تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

swpas kak saman

2

ده‌ست خۆش ماندونه‌بی برام:/

1

دوای تەواوبوونی یارییەكانی جامی وڵاتانی ئەوروووپا (یۆرۆی 2012)
بازاڕی كڕین و فرۆشتن و جێگۆڕكێی یاریزانان گەرم بووە و بە جۆرێك ڕۆژانە دەنگۆ،
یان هەواڵی فەرمی لەسەر چوونی ئەم یاریزان بۆ ئەو یانە و ئەوی دیكە بۆ یانەیەكی دیكە وە بەر گوێدا دەدرێت.

سیدۆ كیتا بەرشەی جێ هێشت:
وێبسایتی فەرمیی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ئەوەی بڵاو كردەوە
كە یاریزانی مالیی یانەكەیان، ڕیزی بەرشەی جێ هێشت و چووە یانەی دالیان ئەربینی چینییەوە.

وێبسایتی بەرشلۆنە، بەیاننامەیەكی یانەكەی بڵاو كردووەتەوە كە سوپاسی كیتا دەكەن
كە خزمەتێكی زۆری یانەكەی كرد و تواناكانی لە پێناو یانەكەیدا خستە گەڕ،
هیوایشی بۆ دەخوازن كە لە ژیانی وەرزشیی داهاتوویدا سەركەوتوو بێت.

جێگەی سەرنجە، كیتا لە 2008ـەوە لەگەڵ بەرشلۆنە 14 نازناوی جیای بردووەتەوە،
لە 188 یاریدا بەشداریی كردووە و 22 گۆڵی تۆمار كردووە.

ئاشلی كۆڵ چێڵسی جێ دەهێڵێت:
سەرەڕای ئەوەی نازناوی جامی خولی یانە پاڵەوانەكانی بردەوە،
بەڵام یانەی چێڵسی دەیەوێت خۆی نوێ بكاتەوە و بە تێكردنی خوێنی نوێ، گیانی وەگەڕتر بخاتەوە.

ئەو هەڵمەتە لە ڕۆییشتنی درۆگباوە دەستی پێ كرد كە چووە یانەی شەنگهای،
هەروەكوو چۆن سالۆمۆن كاڵۆ و بۆسینگوایش بڕیاری جێهێشتنی یانەكەیان دا.

بە پێی هەواڵی سایتی ئەی ئێس بی، بەرگریكاری چەپە ئاشلی كۆڵ قوربانیی نوێیە،
بەو پێیەی یانەكە باسی نوێكردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵیدا نەكردووە.

كۆڵ بەو پێیەی تەمەنی 31 ساڵانە، لەوانەیە بچێتە یانەیەكی دەرەوەی خولی ئینگلیزی،
بە تایبەتی كە لەوانەیە چەند ساڵێكی كەمی لە نێو دنیای یاریكردندا مابێت.
هاوكات ئەگەر هەیە ئەو یاریزانە بچێتە ڕیزی یەكێك لە یانەكانی مانچستەر سیتی،
یان ڕیال مەدریدەوە. یانە دەوڵەمەندەكانی چینیش ئارەزوویەكی كراوەن لەبەردەم ئەو یاریزانەدا.

كاڵۆ بە شێوەیەكی فەرمی چووە یانەی لیلەوە
یانەی لیلی فەڕەنسی ڕایگەیاند كە هێرشبەری یانەی چێڵسی (سالۆمۆن كاڵۆ)
لە بۆندێكی ئازاددا پێوەندی بە ڕیزەكانیانەوە كردووە.
دوای تەواوبوونی بۆندەكەی و نوێنەكردنەوەی،
سالمۆن كاڵۆی كۆت دیڤواری بە پێی بۆندێكی 4 ساڵە چووە ڕیزەكانی یانەی لیلی فەڕەنسییەوە.

بۆ زانین، كالۆ لە ماوەی مانەوەی 6 وەرزدا لە چێڵسی 240 یاریی ئەنجام داوە و 60 گۆڵیشی تۆمار كردووە.
بەڵام بە هۆی ئەوەی لە پلانی نوێی دی ماتیۆدا نەبوو، بۆیە بۆندەكەیان بۆ نوێ نەكردەوە و ئەویش چووە یانەی لیلەوە.

بە چوونی ئەو یاریزانە بۆ یانەی لیل، ژمارەی ئەو یاریزانانەی ئەم وەرزە یانەی لیل كڕیونی گەییشتە 4 یاریزان.

ڕەنگە مانچینی ببێتە ڕاهێنەری ڕووسیا:
ڕاپۆرتە هەواڵەكان ئەوەیان بڵاو كردەوە، كە ڕۆبێرتۆ مانچینیی ڕاهێنەری
یانەی مانچستەر سیتیی پاڵەوانی پرێمەر لیگ نزیك بۆتەوە لەوەی ببێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ڕووسیا.

سایتی كاڵچیۆ میركاتۆی ئیتاڵی، ئەوەی بڵاو كردووەتەوە كە ڕۆبێرتۆ مانچینی
واز لە پۆستە هونەرییەكەی لە یانەی مان سیتی دەهێنێت و
دەبێتە ڕاهێنەری ورچەكانی ڕووسیا و لە شوێنی ڕاهێنەری هۆڵەندی “دیك ئەدڤۆگارت”
دەستبەكار دەبێت، كە لە یۆرۆدا بە دەستبەتاڵی چوونە دەرەوە.

دەنگۆی ئەوە هەیە بۆندی مانچینی بۆ ماوەی شەش ساڵ بێت و ساڵانە
یەكیەتیی تۆپی پێی ڕووسیا 7.5 ملیۆن یۆرۆی پێ دبدات،
مانچستەر سیتیش بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی لەو یەكیەتییە وەردەگرێت.

نانی مانچستەر یونایتد بە جێ ناهێڵێت:
لویس نانیی پورتوگالیی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی،
خستییە ڕوو كە لە ڕیزەكانی یانەی مانچستەر یونایتددا زۆر ئاسوودەیە و ئەو یانەیە جێ ناهێڵێت.

نانی كە ئێستا لە یاریی ژمارە 200ـی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتددا نزیك بووەتەوە
و ماوەی 5 ساڵە لە ڕیزەكانی ئەو یانەیەدایە،
هەوڵی ئەوە دەدات قەرەبووی وەرزی ڕابردوو بكاتەوە،
كە لە دواساتەكاندا نازناوەكەیان بە قازانجی مانچستەر سیتی لە دەست دا.

نانی بۆ ڕۆژنامەی تایمز گوتوویەتی: “من لە یانەی مانچستەر یونایتد
زۆر ئاسوودەم، 5 ساڵم لێرە بەسەر بردووە و هەموو نازناوەكانم بردووەتەوە،
ڕاهێنەر متمانەیەكی زۆری پێمە، ئەمەیش بۆ من گرینگە،
ئێستا بەڕێوەبەری كارەكانم لە گفتوگۆدایە بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەم،
سەیر دەكەین بزانین چی ڕوو دەدات

مامەیارە ئەحمەد

دەستگای میدیایی هەولێر