تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

11

K O S R A T نووسی:

smileبةاستي بابةتيكي زور شازبوو خوايي كةورة لة كوناحي رابردوو و داهاتومان خوشبيت الهم انصرة اسلام و المسليمين

آمين يارب العالمين

زۆر سوپاست ده‌که‌م براکه‌م  ئاسوده‌ بیت

10

شه‌ یدا نووسی:

[size=24]ده‌ سته‌ كانت خۆش زۆر زۆر به‌ سووده‌ خاتون ماندونه‌بی خواخێرت بنووسی به‌ ڵام سه‌ باره‌ت به‌ ماچ كردن من جارێك گوێم لێ بوو ئه‌یگوت ماچ كردن بیدعه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قورئان له‌سه‌ر ده‌می خۆشه‌  ویستمان به‌و شێوه‌ی ئێستا نه‌بوو
[/size]

ئه‌میش نازانم کاکه‌ شه‌یدا زۆر شاره‌زایم نیه‌ له‌و بارێیه‌وه‌ hmm
زۆر سوپاست ده‌که‌م برای ئازیزم ه‌میشه‌ ئاسوده‌ بیت:)

9

دوعاکردن لە کاتی کۆتایی خەتمدا بەتایبەتی دوعای اللهم ارحمني بالقرآن واجعله لي اماما , ونورا وهدى ورحمة , اللهم ذكرني منه مانسيت , وعلمني ما جهلت , وارزقني تلاوته انآء الليل وأطراف النهار , واجعله لي حجة
يارب العالمين ) . واتە ( خودایە بە ھۆی قورئانەوە رەحمم پێ بکە وە بیکە بە پێشەواو ڕووناکی و ڕێنمایی وبەزەیی بۆم , خودایە ئەوەی کە لە بیرم چۆتەوە لێی بە یادم بھێنەوە , وە ئەوەی شارەزاییم لێی نیە فێرمی بکەیت , خوێندنەوەی بە شەو و رۆژیم بە نسیب بکەیت , وە بیکەیتە بەڵگە بۆم ) .وە باشتر وایە لەپاش تەواوبوون دەست بکرێت بە خەتمێکی تر .

ده‌ست خۆش داده‌ سه‌وسه‌ن بابه‌تێكی زۆر به‌سووده‌ خودا پاداشتی خێرت بداته‌وه‌

8

KAMARAN22 نووسی:

خوا باداشتت بداتةوة ..دةستت خؤش بيت خاتوون

زۆر سوپاس براکه‌م هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ربیت:)

7

١٤_سوجدە(کڕنۆش) بردن لەشوێنی خۆیدا کە (١٤)چواردە شوێنە: سورەتی /الاعراف - الرعد - النحل - الاسراء - مریم-الفرقان - النمل - فصلت - النجم - الانشقاق - العلق - السجدة - الحج/ کە دوو سوجدەی تێدایە – سورەتی(ص)ش کە جیاوازی لەسەرە

زۆرینەیان نوێ بوون بۆ من ، بەتایبەتی ئەمەیان
................
ئەمەشیان چاک بکە
سورەتی الڕعراف (٢٠٤) .


...
[size=24]دەستت خۆشبێ زۆر جوان بوو ، بەردەوامبە [/size]

6

smileبةاستي بابةتيكي زور شازبوو خوايي كةورة لة كوناحي رابردوو و داهاتومان خوشبيت الهم انصرة اسلام و المسليمين

5

TaTLiSeS نووسی:

dast xosh  sawsan  xanm baraste ba bata kaw  zor  nayaba hewa darm  sarkawtw byt xwa bo emaw bile

زۆر سوپاس براکه‌م هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ربیت:)

4

[size=24]ده‌ سته‌ كانت خۆش زۆر زۆر به‌ سووده‌ خاتون ماندونه‌بی خواخێرت بنووسی به‌ ڵام سه‌ باره‌ت به‌ ماچ كردن من جارێك گوێم لێ بوو ئه‌یگوت ماچ كردن بیدعه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قورئان له‌سه‌ر ده‌می خۆشه‌  ویستمان به‌و شێوه‌ی ئێستا نه‌بوو
[/size]

