌و به‌رنامانه‌ش كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌كاردێن بریتین internet explorer یان به‌رنامه‌ى  Microsoft outlookله‌گه‌ڵ هه‌موو به‌رنامه‌كانى Microsoft office  وه‌ك به‌رنامه‌ى  Microsoft word
بۆ دابه‌زاندنى تواناى نوسین به‌ده‌ست پێویسته‌ به‌رنامه‌ى  Microsoft office 2002  دابه‌زێنین.
پاشان له‌  control panel  دا ده‌چینه‌ سه‌ر  add remove program   پاشان Microsoft office xp پاشان  change پاشان  add remove features پاشان next ده‌كه‌ین و پاشان ده‌چینه‌ سه‌ر  office shared features پاشان  alternative user input پاشان  كلیكى run from my computer ده‌كه‌ین و پاشان كلیكى  install  ده‌كه‌ین .
پاشان له‌  my computer دا ده‌چینه‌ سه‌ر  regional & language option
ده‌بڵ كلیكى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین  و ئایكۆنه‌ى  language  هه‌ڵده‌بژێرین و پاشان ده‌چینه‌ سه‌ر  details پاشان add پاشان كلیكى  hand writing recognition ده‌كه‌ین. له‌ كۆتاییدا ok  ده‌كه‌ین.
گۆرِینى ناوى كۆمه‌ڵێك فایلى زۆر له‌ یه‌ك كاتدا.
له‌م كاته‌دا هه‌موو فایله‌كان سێلێكت ده‌كه‌ین و پاشان كلیكى F2 ده‌كه‌ین , پاشان ناوى یه‌كێك له‌ فایله‌كان ده‌گۆرِین و ئینته‌ر ده‌كه‌ین , ده‌بینین ناوى هه‌موو فایله‌كان ده‌گۆرِێت وه‌ك  pic1,pic2,pic3.........

- sfc /scannow بۆ فایله‌كانى ویندۆز و گۆرِینى فایله‌ ناته‌واوه‌كان به‌ فایاى نوىَ.

- دانانى به‌رنامه‌ى  NetMeetingله‌ ویندۆزدا:-
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌رنامه‌ى NetMeeting له‌ ویندۆزدا دابه‌زێنین ئه‌وا ده‌چینه‌ سه‌ر START  پاشان run لێره‌دا conf ده‌نوسین و ئینته‌ر ده‌كه‌ین.

- له‌ كاتى بوونى كێشه‌ له‌ به‌رنامه‌ى ویندۆز میدیا پله‌یه‌ر دا :-
له‌م كاته‌دا ئه‌توانین ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ دابه‌زێنینه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ..
My computer ده‌كه‌ینه‌وه‌ پاشان له‌ درایڤى c: دا ده‌چینه‌ سه‌ر program file پاشان windows media player پاشان فایلى setup ده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌ دواى دایه‌لۆك بۆكسه‌كاندا ده‌چین تاوه‌ك و كۆتایى دابه‌زاندنى به‌رنامه‌كه‌.

- بۆ دیارى كردنى هه‌وڵه‌كانى ئیختیراق كردنى كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان له‌ لایه‌ن كه‌سانى تره‌وه‌ :-
ده‌چینه‌ سه‌رstart پاشان setting پاشان control panel   پاشان administrative tool ده‌كه‌ینه‌وه‌ و له‌ Local Security Policy دا ده‌چینه‌ سه‌ر account policies  پاشان password policy پاشان ده‌بڵ كلیك له‌سه‌ر enforce password history  ده‌كه‌ین و لێره‌دا ژماره‌ى ئه‌و هه‌ولاَنه‌ دیارى ده‌كه‌ین له‌ كاتى نوسینى پاسۆردى هه‌ڵه‌ بۆ چوونه‌ ناو ویندۆزه‌وه‌.

- كاتێك چه‌ند كۆمپیوته‌رێك له‌ رِێگه‌ى شه‌به‌كه‌یه‌كى ناوخۆییه‌وه‌ پێكه‌وه‌ به‌سترابن , ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كۆمپیوته‌رێكى به‌رامبه‌رمان ریستارت پێبكه‌ین بىَ ئاگادارى خۆى ئه‌وا له‌ رِێگه‌ى ئه‌م كۆمانده‌وه‌ ده‌بێت:-
دواى ئه‌وه‌ى له‌ run دا   cmd ده‌نوسین ویندۆى فرمانه‌كان command prompt ده‌كرێته‌وه‌و تیایدا ئه‌م فرمانه‌ ده‌نوسین..
Shutdown -r -f -m computer name -t 50
لێره‌دا computer name  ناوى ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌یه‌ كه‌ له‌ شه‌به‌كه‌كه‌دا هه‌یه‌و ئه‌مانه‌وێت ریستارتى
پێ بكه‌ین.

