تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

زؤر جوانة دةست خؤش جوانة

3

smile

2

[size=24]جوانه‌ده‌سته‌كانت خۆش[/size]

1

[size=16]چۆن رەخنەگر بتوانێت بۆچوونە ھزرییەکانی بخاتە روو بێ ئەوەی بە سووکایەتی پێکردن یان بەکەم زانین یان ناوزراندن تاوانبار بکرێت؟ رەخنەی ئەپستمی لەگەڵ ھەرزەگۆیی ھزری و رووخێنەر چۆن لەیەک جیاکەینەوە
سەرەتا پێویستە دان بە دوو پێشەکی دابنێین:
یەک:مافی رەخنەگرتن گومان تویژینەوە وەک ئەرکێکی ھزری و ئەپستیمی چاکسازی بسەلمێنێن
دوو:رەخنەگر پێویستە بنەرەتە ھزری و ئەپستیمەکانی ھەبێت کە بتوانێت ئەم مافە بەجێبێنێت
مەرجی یەکەم پێویستە بۆ دوان سەباڕەت مەرجی پەیرەوکردنی رەخنەو بەرنامەسازی و ومیکانزمی رەخنەگرتنەکە
بۆ مەرجی دووەم واتە بوونی بنەرەتە ھزری و ئەپستیمەکانی واتە پێوەری لەبار بەکارھێنان بە پێی بابەتەکە ئەوەشیان بنچینەو پێشەکی سروشتی بە جێھێنانی مافی رەخنەیە بە بی ئەم مەرجە دەبێتە ھەرزە گۆیی یان وروژاندنی بەرامبەر یان تەنیا پلارو توانج کە دەبێت رەتکرێتەوە رەخنە پێویستە پوختەی رامان و تویژینەوەی درێژ و قوول بێت لە بابەتەکە ھاوکات ھەلگیرو داگێرانی گۆشەنیگا جیاجیاکان بێت سەبارەت بەھاو ھزرو چەمکەکانی نیازی رووخاندنی تێدا نەبێت ھاوکات دادوەری کردن بێت دادوەرییەکی ھۆشپەسندانە و زانستیانە لایەنە جیاجیاکانی بابەتەکە بە کورتی:
رەخنە ئەو خالەیە ھەموو زانیاریی و شارەزاییە مرۆییەکانی تێدا کۆدەبێتەوە دواتر بپرسیت :چۆن رەخنە لەم بابەتە بگرم ؟ میکانزمی دوانەکەم چۆن بێت لە باسی ئەم بابەتەکە بێگۆمان ھەموو بابەتێک دوو رایی ھەیە لە ھەستە نەستی کەسنای پەیوەست بە باتەکە کەواتە پێویستە رەخنە لە بیروکە و دیدگاکان بگیرێت نەک لە دیدگای بگریت نەک لە دیدگای ھزرو بۆچوونی تایبەت بە رەخنەگرەکە ھەوڵی سەپاندنی بدات بەسەر بابەتەکە
پابەند بوون بە بەرنامەی زانستی و ھزری لە ھەلسۆکەوت کردن و دوورکەتنەوە لە بەکار ھێنانی دەستەواژەی ھەست رووشێن و سوکایەتی کردن بە پیرۆزیی تویژینەوەی زانستی
رەخنە پردی گەیشتە بە راستییەکان راستی لە بارەی ھەموو شتێک راستی بۆ ھەموو کەسێک

نووسینی محەمەد وەسمان
سوود وەرگرتن لە گۆڤاری ھەرێمی کوردستان[/size]