[size=16]ڕۆژێك ئيمامى ماليك له منداڵێك نزيك ده‌بێته‌وه كه لهناوخۆڵدا يارى به خۆڵ ده‌كات جارێك ده گرى و جارێك پێده‌كه‌نێت.
ئيمام له‌گه‌ڵ نه‌فسى خۆى ده‌دوێت :
بۆچى سه‌لامى لێبكه‌م؟ .. نا با سه‌لامى لێبكه‌م چونكه پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) سڵاوى له منداڵان كردووه. له منداڵه‌كه نزيك بۆوه‌و وتى: (السلام عليكم)، منداڵه‌كه‌ش وتى: وعليكم السلام ورحمه الله و بركات، ئيمامى ...ماليك.
ئيمام سه‌رى سوڕما وتى: چۆن ده‌زانيت من ئيمامى ماليكم؟ منداڵ وتى: ده‌زانم.
ئيمام وتى: دياره تۆ زۆر زيتهڵو زيره‌كيت! پرسيارێكت ئاراسته ده‌كه‌م!، منداڵ وتى: بفه‌رموو: ئيمام وتى: ئايا جياوازى نهفسو عه‌قڵ چىيه؟
منداڵ وتى: نه‌فس نه‌يهێشت سه‌لام بكه‌يت، به‌ڵام عه‌قڵ قه‌ناعه‌تى پێكردى و زانيت سوننه‌ته سه‌لام كردن، كه‌واته هه‌رچى به‌گوێى نه‌فس بكات خهسارهومهند ده‌بێت.
ئيمام وتى: ئه‌ى بۆ يارى به‌خۆڵ ده‌كه‌يت؟
منداڵه‌كه وتى: چونكه له‌م خۆڵه بوينو بۆ ئه‌م خۆڵه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه!…
ئيمام وتى: بۆچى دهگريتو بۆچى پێدهكهنيت؟
منداڵ وتى: ده‌ترسم خواى گه‌وره بمانخاته ئاگرى جه‌هه‌نه‌م له‌به‌ر گوناهه‌كانمان كه بير له به‌زه‌ی و ڕه‌حمی خواى گه‌وره ده‌كه‌مه‌وه شاددهبم.
ئيمام وتى: خۆ تۆ منداڵيت و پاك‌و بێگه‌ردى بۆچى ده‌ترسى؟
منداڵ وتى: چاوم لێيه دايكم ئاگر ده‌كاته‌وه به‌دارى گه‌وره‌و پاشان به چيلكهو دارى بچووك ئاگره‌كه خۆش ده‌كات و به‌ته‌واوى ده‌گرێت. منيش ده‌ترسم به ئێمه ئاگرى دۆزه‌خ گه‌رم بكرێت‌و بێچوى وه‌ك ئێمهمانانى پێبسوتێنن!![/size]