- له‌ ویندۆزى xp  تیراژى عربیدا هه‌ندێك پرۆگرام له‌دواى ئیشپێكردنیان به‌ شێوه‌ى نیشانه‌ى پرسیار ده‌رده‌كه‌ون و پرۆگرامه‌كه‌ش كارناكات؟
  بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه‌ ده‌چینه‌ سه‌ر  control panel پاشان regional and language setting پاشان له‌ ئایكۆنى regional settings و له‌ ژێر به‌شى standards & formats زمانى Arabic هه‌ڵده‌بژێرین پاشان له‌ژێر به‌شى location دا یه‌كێك له‌ ولاَته‌ عه‌ره‌بیه‌كان هه‌ڵده‌بژێرین . پاشان له‌ژێر ئایكۆنى language دا و له‌ژێر به‌شى supplemental & language support دڵنیا بین له‌وه‌ى كه‌ install files for complex script & right to left languages ئاماژه‌ى پێكراوه‌. پاشان له‌ژێر ئایكۆنى advanced له‌ به‌شى language for non Unicode programs  عه‌ره‌بى Arabic هه‌ڵده‌بژێرین . پاشان له‌به‌شى default user account settings ئاماژه‌ى چوارگۆشه‌كه‌ى ته‌نیشتى apply all settings to the current….. ده‌كه‌ین.  پاشان كلیكى OK ده‌كه‌ین.

- له‌ كاتى روودانى هه‌ندێك كێشه‌ له‌ ویندۆز دا له‌م كاته‌دا ویندۆزه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى خۆیى ریستارت ده‌كات؟؟
..بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه‌ ده‌چینه‌ سه‌ر control panel پاشان ئایكۆنى system ده‌كه‌ینه‌وه‌ پاشان ده‌چینه‌ سه‌ر  advanced پاشان  له‌به‌شى startup & recovery دا ده‌چینه‌ سه‌ر setting و لێره‌دا له‌ ژێر به‌شى system failure دا ئاماژه‌ له‌ ته‌نیشتى automatically restart لاده‌به‌ین. پاشان ok ده‌كه‌ین.

- كاتێك internet explorer تێك ده‌چێت چۆن ده‌توانین دایببه‌زێنینه‌وه‌ ؟؟
له‌م كاته‌دا ده‌چینه‌ سه‌ر start  پاشان له‌ run دا ئه‌م برگه‌یه‌ده‌نوسین rundll32.exe setupapi,InstallHinfSectionDefaultInstall 132 C:windowsinfie.inf

- چۆن ده‌توانین ماوه‌ى ئه‌و كاته‌ بزانین كه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان تێیدا ئیشیكردوه‌؟
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ته‌نها ده‌چینه‌ سه‌ر run  و پاشان cmd  ده‌نووسین و ویندۆى فرمانه‌كان ده‌كرێته‌وه‌ . لێره‌دا فرمانى systeminfo ده‌نوسین و ئینته‌ر ده‌كه‌ین و له‌م كاته‌دا كۆمه‌ڵێك زانیاریمان پێده‌دات له‌ نێویاندا system up time  كه‌ كاتى ئیشپێكردنى كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پێده‌ڵێت.

- چۆن ئه‌توانین درایڤه‌كان له‌ my computerدا بشارینه‌وه‌ تاوه‌كو كه‌س نه‌توانیت ده‌ستكارى فایله‌كانى ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان بكات؟؟
  ده‌چینه‌ سه‌ر run  پاشان gpedit.msc ده‌نوسین و كلیكى ok  ده‌كه‌ین.له‌م كاته‌دا ویندۆزى group policy ده‌كرێته‌وه‌. پاشان ده‌چینه‌ سه‌ر user configuration پاشان administrative templates دواتر  windows explorer , لێره‌دا كلیكى راست له‌سه‌ر  hide these specified drives in my computer ده‌كه‌ین و پاشان كلیكى چه‌پ له‌سه‌ر  property ده‌كه‌ین و enable هه‌ڵده‌بژێرین , پاشان ok  ده‌كه‌ین.

سه‌رچاوه‌ : سی فۆڕ كورد[/size]