3

خوا باداشتت بداتةوة ..دةستت خؤش بيت خاتوون

2

dast xosh  sawsan  xanm baraste ba bata kaw  zor  nayaba hewa darm  sarkawtw byt xwa bo emaw bile

1

[center]http://www.lamst-a.net/upfiles/qOc99194.jpg[/center]
[center][size=24]
ئادابەکانی خوێندن و مامەڵەکردن لەگەڵ قورئانی پیرۆزدا چین ؟

ئاشکرایە قورئانی پیرۆز وەک ھیچ یەکێک لە پەرتووکەکانی تر نی یە ، پەرتووکێکە تاکو ئێستا ھیچ وشەێکی تووشی لادان و گۆڕان نەبووە و نابێت ، چونکە خودای گەورە خۆی بەڵێنی پاراستنی داوە .
ھەربۆیە کتێبێکی ئاوا پێویست دەکات خۆێندنەوە و مامەڵە لەگەڵ کردنیشی بەشێوەیەکی جوان و بە ڕێزەوە بێت .
ئادابەکانیشى ئەمانەی خوارەوەن :

١_ نیەت تەنھا بۆ خودا بێت . نەوەک بۆ بەدەست ھێنانی دەستکەوتێکی
دونیایی .
٢_ خاوێنی : دابین کردنی خاوێنی لاشە و بوونی دەست نوێژوخاوێنی
شوێن وپۆشاک (جل وبەرگ) .
٣_ دانیشتن لەسەرچۆکان و ڕووکردنە قیبلە و سیواک کردنی پێشوەختە .
٤_ ئامادەباشی لاشەو دەروون و دابین کردنی کەش وھەوایەکی ئارام .
٥_ خوێندنەوەی /أعوذ بالله من الشيطان الرجيم و بسم الله الرحمن الرحيم
٦_ دەنگ نزم کردنەوە لە کاتی خوێندنەوەیدا لە شوێنێکی گشتی بەتایبەتی
مزگەوت چونکە کەسانی تر ھەنە خەریکی نوێژکردن و پاڕانەوە و
بە خۆداچونەوە وتێفکرین .....ھتد .
٧_ خوێندنەوە بە ھێمنی و لەسەر خۆیی وەبەتجویدەوە (ورتل القرآن
ترتيلا ) المزمل/4. واتە" بە وردی و لەسەر خۆ قورئان بخوێنە" .
٨_ وردبوونەوە و سەرنجدانی ئایەتەکان لە کاتی خوێندنەوەیدا .
٩_ وەڵام دانەوەی ئایەتەکان .بۆ نموونە لەکاتی خوێندنی (أليس الله
بأحكم الحاكمين ) التین( ٨ ) واتە "ئایا خوا چاکترین فەرمانڕەوا نیە ؟ دادپەروەرترین فەرمانڕەوا نیە ؟ ". بڵێی (بلى وانا على ذلك من الشاهدين ) واتە"بەڵی من لەوانەم کەوا شایەتی دەدەم کە خودا چاکترین ودادپەروەرترین فەرمانڕەوایە " .یان لە کاتی باسی دۆزەخ پەنابگرێ بە خوا لێی . یان لە کاتی باسی بەھەشت داوا بکەیت لە خودا کەپێتی ببەخشێت .. ھتد .
١٠_دووبارە کردنەوەی ئەو ئایەتانەی کە کاریگەرییان زۆرە لەسەر دڵەکان .
١١_ لەکاتی خوێندنەوەی ئەوئایەتانەی کەلە سەر زمانی بێ باوەڕان بە
ناشایستەیی باسی خودادەکات وەک (وقالوا اتخذ الله ولدا ) واتە " خودا کوڕی بۆ خۆی بڕیار داوە – پەنا بە خوا". دەنگ نزم بکەیتەوە .
١٢_ نەخوێندنی قورئان بە ئاوازێکی نادروست .
١٣_ نەخوێندنی قورئان لەشوێنی ناشایستەدا وەک بازارەکان ..ھتد .
١٤_سوجدە(کڕنۆش) بردن لەشوێنی خۆیدا کە (١٤)چواردە شوێنە: سورەتی /الاعراف - الرعد - النحل - الاسراء - مریم-الفرقان - النمل - فصلت - النجم - الانشقاق - العلق - السجدة - الحج/ کە دوو سوجدەی تێدایە – سورەتی(ص)ش کە جیاوازی لەسەرە
١٥_ نەفرۆشتنی (پەڕاوەکە)بە کەسی بێ باوەڕ .
١٦_گوێ گرتن لێی و بێ دەنگ بوون ئەگەرھاتوو خوێندرا (واذا قرىء القرآن فاستمعوا له وأنصتوا لعلكم ترحمون) الاْعراف (٢٠٤).واتە" کاتێکیش کە قورئان دەخوێندرێت , ئەوە گوێی بۆ بگرن و دڵی بدەنێ و بێ دەنگ بن , بۆ ئەوەی رەحمتان پێ بکرێت و پەروەردگار بەزەیی پێتان بێتەوە ". سورەتی الڕعراف (٢٠٤) .
١٧_ خوێندنەوەی بە دەنگ و ئاوازێکی خۆش .
١٨_ ڕازاندنەوەی بەزیو ڕێپێدراوە بۆ پیاوان وە بە زێڕیش بۆ ئافرەتان .
١٩_ماچ کردن و بۆن خۆش کردنی ودانانی لەشوێنکی بەرز وە ھەستانەوە بۆی.
٢٠_ خوێندنەوەی بە کۆمەڵ . وەک لە فەرمودەدا ھاتووە : (مااجتمع قوم في بيت من بيوت الله يتلون كتاب الله ويتدارسونه بينهم الا نزلت عليهم السكينة وغشيتهم الرحمة وحفتهم الملائكة وذكرهم الله فيمن عنده ) رواە مسلم .
واتە " ھەر کۆمەلێک کۆببنەوە لە مالێک لە ماڵەکانی خودا قورئان بخوێنن و خۆیانی لێی شارەزا بکەن ئیلا ئارامی بەسەریاندا دادەبەزێت و بەزەیی دایان دەپۆشێت و فریشتەکانی خوا دەوریان دەدەن و خودای گەوەرە لە لای خۆی لە نێو کومەڵی فریشتەکان باسیان لێوە دەکات ". ئیمامی موسلیم گێڕایەتیەوە .
٢١_ ھەوڵبدرێت زیاتر لەم کاتانە بخوێندرێت / - لەنێو نوێژەکان - لە نیوەی دووەمی کۆتایی شەودا - لەنێوان مەغریب وعیشادا - لەدوای نوێژی بەیانیدا
- لە ڕۆژی ھەینیدا – لەڕۆژی عەرەفەدا – لە ڕۆژی دووشممە و پێنج شەممەدا
- لە مانگی ڕەمەزان بەگشتی و وە بەتایبەتی لە دە شەوی کۆتایی - ڕۆژی
یەکەمی(ذی الحجة دا ) .
٢٢ _ گووتنی (الله أکبر ) یان (لاالە الا الله والله أکبر )لە سەرەتای سورەتی
(الضحى )تا سورەتی (الناس ) ئەمەش لە نێوان سەرەتای سورەتەکان .
٢٣_بۆ خەتم کردن باشتر وایە لەشەوی ھەینی دەست پێ بکەیت و لە شەوی
پێنج شەممە کۆتایی پێ بھێنیت . وەخوازراوترە کە خەتمەکە لە نۆێژدا
کۆتایی پێ بھێندرێت .
٢٤ دوعاکردن لە کاتی کۆتایی خەتمدا بەتایبەتی دوعای اللهم ارحمني بالقرآن واجعله لي اماما , ونورا وهدى ورحمة , اللهم ذكرني منه مانسيت , وعلمني ما جهلت , وارزقني تلاوته انآء الليل وأطراف النهار , واجعله لي حجة
يارب العالمين ) . واتە ( خودایە بە ھۆی قورئانەوە رەحمم پێ بکە وە بیکە بە پێشەواو ڕووناکی و ڕێنمایی وبەزەیی بۆم , خودایە ئەوەی کە لە بیرم چۆتەوە لێی بە یادم بھێنەوە , وە ئەوەی شارەزاییم لێی نیە فێرمی بکەیت , خوێندنەوەی بە شەو و رۆژیم بە نسیب بکەیت , وە بیکەیتە بەڵگە بۆم ) .وە باشتر وایە لەپاش تەواوبوون دەست بکرێت بە خەتمێکی تر .[/size]

س.قورئان مامۆستای ژیانمە[/center]